ئامار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ئامار یاخود ئامارزانی (زانستی ئامار) ئەم زانستە بە زانستی پلانداڕشتنی لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوەکان ھەژمار دەکرێت، کە لە ڕێگای کۆکردنەوەی پێدراوەکان (داتا)، دواتر ڕێکخستن، کورتکردن، پێشاندان، شیکردنەوە، لێکدانەوە، بەدیھێنانی ئەنجامەکان بە پشتبەستن بە دراوە کۆکراوەکان، بۆ ئەوەی باشترین بڕیار بدرێت لەسەر ئەو لێکۆلینەوە یان تاقیکردنەوەدا.[١]

تێتیمۆلۆژی[دەستکاری]

بە باوەڕی زمانەوانی کورد جەمال نەبەز، ئامار واتە ھەژمار. لە بنەڕەتدا ھامار و ھەمار و ھەژمار بووە. ھەژمار دوو پاژە: ھەژ + مار؛ ھەژ ھەرئەو ھش و ھۆشەیە. مار ژی دەچێتەوە سەر وشەی ئاڤێستاییی "مەر" کە بە واتای "شتێک لە بیری خۆدا ھێشتنەوە" دێتەوە. سەرنجی وشەکانی merken و merkbar لە زمانی ئاڵمانیاییدا بدە، کە یەکەمیان مانای سەردەرچوون لە شتێک و دووھەمیان مانای شتێک بەئاسانی لە بیردا بمێنێتەوە دەدا؛ ھەروەھاشە وشەی لاتینیی memoria کە مانای بیرەوەری دەدا.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ دڵشاد شاکر بۆتانی، ئامارزانی، کوردستان، چاپخانەی ڕۆکسانا، 2015
  2. ^ جەمال نەبەز؛ وشەنامەی ئێتیمۆلۆژیای زمانی کوردی.