بوومەلەرزە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
Quake epicenters 1963-98.png

بوومەلەرزە بە لەرزینی کتوپڕی دەریا، بن زەوی یان سەر زەوی، دەڵێن کە لە چینی دەرەوەی زەوی ڕوودەدات. زۆرینەی ڕووداوەکانی بوومەلەرزەکان لەسەرەخۆن و لاوازن، بۆیە لای مرۆڤەکان بە مەترسییەکی مەزن داناندرێت. بەلام ھەندێک لە بوومەلەرزەکان دەگەنە ئەو ڕادەیە کە زەرەر و زیانێکی مەزن بە مرۆڤ و ماڵ و دەزگاکانیان دەگەیەنێت.

بەهێزیی بوومەلەرزە[دەستکاری]

بەهێزیی بوومەلەرزەیەک نیشانەیەکە بۆ ئەوەی کە ئەو بوومەلەرزەیە چەندە وزەی لە خۆوە داوەتە دەرێ. بەهێزی بوومەلەرزەکان بە ئامێری ڕێختەر ئەندازە دەکرێت.

تایبەتمەندییەکانی بوومەلەرزە[دەستکاری]

یەکێ لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی بوومەلەرزە ئەو شەپۆلانەیە کە لە خۆی دەری دەکا. گرنگترینی ئەم شەپۆلانە شەپۆلی پی و شەپۆلی ئێسن.