پێڕستی فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
خشتەی فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنان
لۆگۆی لێکۆڵەر کۆنان.png
Detective Conan ch.jpg
لە سەرەوە: لۆگۆی نا فەرمی کوردی
لە خوارەوە: ڕیکلامی فیلمی دەیەم (میلۆدی ماڵئاوایی لێکۆڵەرەکان) کە تێیدا ھەموو کەسایەتییە سەرەکییەکان و زۆربەی کەسایەتییە لاوەکییەکان دەردەکەوێت.
名探偵コナン
(Mei-tantei Conan
لێکۆڵەری مەزن کۆنان
)
چەشن وێژەی پۆلیسی، دراما، لێڵی، فیلمی جوڵە و وروژێنەر[١]
مانگا
نووسراوە لە لایەن گۆشۆ ئۆیاما[٢]
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن شۆگاکوکان[٣]
دێمۆگرافیا شۆنن
گۆڤار ھەفتانەی شۆنن سندی[٤]
وەشانی ڕەسەن ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤[٥] – ئێستا
بەرگەکان ٩٣
زنجیرە تەلەفیزیۆنی ئەنیمێ
دەرھێنەر کینجی کۆداما[٦]
یاسویچیرۆ یامامۆتۆ[٧]
بەرھەمھێنەر ماساھیتۆ یوشیکاوا
میکیھیکۆ سۆوا[٨]
نووسەر گۆشۆ ئۆیاما[٩]
ئاوازدانان کاتسۆ ئۆنۆ[١٠]
ستودیۆ تۆکیۆ موڤی شینشا[١١]
شەبەکەی ڕەسەن NTV،[١٢] YTV،[١٣] ئەنیماکس[١٤]
پەخشی ڕەسەن ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦[١٥] – ئێستا
ئەڵقەکان ٨٨۹
Anime P icon.png دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

لێکۆڵەر کۆنان (بە ژاپۆنی: 名探偵コナン، دەوترێت مێتانتێ کۆنان واتە لێکۆڵەری مەزن کۆنان[a]) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگا کە لە لایەن گۆشۆ ئۆیاماوە نووسراوە. ئەم مانگایە کراوە بە زنجیرەیەک ئەنیمێ و ئۆڤا و فیلمی ئەنیمێ و یاری ڤیدیۆ و کۆمەڵێک شتی تری ژاپۆنی.[١٦]

مانگاکە لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد[١٧] مانگاکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە ژاپۆن کرا بە ئەنیمێ.[١٨] ئەم مانگایە بەردەوامبوو لە بڵاوبوونەوە، تا گەیشت بە زیاتر لە ١٠٠٠ بەش، ئەمەش وایکرد کە مانگای تایبەت بە لێکۆڵەر کۆنان بچێتە پلە ٢٢ لە درێژترین مانگا دەرچووەکان.[١٩] مانگاکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا دوای ئەوەی ژمارەی تیراژە فرۆشراوەکانی لە ژاپۆندا گەیشتە زیاتر لە ١٢٠ میلیۆن تیراژ.[٢٠] لە ٨ی ئابی ٢٠١٧ مانگای لێکۆڵەر کۆنان گەیشتە ١٠٠٠ بەش.[٢١] مانگاکە ھەفتانە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن سندی بڵاودەکرێتەوە لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤ەوە. زنجیرە ئەنیمێکانی لە ڕێگەی ستودیۆی تۆکیۆ موڤی شینشا دێتە بەرھەمھێنان، زنجیرەکان لە لایەن کینجی کۆداما و یاسویچیرۆ یامامۆتۆوە دەردەھێنرێن،[٢٢] و لە ژاپۆندا لە ڕێگەی کەناڵی نیپۆن تیڤی[٢٣] و کەناڵی یۆمیوری[٢٤][٢٥] و ئەنیماکسەوە پەخش دەکرێت.[٢٦]

یرەی یەکەم لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ پەخشکرا، زنجیرەکان بە ڕیزبەندی پەخشکران تا گەیشتن بە زیاتر لە ٨٧٦ زنجیرە، و بەمەش پلەی پێنجەمی «خشتەی زۆرترین ئەنیمێکان لە ڕووی ژمارەی زنجیرەکانەوە»ی بەرکەوت.[٢٧] ھەفتانە یەک زنجیرە لە ئەنیمێکە لەسەر نیپۆن تیڤی پەخش دەکرێت، بێجگە لە نمایشکردنی فیلمەکانی، کە لەوانەیە بۆ ماوەی دوو ھەفتە یان زیاتر دوا بخرێت. ھەروەھا ئەم زنجیرەیە ٢١ فیلمی لەسەر دروستکراوە، و دواتر فیلمەکانی تر بە تێکڕای یەک فیلم بۆ ھەر ساڵێک دەرچوون. ھەروەھا ١٢ کورتە زنجیرەی ڤیدیۆیی دەرچووە، کە ماوەی ھەر یەکێکیان نزیکەی ٢٥ خولەکە.[٢٨]

ئەم کارە ھونەرییە بە «زیندووکردنەوەی کەسایەتی لێکۆڵەر شێرلۆک ھۆڵمز بە وێنەیەکی سەردەمی» دادەنرێت. ئەم زنجیرەیە لە چوارچێوەی ڕووداو کە تایبەتمەندە بە تاوان و لێڵی لەگەڵ کەمێک ڕۆمانس خۆی دەبینێتەوە. و ھەروەھا کارە ھونەرییەکە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا چاند و ژیانی ھاوچەرخ لە ژاپۆن بۆ بینەرەکانی دەگوازێتەوە؛ ئەمە بە شێوەیەکی ڕوون دیارە لە فیلمەکاندا. گۆشۆ ئۆیاما بۆ ماوەی زیاتر لە بیست ساڵ بەرپرس بووە لە گێڕانەوەی ڕووداوەکانی زنجیرەکە و بەستنەوەی زنجیرەکان بەبێ تێھەڵچوون لە ڕێگەی مانگاکەوە، و ھەروەھا ئاوازدانەر کاتسۆ ئۆنۆ سەرکەوتوو بووە لە پاڵپشتیکردنی چیرۆکەکە لە ڕێگەی مۆسیقا و گۆرانی سەرەتا و کۆتایی زنجیرە و فیلمەکان.[٢٩]

فیلمەکان[دەستکاری]

تا ئێستا ٢١ فیلم لە زنجیرە فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنان دەرچووە کە بە گشتی لە لایەن نووسەر گۆشۆ ئۆیاماوە نانووسرێت، بەڵکو نووسەری تر ھەن بەشدارن لە نووسینی فیلمەکاندا، و ھەندێ جار یەک فیلم لە لایەن یەک نووسەرەوە دەنووسرێت. بە گشتی وا باوە فیلمەکان لە مانگی نیسانی ھەر ساڵێک لە سینەمادا دەرچێت (ژاپۆن). زنجیرەکە لە ١٩ی نیسانی ١٩٩٧ کە یەکەم فیلم لە ژێر ناوی کاتی تەقاندنەوەی تەلارە بەرزەکە،[٣٠] و لەو کاتەوە مانگی نیسانی ھەموو ساڵێک گەواھیدەری فیلمێکی نوێیە کە زیاد دەکرێت بۆ زنجیرە فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنان .

کۆتا دانە لەو فیلمانەی پێشکەش کراوە بریتییە لە فیلمی بیست و یەک (نامەی خۆشەویستی سوور) کە پێشکەش کرا ١٥ی نیسانی ٢٠١٧.[٣١][٣٢] لە لایەکی ترەوە، فیلمی بیستەم (ڕەشترین مۆتەکە) بە تایبەت دادەنرێت، ئەمەش چونکە فیلمەکە دادەنرێت بە بەشێک لە ئاھەنگێڕانی تیمەکە بە تێپەڕبوونی ٢٠ ساڵ بەسەر مانگاکە، و فیلمەکە پێشکەش کرا لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٦.[٣٣] لەگەڵ ئەوەی فلیمی ھەشتەم (جادووگەری ئاسمانی زیوی) بەرزترین ڕێژەی فرۆشتن بۆ فیلمە بەرھەمھاتووەکان لە ژاپۆن بە دەست ھێنا بۆ ئەو ساڵە[٣٤] بەڵام فیلمی بیست و یەک (نامەی خۆشەویستی سوور[٣٥][٣٦] بەرزترین ڕێژەی فرۆشتنی بەدەست ھێنا لە زنجیرە فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنان بە قازانجێک گەیشتە ٦. ٨٧ میلیارد یەنی ژاپۆنی، کە دەگاتە ٦٣٫١ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی.[٣٧] بە دوایدا فیلمی بیستەم (ڕەشترین مۆتەکە) دێ،[٣٨] کە دووەم بەرزترین ڕێژەی فرۆشتنی بەدەست ھێنا لە زنجیرە فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆناندا بە قازانجێک گەیشتە ٦٫٢٦ میلیارد یەنی ژاپۆنی، کە دەگاتە ٥٧. ٥ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی.[٣٩][٤٠] دواتر فیلمی نۆزدە (تەپکە گوڵە بەڕۆژەی دۆزەخی) دێت کە بوو خاوەنی قازانجێک گەیشتە ٤. ٤٥ میلیارد یەنی ژاپۆنی، دواتر فیلمی ھەژدە (نیشانەشکێن لە گەردوونێکی ترەوە) کە بووە خاوەنی قازانجێک گەیشتە ٤ میلیارد یەن، کە بەڕۆڵی خۆی سەرکەوت بەسەر فیلمی ھەڤدە (چاوێکی شاراوە لە دەریایەکی دوور) کە بووە خاوەنی قازانجێک گەیشتە ٣. ٥ میلیارد یەن، کە بەمەش سەرکەوت بەسەر فیلمی سیازدە (بەدواکەوتووی ڕەش) کە تێیدا ڕێکخراوی ڕەش دەردەکەوێت. و ئەوەش شایەنی باسە کە لە فیلمی دووەمەوە (ئامانج چواردە) و تا ئێستا، فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنان ھەموو کات لە پلەیەکدا بوون کەمتر نەبووە لە پلەی بیستەم لە زۆرترین فلیلمە قازانج کراوەکان لە ژاپۆن.

فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنان لەسەر شێوەی کاسێتی ڤیدیۆ یان دی ڤی دی یان دێسکی بلو رای دەردەچێت، زۆربەی کات لەبەرگیراوەیەک دەبێت لە یەک دێسکدا، بەڵام ھەندێک جار لەبەرگیراوەیەک لە دوو دێسکدا دەردەچێت. لە ناوەڕاستی کانوونی یەکەم لە ساڵی ٢٠١٥ پۆستەری ڕیکلامی بۆ فیلمی بیستەم بە ناونیشانی ڕەشترین مۆتەکە دەرچوو.

زنجیرە فیلمەکان[دەستکاری]

ژمارە ناوی فیلم  ژاپۆن ڕێکەوتی پەخشی ژاپۆنی  کوردستان ڕێکەوتی پەخشی کوردی قازانجەکان بە میلیارد یەن
١ کاتی تەقاندنەوەی تەلارە بەرزەکە (名探偵コナン 時計じかけの摩天楼) ١٩ی نیسانی ١٩٩٧[٤١] دۆبلاژ نەکراوە ١٫١
٢ ئامانجەکە چواردە (名探偵コナン 14番目の標的) ١٨ی نیسانی ١٩٩٨[٤٢] دۆبلاژ نەکراوە ١٫٠٥
٣ جادووگەری سەدەی کۆتایی (名探偵コナン 世紀末の魔術師) ١٧ی نیسانی ١٩٩٩[٤٣] دۆبلاژ نەکراوە ١٫٤٥
٤ بارمتە لە چاویدا (名探偵コナン 瞳の中の暗殺者) ٢٢ی نیسانی ٢٠٠٠[٤٤] دۆبلاژ نەکراوە ٢٫٥
٥ ژماردنی بەرەوژێر بۆ بەھەشت (名探偵コナン 天国へのカウントダウン) ٢١ی نیسانی ٢٠٠١[٤٥] دۆبلاژ نەکراوە ٢٫٩
٦ خەیاڵی شەقامی بێکەر (名探偵コナン ベイカー街(ストリート)の亡霊) ٢٠ی نیسانی ٢٠٠٢[٤٦] دۆبلاژ نەکراوە ٣٫٤
٧ یەکگرتنی ڕێگا لە پایتەختە کۆنەکە (名探偵コナン 迷宮の十字路) ١٩ی نیسانی ٢٠٠٣[٤٧] دۆبلاژ نەکراوە ٣٫٢
٨ جادووگەری ئاسمانی زیوی (名探偵コナン 銀翼の奇術師) ١٧ی نیسانی ٢٠٠٤[٤٨] دۆبلاژ نەکراوە ٢٫٨
٩ ستراتیجی سەرو قوڵایی (名探偵コナン 水平線上の陰謀) ١٩ی نیسانی ٢٠٠٥[٤٩] دۆبلاژ نەکراوە ٢٫١٥
١٠ میلۆدی ماڵئاوایی لێکۆڵەرەکان (名探偵コナン 探偵たちの鎮魂歌) ١٥ی نیسانی ٢٠٠٦[٥٠] دۆبلاژ نەکراوە ٣٫٠٣
١١ ئاڵای چەتەکان لە نمایشی دەریادا (名探偵コナン 紺碧の棺) ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٧[٥١] دۆبلاژ نەکراوە ٢٫٥٣
١٢ گۆرانییەکی تەواو لە ترساندن (名探偵コナン 戦慄の楽譜) ١٩ی نیسانی ٢٠٠٨[٥٢] دۆبلاژ نەکراوە ٢٫٤٢
١٣ بەدواکەوتووی ڕەش (名探偵コナン 漆黒の追跡者) ١٨ی نیسانی ٢٠٠٩[٥٣] دۆبلاژ نەکراوە ٣٫٥
١٤ کەشتییەکی ونبوو لە ئاسماندا (名探偵コナン 天空の難破船) ١٧ی نیسانی ٢٠١٠[٥٤] دۆبلاژ نەکراوە ٣٫١
١٥ ١٥ خولەک لە بێدەنگی (名探偵コナン 沈黙の15分) ١٦ی نیسانی ٢٠١١[٥٥] دۆبلاژ نەکراوە ٣٫١٥
١٦ هێرشکەر یازدە (名探偵コナン 11人目のストライカー) ١٤ی نیسانی ٢٠١٢[٥٦] دۆبلاژ نەکراوە ٣٫٢٥
١٧ چاوێکی شاراوە لە دەریایەکی دوور (名探偵コナン 絶海の探偵) ٢٠ی نیسانی ٢٠١٣[٥٧] دۆبلاژ نەکراوە ٣٫٥[٥٨]
١٨ نیشانەشکێن لە گەردوونێکی ترەوە (名探偵コナン 異次元の狙撃手) ١٩ی نیسانی ٢٠١٤[٥٩] دۆبلاژ نەکراوە ٤[٦٠]
١٩ تەپکە گوڵە بەڕۆژەی دۆزەخی (名探偵コナン 業火の向日葵) ١٨ی نیسانی ٢٠١٥[٦١] دۆبلاژ نەکراوە ٤٫٤٨[٦٢]
٢٠ ڕەشترین مۆتەکە (名探偵コナン 純黒の悪夢) ١٦ی نیسانی ٢٠١٦[٦٣] دۆبلاژ نەکراوە ٦٫٢٦[٦٤]
٢١ نامەی سووری خۆشەویستی (名探偵コナン から紅の恋歌) ١٥ی نیسانی ٢٠١٧[٦٥][٦٦] دۆبلاژ نەکراوە ٦٫٨٧[٦٧]
۲۲ جەلادی زیرۆ (ゼロの執行人/) ۱۳ی نیسانی ٢٠١٨[٦٨][٦٩] دۆبلاژ نەکراوە

ساڵی ٢٠١٢ گەواھیدەری دەستپێکی زنجیرە دەرچوونە تایبەتەکانی فیلمەکانە، ئەمەش چونکە لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ فیلمی لوپینی سێیەم دژی لێکۆڵەر کۆنان (بە ژاپۆنی: (ルパン三世VS名探偵コナン بە رۆماجیRupan Sansei Vāsasu Meitantei Konan The Movie) دەرچوو، ئەم فیلمە بە دووەم دەرچوون دادەنرێت کە کەسایەتی لوپینی سێیەم و کەسایەتی لێکۆڵەر کۆنان کۆبکاتەوە.[٧٠][٧١] ئەم فیلمە بە دوای زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی تایبەتدا دێت.

ژمارە ناوی فیلم  ژاپۆن ڕێکەوتی پەخشی ژاپۆنی  کوردستان ڕێکەوتی پەخشی کوردی قازانج بە میلیارد یەن
١ لوپینی سێیەم دژی لێکۆڵەر کۆنان (ルパン三世VS名探偵コナン) ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣[٤٢] دۆبلاژ نەکراوە ٤٫٠٦١

سەرچاوەکان[دەستکاری]

تێبینییەکان
  1. ^ 名 (مێ) لەوانەیە بە مانای بەناوبانگ، مەزن، بەرچاو، یان ناسراو بێت.
سەرچاوەکان
  1. ^ My Anmie List: Detective Conan, Synopsis
  2. ^ Gosho AOYAMA - Anime News Network، Anime News Network. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  3. ^ Company Profile. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  4. ^ Rumic World: Articles. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  5. ^ 青山剛昌(名探偵コナン・原作者紹介). سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  6. ^ دەرھێنەر کینجی
  7. ^ دەرھێنەر یامامۆتۆ
  8. ^ Anime News Network: Masahito YOSHIOKA
  9. ^ نووسەر گۆشۆ ئۆیاما
  10. ^ Internet Movie Database: Katsuo Ôno
  11. ^ ستۆدیۆی تی ئێم ئێس
  12. ^ NTV
  13. ^ تەلەڤیزیۆنی وای (ژاپۆن) (YTV)
  14. ^ Animax
  15. ^ یەکەم زنجیرە
  16. ^ لێکۆڵەر کۆنان لەسەر ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  17. ^ Detective Conan Volume 1(ژاپۆنی). شۆگاکوکان. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.}
  18. ^ Case Closed- Profiles. ڤیز میدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  19. ^ 小学館/コミックス/少年サンデーコミックス
  20. ^ DETECTIVE CONAN ONLINE: Great Detective Conan
  21. ^ http://aminoapps.com/web/x3434136/blog/601c9417-6b54-452a-8d45-0e1ec1b7b233
  22. ^ ماڵپەڕی myanimelist بۆ ئەنیمێ.
  23. ^ Anime News Network: Nippon Television Network
  24. ^ Detective Conan
  25. ^ Anime News Network: YTV (-)
  26. ^ Animax (-) - Anime News Network. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  27. ^ ئەرشیفی زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنان(ژاپۆنی). کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  28. ^ پەڕەی ئۆڤا لە ئینسایکڵۆپیدیای جیھانی لێکۆڵەر کۆنان
  29. ^ "湘南". ھەفتانەی شۆنن سندی (بە ژاپۆنی) (شۆگاکوکان) ١٩٩٤: ٥. 
  30. ^ Case Closed The Movie: The Time Bombed Skyscraper
  31. ^ 21st Detective Conan Film Features Heiji Hattori, Kazuha Toyama - News - Anime News Network
  32. ^ Crunchyroll - 21st "Detective Conan" Movie Gets Title, Release Date
  33. ^ Detective Conan: Junkoku no Nightmare (movie 20). ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی December 1, 2015). سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  34. ^ فیلمی هەشتەم لەسەر بنکە دراوی فیلمەکان لەسەر ئینتەرنێت
  35. ^ ڤیدیۆ: دووەم نمایشی ڕیکلامی بۆ فیلمی بیست و یەکی "لێکۆڵەر کۆنان". کرانشی ڕوڵ.
  36. ^ 21st Detective Conan Film Features Heiji Hattori, Kazuha Toyama (لە ڕێکەوتی November 25, 2016).
  37. ^ Detective Conan: Crimson Love Letter Box Office Mojo Listing. بۆکس ئۆفیس مۆجۆ (لە ڕێکەوتی May 4, 2017).
  38. ^ Detective Conan movie 20 box office in japan in its fourth weekend. سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  39. ^ Detective Conan: The Darkest Nightmare Film Earns 5 Billion Yen, Sets Franchise Record. ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی May 9, 2016).
  40. ^ WOKJ Weekend Box office. سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  41. ^ فیلمی یەکەم لەسەر بنکە دراوی فیلمەکان لەسەر ئینتەرنێت
  42. ^ a b فیلمی دووەم لەسەر بنکە دراوی فیلمەکان لەسەر ئینتەرنێت
  43. ^ فیلمی سێیەم
  44. ^ فیلمی چوارەم
  45. ^ فیلمی پێنجەم
  46. ^ فیلمی شەشەم
  47. ^ فیلمی حەوتەم لەسەر بنکە دراوی فیلمەکان لەسەر ئینتەرنێت
  48. ^ 名探偵コナン 銀翼の奇術師(ژاپۆنی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  49. ^ فیلمی نۆیەم لەسەر بنکە دراوی فیلمەکان لەسەر ئینتەرنێت
  50. ^ فیلمی دەیەم
  51. ^ فیلمی یازدە لەسەر بنکە دراوی فیلمەکان لەسەر ئینتەرنێت
  52. ^ فیلمی دوازدە
  53. ^ 名探偵コナン 漆黒の追跡者(ژاپۆنی). تۆھۆ. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  54. ^ 名探偵コナン 天空の難破船(ژاپۆنی). تۆھۆ. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  55. ^ 名探偵コナン 沈黙の15分(クォーター) OFFICIAL SITE(ژاپۆنی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  56. ^ 16th Detective Conan Anime Feature to Open in April. ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  57. ^ 2013's Detective Conan/Case Closed Movie Revealed. ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی 16 نوفمبر 2012). سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  58. ^ «"Private Eye in the Distant Sea" Becomes Highest Grossing "Detective Conan" Film». crunchyrollداڕێژە:ویرگۆل ھێڵ 11 یونیو 2013. لێوردبوونەوە لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧. 
  59. ^ Detective Conan: Ijigen no Sniper Film Opens in April 2013
  60. ^ "ژاپۆنی Box Office، June 14-15". ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی 23 june 2014). سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  61. ^ First Official Infos about Movie 19 Revealed! [DCTP Detective Conan Translation Project]. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  62. ^ "MEITANTEI CONAN: GOKA NO HIMAWARI". بۆکس ئۆفیس مۆجۆ. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  63. ^ "20th Detective Conan Film's Title, Visual, Story Unveiled". ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی 1 December 2015). سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  64. ^ "Detective Conan movie 20 box office in japan in its fourth weekend". سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  65. ^ 21st Detective Conan Film Features Heiji Hattori, Kazuha Toyama - News - Anime News Network
  66. ^ Crunchyroll - 21st "Detective Conan" Movie Gets Title, Release Date
  67. ^ 21st Detective Conan Film Sells Record 5 Million Tickets for 6.5 Billion Yen. ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی 6 یونیو 2017). سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  68. ^ "Detective Conan Detective Conan: Zero's Executioner (movie 22)". هێڵی هەواڵی ئەنیمێ. November 29, 2017. وەرگیراوە لە November 29, 2017. 
  69. ^ ""Detective Conan" 22nd Film "Zero's Executioner" Set for April 13, 2018". کرانچی ڕۆڵ. November 29, 2017. وەرگیراوە لە November 29, 2017. 
  70. ^ Lupin the 3rd vs Detective Conan: The Movie opens in December. ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی 19 أبریل 2013). سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  71. ^ لوپینی سێیەم vs لێکۆڵەر کۆنان لە فیلمە نوێکەدا

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

مانگا
ئەنیمێ
دراما