دەروازە:ئۆتۆمۆبیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Flag of the United Kingdom

ئۆتۆمبیل یان ماشێن ( بە ئینگلیزی: Automobile) ئەو پێڕاگوێزەی کە چەرخی ھەیە و مۆتۆری خۆی ھەڵگرتووە ئۆتۆمبێل بەو ئامێرانه دەوترێ کە بە بێ یارمەتی و پەیوەندی بە ئامیرێکی دیکەوە و بە هێزی ماشێنی خۆی توانای ڕۆیشتنی هەبێ لەسەر چەند تایەیێک بڕوات. بەهۆی بەکارهێنانی وزە. ۆتۆمبێلەکان لە ئێستادا بۆ مەرامی گواستنەوە زۆۆرتر بەکاردەهێندرێت لەلایەن مرٶڤەکانەوە. لە ئۆتمۆبیلێکی ئاساییدا شەش شەرنشین دتوانن تێیدا دابنیشن. دەکرێ بە گشت ئەو ئامێرانه کە سەرچاوەی هێزیان هەیە و بۆخۆیان دەتوانن بڕۆن بوترێ ئۆتۆمبێل.

(زیاتر…)

وتاری ھەڵبژێردراوCscr-featured


فۆلکسڤاگن پاسات بی-۸

فۆلکسڤاگن پاسات (ئەڵمانی: Volkswagen Passat) ئۆتۆمبێلێکی خێزانی گەورەیە، کەلەلایەن کۆمپانیای زەبەلاحی ئەڵمانیای فۆلکسڤاگنەوە بەرھەمدێت لەساڵی (۱۹۷۳)یەوە تاکو ئێستا، کە ھەشت شێوەی ھەبووە کە شێوەکانیان نزیک بووە لەھەریەک لە ئۆتۆمبێلەکانی (فۆلکسڤاگن جیتا و فۆلکسڤاگن گۆلف وە فۆلکسڤاگن فەیتون). بەھۆی درووستکردنی ھەریەکە لە ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن یەک گرووپەوە، ئۆتۆمبێلەکە لەڕووی بزوێنەر و ستایلەوە زۆۆر نزیکە لە ئۆتۆمبیلی ئاودی ئەی٤.

زیاتر...

کۆمپانیای هەڵبژێردراو

Mercedes-Benz Logo.jpg

مێرسیدس بێنز بە ( ئینگلیزی:Mercedes-Benz) . ئەو کۆمپانیایە لەژێر ناوی Daimler AG درووستکراوە.ناوی Mercedes ناوێکی ئیسپانیە و چەند چیرۆکێکی ھەیە لەسەر بەناونانی ئەم ئۆتۆمبێلە . ئەو کۆمپانیایە ھەر لەسەراتی دامەزراندنیەوە ھەتاکو ئێستا بە یەکێک لە باشترین و سەرکەوتوترین کۆمپانیا دادەنرێت کە لە داھێنان و پێشخستنی ئۆتۆمبێلدا بۆ نمونە یەکەمین کۆمپانیا بوو سیستەمی ABS دەمەزراند دەستێکی باڵای ھەبووە. مێرسێدس بێنز چەندین جۆر ئۆتۆمبێل و یان تڕێلە و ماتۆڕ (٢تەگەری)و ئۆتۆبووس . لەھەمانکاتدا خاوەنی ماڕکەی مەیباخ و زیرەکە. ئەو بیرۆکەیە کە لە لایەن ھەردوو کارڵ بێنز و گۆتلیب دایملێرەوە لە ساڵی ١٨٨٦دا دامەزراو توانی دونیای ھاتووچۆ بگۆڕێت . بە فەرمی لە ساڵی ١٩٢٦دا کۆمپانیاکە کرایەوە. بەرھەمەکانی کۆمپانیاکە بە (ئۆتۆمبێلی گرابەھا - Luxulry car) دادەرێن ئەویش بەھۆی بوونی کۆمەڵە تایبەتمەندی جیاواز تێیدا.

زیاتر...

کەسایەتی هەڵبژێردراو

Carl-Benz coloriert.jpg

کارڵ فرێدریش بێنز (بە ئەڵمانی: Carl Friedrich Benz) (لەدایکبووی ۲٥ی تشرینی دووەم ۱۸٢٢ - کۆچی دوایی ٢ی نیسانی ۱۹۲۹) ئەندازیاریی ئۆتۆمۆبیل و داڕێژەری بزوێنی ماشێن بوو کە بەهۆی داهێنانی ئۆتۆمۆبیلی بەنزینی و بنیات نانی کۆمپانیای مێرسێدس بێنزی بەناوبانگە. ناوبراو لە مۆلبۆرگ لە کارلسرۆهە لە دایک بوو و لە لادنبۆرگ ماڵاوایی لە ژیان کردووە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

Audi A8 2013 (11209850785).jpg
ئاودی ئەی٨
ئایا دەزانی

  • ...کە ئۆتۆمۆبیلە سەرەتاییەکان بە خەڵوز کاریان دەکرد.
  • ...کە ئۆتۆمبێلەکانی پێشوو تەنها چەند کەسێکی کەم دەیانتوانی لەسەری دابنیشن چوونکە دەشکا.
  • ...کە ئێستا نزیکەی یەک میلیار ئۆتۆمۆبیل لە جیهان بەکاردەهێندرێن.
  • ...کە ڕۆژانە زیادلە ١٦٥،٠٠٠ ئۆتۆمۆبیل لەجیهان دروستدەکرێت.
  • ...کە ٦ مانگ پێویستە بۆ گەیشتن بەسەر ڕووی مانگ بەهۆی ئۆتۆمبیلەوە، ئەگەر لە خێرایی (٩٥ کم/ک) بڕوات.
  • ...کە ئۆتۆمۆبیلێکی ئاسایی لە ٣٠،٠٠٠ پارچەی بچووک و گەورە پێکدێت.
  • ...کە گرووپی فۆکسڤاگن سەرپەرشتی درووستکردن و بڵاوکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانی (بێنتلی، بوگاتی، ئاودی، فۆلکسڤاگن، لامبۆرگینی، دوکاتی، پۆرش، سکانیا) دەکات.