دەروازە:ئەڵمانیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Flag Coat of arms of Germany.svg
Location of Germany within Europe

ئەڵمانیا یان دۆیتشلەند کۆمارێکی یەکگرتووی دیموکراتیە، و یەکێکە لە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا. ناوی تەواوی: کۆماری فیدراڵیی ئاڵمانیا. ئاڵمانیا دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەری ئەوروپاوە، لە باکوورەوە سنووری ھەیە لە گەڵ: دەریای باڵتیک، دانمارک، دەریای باکوور، لە باشوورەوە: نەمسا و سویسرا، لە ڕۆژھەڵاتەوە: پۆڵەندا، چیک، لە ڕۆژئاواوە: فەڕەنسا، لوکسەمبورگ، ھۆڵەندا. ڕووبەری ئاڵمانیا ٣٥٧،٠٢١ کیلۆمەتری دووجایە، ژمارەی دانیشتوانی ٨٢،٢١٧،٨٠٠ کەسە و بە زۆرترین دانیشتوان و چڕترین وڵات لە وڵاتەکانی یەکێتی ئەوروپا دادەنرێ و لیستی وڵاتەکان بە پێی ژمارەی پەنابەران سێیەمین وڵاتە لە ڕووی زۆری ژمارەی پەنابەرانەوە.

بەرلین گەورەترین شارەکەیەتی و پایتەختە و ناوەندی دەسەڵات لەوێدایە، سیستەمی ڕامیاری یەکگرتووی فیدرالیە. بە شێوازی کۆماریی پەرلەمانی بەڕێوەدەبردرێت، لە ڕووی بەڕیوەبردنەوە ئاڵمانیا ١٦ ھەرێمی یەکگرتوو لە خۆ دەەگرێ و ھەموو ھەرێمێک سەروەری تایبەتی خۆی ھەیە.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراوCscr-featured

Flag of the NSDAP (1920–1945).svg

پارتی نازی ئەڵمانی یان پارتی سۆشیالیستی کرێکارانی ئەڵمانیا نازی بزوتنەوەیەکی سیاسی بوو کە لە ئەڵمانیادا دەرکەوت لە دوای جەنگی یەکەمی جیھانیدا و لە ساڵانی بیستەکانی سەدەی بیستەمدا بەسەرۆکایەتی ئادۆڵف ھیتلەری نازی پاشان گۆڕا بۆ سیستەمێکی سیاسی و ھەروەھا زاراوەی نازی بۆھەموو ئەو سیستەم و حکومەت و بیرو باوەڕانە دادەنرێت کە لە و پارتە بچێت کە لەو سەردەمەدا لە ئەڵمانیا دا دامەزرا. نازی بزوتنەوەیەکی فاشی بوو کە ھەموو دەستی بەسەر ھەموو ئازادیەکی تاکدا گرتبوو بەڵام ڕێگەی بە خاوەندارێتی تایبەتی دابوو، وە بانگەشەی نازی نەتەوایەتی دوژمنکارانەو حوکمی عسکەرتارانەیان دەکرد و سەربەرزیان گەڕاندەوە بۆ ئەڵمانیاو سەرجەم گەلەکانی تری باکوری ئەوروپا کە بە ڕەچەڵەک دەچونەوە سەر ئاریەکان، وە پۆلێنێکیان بۆ نەتەوەکان کرد کە یەھودیەکان وسلاڤیەکان و نەتەوەکانی تر لە خوارەوەی پۆلێنەکەدا بوون. نازی دژایەتی دیموکراتی و شیوعیەت و سۆشیالیستی دەکرد لەگەڵ سەرجەم سیستەمە سیاسیە جیاوازەکانی ترکە بانگەشەی یەکسانیان دەکرد.

زیاتر...

وەرزش

FIFA WC-qualification 2014 - Austria vs. Germany 2012-09-11 - Toni Kroos

تۆنی کرووس لەدایکبووی ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠ لە گرایفسوالد لە ئاڵمانیا. کرووس یاریزانی تۆپی پێی ئاڵمانیاییە و یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دەکات، کرووس ژمارە ٨ دەپۆشێت و لەھێڵی ناوەند یاریدەکات. سەرەتای پەیوەندیکردن بەتۆپی پێ دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی حەوت ساڵی واتا لەساڵی ١٩٩٧ ڕووی کردە یانەی [گرایفسوالد ئێس ڤی کە یانەی ئەو شوێنەیە کە لێوەی لەدایکبووە، کرووس لەو یانەیە بەردەوام بوو لە پێگەیشتن و تا ساڵی ٢٠٠٢ لەو یانەیەدا مایەوە. لەساڵی ٢٠٠٢ ڕوویکردە یانەی ھانسا ڕۆکستار لەپاشان لەساڵی ٢٠٠٦ ڕوویکردە تیپی لاوانی یانەی بایەرن میونخ.

زیاتر...

سەرکردەی هەڵبژێردراو

Bundesarchiv Bild 183-H1216-0500-002, Adolf Hitler.jpg

ئەدۆڵف ھیتلەر (١٨٨٩-١٩٤٥ز) پێشەوای پارتی نەتەوەیی سۆسیالیستی ئەڵمانیا ناسراو بە (ئاڵمانیای نازی) و ڕابەری ئەڵمانیا لە سەردەمی دەسەڵاتداری پارتی نازی لە ساڵانی ١٩٣٣ ھەتا ١٩٤٥ بووە.

ھیتلەر لە شەڕی جیھانی یەکەم‌دا سەرباز بوو و لە ساڵی ١٩٢٠ بوو بە ئەندامی پارتی نازی لە ١٩٢١ دا بووە سەرۆکی پارتەکە.

بەبۆنەی بەشداری لە کوودەتای سەرنەکەوتووی ساڵی ١٩٢٣ ماوەیەک لە بەندیخانە بووە. بە پەرەپێدانی بیرۆکەی نیشتمانپەرەستی و دژایەتی بەرامبەر بە کۆمۆنیزم و جووەکان و ھەروەھا لێدوانە پڕھەستەکانی بۆ جەماوەر و کاربەدەستان، ‌لە سەرانسەری ئەڵمانیا پشتیوانی بۆ خۆی ساز کرد. لە ١٩٣٣ دا بووە سەرۆک وەزیران و زۆر بە ‌خێرایی دیکتاتۆری بنیات نا. ھێندەی ماوە نەخایاند ئەڵمانیا لە بواری سوپا و پێشکەوتنەکانی سەنعەت بووە یەکێک لە زلھێزەکانی ئەورووپا. ئاڵمانیا ساڵی ١٩٣٩ بە مەبەستی داگیر کردن ئوتریش ھێرشی کردە سەر چیکوسڵەڤاکیا و پۆلەندا ھەر بۆیە بەڕیتانیا و فەڕەنسا شەڕیان لەگەڵ ئەڵمانیا دەست پێکرد. ئەوە بوو جەنگی جیھانی دووەم دەستی پێکرد.

زیاتر..

شاری ھەڵبژێردراو

2005-10-26 Brandenburger-Tor.JPG

بەرلین (بە ئینگلیزی: Berlin) پایتەخت و یەکێک لە شازدە ھەرێمەکانی وڵاتی ئەڵمانیایە. بە دانیشتوانێکی ٣،٦ میلیۆن کەس لە ناو سنووری شارەکەدا، بەرلین گەورەترین شاری ئەڵمانیایە. دووەم قەڵەباڕخترین شار و حەوتەم قەڵەبارخترین ناوچەی نیشتەچیبوونە لە یەکێتیی ئەورووپا.[٢] شوێنی لە باکووری خۆرھەڵاتی ئەڵمانیایە و ھەروەھا ناوەندی ناوچەی نیشتەجێبوونی مەزنی بەرلین-براندەنبورگ (Berlin-Brandenburg)، کە ٥ ملیۆن کەسی کۆکردۆتەوە و کە لە پتر لە ١٩٠ نەتەوە پێکھاتوون.

2005-10-26 Brandenburger-Tor.JPG یەکەم جار بە بەڵگەوە لە سەدەی سێزدەھەم ھێنراوەتە کە بەرلین بە سەرکەوتوویی بوو بە پایتەختی شانشینی پروسیا (١٧٠١–١٩١٨)، ئیمبراتۆریەتی ئەڵمانی ١٨٧١-١٩١٨، کۆماری وایمار (Weimar) ١٩١٩-١٩٣٣، و سێھەم Reich ١٩٣٣-١٩٤٥. دوای جەنگی جیھانی دووەم، شارەکە دابەش کرا بەرلینی خۆرھەڵات بوو بە پایتەختی ئەڵمانیای خۆرھەڵات لەو کاتەی کە بەرلینی خۆرئاوا بوو پارچە خاکێکی تەریک، کە دەوروپشتی بە شوورەی بەرلین گیرابوو (١٩٦١-١٩٨٩). دوابەدوای یەکگرتنەوەی وڵاتی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٩٠، شارەکە پێگەی خۆی ناسییەوە وەک ‌‌پایتەختی ھەموو ئەڵمانیا بە میواندارێتی ١٤٧ باڵوێزخانەی بیانی.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

Skyline Frankfurt am Main.jpg
وێنەی شاری فڕانکفۆرت لە شەودا
ئایا دەزانی

  • ...کە وڵاتی ئەڵمانیا یەکەمین وڵات بووە سیستەمی مووشەکی درووستکردووە.
  • ...کە ئایا دەزانی کەیەکەمین ئۆتۆمبێل کەبە (بزوێنەر)ی سووتەمەنی کاربکات لەلایەن (کاڕڵ بێنز)ی ئەڵمانیەوە درووستکراوە.
  • ...کە ژمارەی پردەکانی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا زیاترەلە شاری ڤێنیسی ئیتاڵیا.
  • ...کە لە وڵاتی ئەڵمانیا یاسا هەیە بۆ ناونانی مناڵ، بەجۆرێک کە بەهۆیەوە لە ساڵی ٢٠١٤دا ناوەکانی Sophie/Sofie بۆ کچان و 'Maximilian زۆۆرترین تۆماری ساڵ بوون.
  • ...کە خوێندن لەو وڵاتە بەخۆڕاییە. تەنانەت بۆ کەسانی بیانی (ئینتەرناشناڵ).
  • ...کە گەلی ئەڵمان لە کیشوەری ئەوڕوپا زۆرینەن لە ڕێژەیاندا کە زیاترن لە ٨٠ میلیۆن کەس.
  • ...کە وڵاتەکە بە خاکی شاعیر و بیرمەندان دەناسرێت. ئەویش بەهۆی بووی ڕێژەیەکی زۆری شاعیر و زانا لە وڵاتەکە.
  • ...کە گەرەترین باچەی ئاژەڵان لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە.