دەروازە:تورکیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
A marina in Bodrum.
بەخێر بێن بۆ دەروازەی وتارەکانی تورکیا
Flag of Turkey.svg
Coat of Arms of Turkey.svg


تورکیا[دەستکاری]

تورکیا (بە تورکی: Türkiye)، بە فەرمی ناسراوە بە کۆماری تورکیا، دەوڵەتێکە بەشە گەورەکەی ئەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای ئاسیا و بەشە بچوکەکەی تری ئەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، خاکەکانی تورکیا گەرووی بۆسفۆر و دەدردەنیل و دەریای مەڕمەڕە کە دەریای ڕەش بە دەریای ئێژەوە ئەبەستێت و ئاسیا بە ئەورووپا ئەگەیەنێت ئەگرێتە خۆی، ئەمەش وایکردووە کە شوێنێکی ستراتیژی و کاریگەری ھەبێت لەسەر ئەو دەوڵەتانەی بەسەر دەریای ڕەشدا ئەڕوانن، لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گورجستان و ئێران و ئەرمەنستان و ئازەربایجان، لە باشوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ عێراق و سووریا و دەریای ناوین، و سنووری دەریایی ھەیە لەگەڵ قوبرس و دەریای ئێژە و یۆنان و بولگاریا لە ڕۆژئاواوە، دەریای ڕەشیش لە باکووریەتی، و ئەندامی ڕێکخراوی ھاریکاری ئابوری دەریای ڕەشە. تورکیا ناوەندی حوکمی عوسمانی بووە تا ساڵی ١٩٢٢ و دامەزراندنی کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٢٣ز.

درێژەی بابەت...

ئایین[دەستکاری]

زۆربەی دانیشتوانی تورکیا ئیسلامن، بەڵام دەوڵەتی تورکیا عیلمانیە و ئاینێکی فەرمی نیە ھەروەک دەستوری تورکی باوەڕی بە سەربەستی ئایین و بیروباوەڕ ھەیە، بە پێی ئامارەکان %٩٩ تورکیا موسڵمانن، لە نێو ئەمانیشدا (٨٥-٩٠%) لەسەر مەزھەبی سوننەن و (١٠-١٥%) پەیڕەوی شیعە ئەکەن و ژمارەیان ئەگاتە ٧ بۆ ١٠ میلیۆن کەس، و ڕێژەی مەسیحیەت %٠٫١ کە زۆربەیان ئەرسەدۆکسین و ڕێژەی یەھودی %٠٫٠٤. جێبەجێبوونی عیلمانیەت لە تورکیا لە بیری کەمالیەوە ھاتووە کە ئەگەڕێتەوە بۆ کەمال ئەتاتورک، دامەزراوە ئیسلامیەکان و پیاوانی ئاینی ئەبرێن بەڕێوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئاینی کە ساڵی ١٩٢٤ دامەزرا، کە ھەڵدەستێت بە پاراستن و بنیاتنانەوەی ٧٥، ٠٠٠ مزگەوت لە وڵاتەکەدا، ڕێکخراوە ئاینیەکانی تر بە شێوەیەکی فەڕمی پاڵپشت ناکرێن بەڵام لە بەرامبەردا بەڕێوەبردنی خۆیی و ئازادی ئیشکردنیان ھەیە.


دەوڵەتی سەلجووقی[دەستکاری]

دەوڵەتی سەلجووقی سەلجوقیەکان یان نەوەی سەلجوق، بنەماڵەیەکی دەسەڵاتداری تورکی بوون حوکمی ئەفغانستان و ئێران و بەشێک لە ئەنادۆڵ و سوریا و عێراق و دوورگەی عەرەبیان کردووە لە نێوان ساڵانی ١١٥٧ بۆ ١٠٣٨ز و پاشان ھەتا ١١٩٤ز، بارەگاکەیان مەڕو پاشان ئەسفەھان بووە، سەلجوقیەکان ئەچنەوە سەر ھۆزی (قنق) یەکێک لە ھۆزە دەسەڵاتدارەکانی غەزوی تورکی، ئەم ھۆزە چوونە ئیسلامەوە لە سەردەمی سەلجوقی سەرکردەیان ساڵی ٩٦٠ز، پاشان چوونە خزمەتی قەرەخانەکان لە وڵاتی ئەودیو ڕووبار. حەفیدەکانی سەلجوق، کە (تەغڕۆڵ بێگ و جغری) بوون شانشینەکەیان کردە دوو بەشەوە، بەشی ڕۆژاوا کە بنکەکەی ئەسفەھان بووە، بەشی ڕۆژھەڵاتە کە بنکەکەی مەڕو بوو. لە دوای سەرکەوتنی ەغڕۆڵ بێگ بەسەر غەزنەویەکان ساڵی ١٠٤٠ز لە نزیک زەنگان شانشیەنەکەی فراوان بوو بە لای ڕۆژئاوادا زیاتر، و فارسی خستە سەر ساڵی ١٠٤٢ز، و ھەندێک لە بەشەکانی ئەنادۆڵ و پاشان عێراقی گرت ساڵی ١٠٥٥ز، و دوای ئەوەی دەستی گرت بەسەر بوەیھیەکاندا لە عێراق تەغڕۆڵ بێگ چووە بەغداوە. مێژوو نوسان سەردەمی سەلجوقی لە عێراق بە سەردەمی بەتوانای سەلجوقیەکان دادەنێن، کە ھەموو کاروبارێکی دەوڵەتیان بە دەستەوە بوو جگە لە ھەندێک ڕووکەش و ڕەسمیات نەبێت خەلیفەی عەباسی ھیچی بەدەست نەبوو، و سەلجوقیەکان دەستیان گرت بەسەر ئەرمینیا ساڵی ١٠٦٤ز، پاشان دەستیان گرت بەسەر حیجاز و شوێنە پیرۆزەکاندا لە ساڵی ١٠٧٠ز بۆ ماوەیەکی کەم، ھەروەک سەرکەوتنێکی باشیان بە دەست ھێنا بەسەر بیزەنتیەکان لە شەڕی مەڵاز گرد ساڵی ١٠٧١ز. لە ساڵی ١٠٩٢ز وبەھۆی زۆری ڕکەبەرەکان لەسەر تەختی دەسەڵات لە نێوان ئەندامانی خێزانەکەی، شانشینی سەلجوقی بووە چەند مەمالیکێک، ومەحمود توانی یەکی بخاتەوە لە ساڵی ١١٠٥ تا ١١١٨ بەڵام دووبارە دابەش بوویەوە و شانشینی سەلجوقی دامەزرا لە عێراق و ئێران و مایەوە تا دەوروبەری ساڵی ١١٩٤ز، و یەکێکی تر لە ڕۆژھەڵات سوڵتان ئەحمەد سنگر دایمەزراند لە نێوان ساڵانی ١١١٨-١١٥٧ز، کە زۆر نەمایەوە کە لە سەردەمی جێنشینەکانیدا و لە ساڵی ١١٣٥ و لە ئەنجامی ناکۆکیان لەگەڵ دراوسێکانیاندا شاکانی خواڕەزم (خواڕزمشاھات) دەستیان بەسەرا گرت ساڵی ١١٩٤ز درێژەی بابەت...


ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی[دەستکاری]

لۆگۆی دەوڵەتی عوسمانی

دەوڵەتی عوسمانی (بە عوسمانلی: دَوْلَتِ عَلِیّۀ عُثمَانِیّە؛ بە تورکیی نوێ: Yüce Osmanlı Devleti) ئیمپراتۆرییەکی ئیسلامی بوو کە لە ساڵی ١٢٩٩ەوە تا ساڵی ١٩٢٣، بۆ ماوەی نزیک بە ٦٠٠ ساڵ بەردەوام بوو و دەسەڵاتداریی ئەکرد. عوسمانی یەکەم کوڕی ئۆرتغرۆل دامەزرێنەری ئەو ئیمپراتۆرییە بوو. دەوڵەتی عوسمانی لە سەدەکانی شانزە و حەڤدەدا گەیشتە لووتکەی ھێز و توانای خۆی. زۆربەی خاکی ھەر سێ قاڕەکانی جیھانی کۆن، واتە ئەورووپا، ئاسیا و ئەفریقای ئەگرتەوە، کە ھەموو ئاسیای ناوەڕاست، بەشێکی زۆری باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقای تێ ئەکەوت. ژمارەی ویلایەتەکانی دەوڵەتی عوسمانی ئەگەیشتە ٢٩ ویلایەت. دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو و پەیڕەویی شەریعەتی ئیسلامی ئەکرد. لەبەر ئەوە، سوڵتانەکانی نەوەی عوسمان نازناوی "پێشەوای باوەڕداران" و "خەلیفەی موسڵمانان"-یان ھەڵگرت. لە سەردەمی سوڵتان سولەیمانی یەکەم، لە ڕووی سیاسی و لەشکرییەوە، دەوڵەتی عوسمانی گەورەترین ھێز بوو و قوستەنتینیەی پایتەختی ڕۆڵی ئامرازی پێکەوەبەستنی ئایینی ئەبینی لەنێوان جیھانی ئەورووپای مەسیحی و ڕۆژھەڵاتی ئیسلامیدا. لە دوای سەردەمی سوڵتانی ناوبراو، کە بە سەردەمی زێڕینی دەوڵەتی عوسمانی دائەنرێت، لاوازی و بێھێزی دوڵەتەکەی گرتەوە. وردە وردە، ھەرچەن چەند ماوەیەکی گەشەسەندن وچاکسازی تری بە خۆیەوە بینی، بەڵام، لە ئاستی ئەوەدا نەبوون بیگەڕێننەوە بۆ ئاستی پێشتری. لە ساڵی ١٩٢٣ دەوڵەتی عوسمانی کۆتاییی پێ ھات و کۆماری تورکیا دامەزرا کە لە ئێستادا بە میراتگری ڕەسمیی دەوڵەتی عوسمانی دائەنرێت.

درێژەی بابەت...


سوڵتانی ھەڵبژێردراو[دەستکاری]

Suleiman2.jpg

سولەیمان قانوونی سوڵتان سولەیمانی یەکەم کوڕی سەلیم، (بە عوسمانلی: سلیمان بن سلیم، بە تورکی نوێ Süleyman)، نۆیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و خاوەنی درێژترین ماوەی حوکمە لە نێوانیاندا کە حوکمی گرتە دەست لە ساڵی ١٥٢٠ تا ١٥٦٦ز، لە ڕۆژئاوا بە مەزن ناسراوە لە ڕۆژھەڵات بە قانونی لەبەر ئەو چاکسازیانەی لە ڕژێمی داددا ئەنجامیدا، سولەیمان فەرمانڕەوایەکی دیار بوو لە ئەوروپا لە سەدەی شانزەدا، سەرۆکایەتی دەسەڵاتی سەربازی وسیاسی وئابوری ئیمپڕاتۆری عوسمانی ئەکرد، ھەروەھا سەرکردایەتی سوپای عوسمانی ئەکرد بۆ فەتحی قەڵا وکەلوە مەسیحیەکانی بەلەگراد و ڕۆدوس وزۆربەی خاکی مەجەڕ پێش ئەوەی بوەستێت لە گەمارۆدانی ڤێیەنادا ساڵی ١٥٢٩ز، ھەروەک لە ئەنجامی ناکۆکیەکانی لەگەڵ دەوڵەتی سەفەوی زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست وباکوری ئەفریقای گرت ھەتا جەزائیر، لەژێر دەسەڵاتی سوڵتان سولەیماندا کەشتیگەلی عوسمانیەکان دەستیان گرتبوو بەسەر ھەموو دەریاکانی ناوچەکە لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ دەریای سوور تا ئەگاتە کەنداوی عەرەبی. لە میانەی فراوانبونی ئیمپڕاتۆریەتەکەی، سولەیمان کۆمەڵێک چاکسازی ئەنجام دا لە کۆمەڵگە وفێربوون وباج ویاسای سزادان، کە ئەم یاسا وچاکسازیانە شێوەی ئیمپڕاتۆریەتەکەی دیاری کرد تا چەند سەدەیەک دوای مردنی، ھەروەک سولەیمان تەنھا شاعیر وھەست ناسک نەبوو بەڵکو پشتیوانێکی گەورەی ڕۆشنبیری بوو وسەرپەرشتی پێشکەوتنی ھونەر وئەدەب وبیناسازی ئەکرد لە سەردەمی زێڕینی دەوڵەتی عوسمانیدا، سوڵتان بە چوار زمان قسەی کردووە، عەرەبی، فارسی، سربی و جوغائی (زمانێکە لە زمانە تورکیەکان پەیوەستە بە ئۆزبەگی و ئەیگوریەوە). سوڵتان سولەیمان کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ١٥٦٦ز دوای ٤٦ ساڵ دەسەڵات، دوایی خۆی سەلیمی دووەمی کوڕی خەلافەتی گرتە دەست. مێژوونوسە ڕۆژئاواییەکان سولەیمان بە یەکێک لە مەزنترین پاشاکان دادەنێن بە درێژایی مێژوو لەبەر ئەوە دەسەڵاتەکەی پایتەختی زۆر لە شارستانیەکانی تری جیھانی ئەگرتەوە وەک: ئەسینا، سۆفیا، بەغدا، دیمەشق، ئەستەنبوڵ، بوداپێست، بێلگراد، قاھیرە. بوخارێست و تەورێز.

درێژەی بابەت

سەرکردەی ھەڵبژێردراو[دەستکاری]

Atatürk.jpg

موستەفا کەمال ئاتاتورک (بە تورکی: Mustafa Kemal Atatürk) خۆی ئەفسەرێکی سوپا بوو بە پلەی جەنەراڵ (فریق اول) لە سوپای عوسمانیەکاندا، دامەزرێنەری کۆماری (تورکیا) و یەکەم سەرۆک کۆماری (تورکیا) یە لە ڕێکەوتی ١٩ ەی مەی ساڵی ١٨٨١ز لە تێساڵۆنۆکی ، (ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی) لە دایک بوو. لە ساڵی ۱۹۳٨ لە (ئیستەنبول)کۆچی دوایی کردووە. لە سەرەتای (جەنگی جیھانی یەکەم) دا سەرباز بووە لە لەشکری ئیمپڕاتۆریەتی (عوسمانی) وە دواتر بووەتە سەرلەشکر ، دووایی ھێرشی دەوڵەتان بۆ سەر ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی وو شکستیان (ئەتاتورک) لە سوپای عوسمانی دەبێتەوە وە بەھۆی خێڵە (کوردی) یەکان ڕزگار دەبێت . لە سەرەتای دەست ھەڵاتی وەک سەرۆک کۆمار بەڵێنێکی زۆری بە (کورد) دا بەڵام دواتر خاوەنی قسەی خۆی نەبوو[١] و ھیچ بەڵێنێکی جێبەجێ نەکرد. نازناوی ئەتاتورک بە تورکی واتە "باوکی تورکان"، لە ساڵی ۱۹۳٤دا پێی بەخشرا کاتێک یاسای نازناو کرا بە زۆر لە تورکیادا، وە کەس بۆی نیە ئەو نازناوە بەکار بھێنێت کە تەنھا نازناوێکە ڕێگە پێنەدراوە بۆ کەسی تر.

درێژەی بابەت...

شاری ھەڵبژێردراو[دەستکاری]

Istanbul Panorama - bosphor, golden horn, sultanahmet.jpg

ئەستەمبوڵ ( بە تورکی: İstanbul؛ عەرەبی: إسطنبول) گەورەترین شاری کۆماری تورکیایە کە بەشێکی لە ئاسیا و بەشێکی لە ئەورووپایە. ئەم شارە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بووە و قوستەنتەنیەی پێ وتراوە. ٣٤رەم گەرەترین شاری جیھانە کە ڕووی ئابووریەیەوە و گەورەترین شاری ئەوروپایە لە ڕووی دانیشتوانەوە. ئەستەمبوڵ دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای تورکیاوە . ئەستەمبوڵ و دەوروبەری پێکھاتووە لە ٣٩ شارۆچکە. وە یەکێکە لە ھەرە شارە کۆنەکانی جیھان کە لە ساڵەکانی (٣٣٠ - ٣٩٥ز) مەرکەزی ئیمپراتۆری ڕۆم بووە و (٣٩٥ - ١٢٠٤ز) پایتەختی ئیمپراتۆریی بیزانس بووە و (١٢٠٤ - ١٢٦١ز) بووەتە پایتەختی ئیپراتۆریەتی لاتینی و لە کۆتایشدا لە (١٤٥٣ - ١٩٢٢ز) پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بووە. لە (١٥١٧ - ١٩٢٤) کە دەوڵەتی عوسمانی ھەبووە بووەتە مەرکەزی ئیسلامیەت.

درێژەی بابەت...

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]