دەروازە:تۆپی پێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

دەروازەی تۆپی پێ
بەخێر بێن بۆ دەروازەی وتارەکانی تۆپی پێ

تۆپی پێ. یەکێکە لەو یارییە سەرەکی و گرنگ و بەربڵاوانەی جیهان. کەخاوەن هاندەر و یاریکەرێکی زۆرە (زانیاریی زۆرتر ...)


تۆپی پێ[دەستکاری]

تۆپی پێ گرینگترین وەرزشی جیھانی نوێیە، دووتیپ لەیەک یاری بەشدارن ھەریەکەکیشیان بەمەبەستی بردنەوە دەیانەوێ گۆل لە تیپی بەرامبەریان تۆمارکەن وە ئەو تیپەی زۆرترین گۆڵ تۆمار دەکات دەبێت بە براوەی یاری لەم یاریەدا ھەر تیپێک لەناو یاریگا لە ١١ یاریزان پێکدێت

  • کاتی یەری
  • یاری لە دوو گێم پێکدێت کە ھەر گێمێکیان لە ٤٥ خوولەک پێکدێت.
  • یەک پشوو ھەیە لە یاری ئەویش لەنێوانی گێمی یەکەم و دووەمە کە ١٥ خوولەکە.

یانە یاخووت تیپ پێکدێت لە : سەرۆک یانە - یاریزان - ڕاھێنەر - یاریدەدەری ڕاھێنەر - وەرگێڕ - پزیشک

درێژەی بابەت...

یاریزانی تۆپی پێ[دەستکاری]

یاریزان کەسێکە کە یاری تۆپی پی ئەنجام دەدات، ج بەشێوەی تاک یان یاریکردن لەگەڵ یانەیەک یان هەڵبژاردەیەک. یاریزانانی جیهان بەهۆی ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ یانەی خوازراو، دەبێتە خاون داهاتێکی مادی، وەلەکاتی یاریکردنی بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی وڵاتەکەی، هیج بڕە پارەیەک وەرناگرێت جگەلە خەڵات کە لەلایەن هەڵبژاردەکەیەوە پێدەدرێت، ئەمە لەکاتێکدا ببنە خاوەن نازناو بۆ هەڵبژاردەکەی. یاریزان بە پێی ئاستی یاریکردنی دەپاڵێورێت بۆ بردنەوەی خەڵاتەکانی باشترین یاریزانی (خوول، ساڵ، گۆڵکار...)


ڕاهێنەری تۆپی پێ[دەستکاری]

ڕاهێنەری تۆپی پێ بەڕیوبەری هونەری یانە یان هەڵبژاردەیەکە، کە کاری پێدانی مەشق و زانیاری و ڕاهێنانی یاریزانانە.



وتاری هەڵبژێردراو[دەستکاری]

ساتی کردنەوەی جامی جیهانی ٢٠١٤

جامی جیھانیی فیفا ئەم پاڵەوانیەتیە دەگەڕێتەوە بۆ بیرۆکەی ڕۆبێر جۆردانی فەڕەنسی کە یەکەم سەرۆکی ڕێکخراوی فیفا بوو کە پێشنیازی ئەوەی کرد کە پاڵەوانیەتیەک بکرێتەوەکە پاڵەوانانی سەرجەم کیشوەرەکان لەخۆوە بگریت کە دواتر لەلایەن جۆل ڕێمیەی فەڕەنسی بەتەواوی بڕیاردرا کەلەساڵی ١٩٣٠ یەکەم پاڵەوانیەتی بۆ ووڵاتان ئەنجام بدرێت، تائێستا ئەم پاڵەوانیەتیە ۳۲جار ئەنجام دراوە دواین پاڵەوانیەتیش لە بەڕازیل بوو کە ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بوو بە پاڵەوان.

درێژەی بابەت...

یاریزانی هەڵبژێردراو[دەستکاری]

جەیمز ڕۆدریگز بەدرێسی هەڵبژاردەی نیشتامنی کۆلۆمبیا

خەیمز ڕۆدریگز ناسراو بە جەیمز ڕۆدریگز لەدایکبووی ٢١ی تەمموزی ١٩٩١ (کوکوتای، کۆڵۆمبیایە. بڵای ۱۸۰سانتیمەترەو کێشی ۷۷کیلک گرامە. یاریزانی تۆپی پێی کۆلۆمبییە کەیاری بۆهەڵبژاردەی نیشتمانیی کۆلۆمبیا و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دەکات. خەیمز لەهێڵی ناوەندی هێرشبەر یاریدەکات و درێسی ژمارە ١٠ لەهەڵبژاردەکەی و یانەکەی دەپۆشێت.

  1. ﺟﻪﯾﻤﺲ ڕﯙﺩﺭﯾﮕێﺰ ﻟﻪ ﮊﯾﺎﻧﯽ ﻭﻩﺭﺯﺷﯿﺪﺍ ﺗﺎ ﺋێﺴﺘﻪ: 223 ﯾﺎﺭﯼ ﺋﻪﻧﺠﺎﻣﺪﺍﻭﻩ.

درێژەی بابەت...




ڕاهێنەری هەڵبژێردراو[دەستکاری]

جەیمز ڕۆدریگز بەدرێسی هەڵبژاردەی نیشتامنی کۆلۆمبیا

پێپ گواردیۆلا لە سالی ١٩٨٤ دەستی کردووە بەیاریکردن لە تیپی دووەمی یانەی بەرشەلۆنا بۆ ماوەی شەش سال کە توانی (٢٦٣) یاری ئەنجام بدات لە کۆی ئەم یارییانە توانی (٦) گۆل بۆ یانەکەی تۆماربکات، تا لەساڵی (١٩٩٠) رِاھێنەری ئەوکاتی تیپی یەکەمی یانەی بەرشلۆنە (یوھان کرۆیف) بانگھێشتی گواردیۆلای کرد بۆ یاریکردن لە تیپی یەکەمی یانەی بەرشەلۆناکە ئەو کات تەمەنی (١٩) ساڵ بووە، لە ئێستادا ئەرکی ڕاھێنەرایەتی یانەی مەنچستەر سیتیی ئینگلیزی لە ئەستۆ دا ھەیە.

درێژەی بابەت...




یاریگای هەڵبژێرداو[دەستکاری]

یاریگای وێمبلی

یاریگای وێمبلی یاریگایەکی تۆپی پێ یە دەکەوێتە ناو پاڕکی وێمبلی لە شاری لەندەن لە ئینگلستان ، ئەم یاریگایە لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٧ بنیاد نراوە هاوکاتیش لەپێشووشدا یاریگایەکی تر بەهەمەان ناو هەبووە! ،ئەم یاریگایە شوێنی دانیشتنی هەیە بۆ ٩٠،٠٠٠ کەس (توانانی هەیە کە ١٥ هەزار کەسی تریش بەوەستانەوە لە یاریگا ئامادەبن!) ، ئەم یاریگایە ئێستا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلستان خاوەنیەتی و زۆرترین یاریەکانی تێدا ئەنجام دەدات لەئێستا و داهاتوو، گرینگترین یاری لەم یاریگایە ئەنجام درا بێت یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لەساڵی ٢٠١١ ، هاوکاتیش یاریگاکە جگە لە یاری چەندین جار کۆنسێرتی هوونەری تیا سازکراوە.

درێژەی بابەت...


ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

UEFA Champions League logo.png
UEFA logo.png
Sports portal bar icon.png
Olympic rings with transparent rims.svg
خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا وەرزش یارییەکانی ئۆڵمپیک

دەروازەکان[دەستکاری]