دەروازە:عەرەبستانی سعوودی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
بەخێر بێن بۆ دەروازەی وتارەکانی عەرەبستانی سعوودی

ناساندن[دەستکاری]

ئاڵای سعودیە دروشمی سعودیە بە وێنە
نەخشەی سعودیە

عەرەبستانی سەعوودی (بە عەرەبی: المملکة العربية السعودية) وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕووبەرەکەی ٢،١٤٩،٦٩٠ کیلۆ مەتری چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٢٧،١٢٣،٩٧٧ کەس دەبێت. لە باکوورەوە لەگەڵ هەریەکە لە عێراق، ئوردن و کوەیت دراوسێیە، لە باشوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ یەمەن و سەڵتەنەتی عومان لە رۆژهەڵاتیەوە وڵاتانی قەتەر، بەحرەین و ئیماراتە یەکگرتووەکانی عەرەبی و کەنداوی فارس هەیە، لە رۆژئاواشەوە دەریای سوور تەواوی سنوورەکەی گرتووەتەوە.

عه‌ره‌بستانی سعودی یه‌کێکه‌ له‌ وڵاته‌ ئایینی وداخراوه‌کانی ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌رده‌مانێک پاشایه‌تییه‌کی دواکه‌وتو بوو له‌ قوژبنی بیابانێکی‌ چۆڵ و هۆڵدا، به‌ڵام ئێستاکه‌ له‌سایه‌ی سامانی زۆر و زه‌به‌نی‌ نه‌وته‌وه‌ بوه‌ته‌ یه‌کێک له‌ وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان. جگه‌ له‌ نه‌وت ئایینی‌ ئیسلام و هه‌بونی‌ ماڵی‌ خوا و مه‌زاره‌ پیرۆزه‌کان له‌و وڵاته‌ بوه‌ته‌خێر و به‌ره‌که‌ت و به‌سه‌ر سعودییه‌کاندا رژاوه‌. ساڵانه‌ ملیۆنان مرۆڤی‌ موسڵمان له‌ نه‌ته‌وه‌ و ولاته‌ جیاوازه‌کانه‌وه‌ رووده‌که‌نه‌ عه‌ره‌بستان و ئه‌مه‌ش واتای‌ قازانجی‌ گه‌وره‌یه‌کی‌ ئابوریی‌ و سیاسییه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌.


ھەواڵەکان[دەستکاری]

ئەرشیڤی هەواڵەکان...

دەزانی؟[دەستکاری]

  • زمانی ڕەسمی:‌ عه‌ره‌بی
  • ئاینی ڕەسمی: ئیسلام
  • دراو: ریاڵه‌ و ١ ریاڵیش ١٠٠ هیلاله‌
  • داهاتی ساڵانه‌ی‌ بۆهه‌رتاکێک: ١١٧٠٠دۆلاره‌
  • هێمای ئینته‌رنێته‌که‌ی: sa
  • کۆدی ته‌له‌فۆنه‌که‌یشی‌: ٩٦٦+

پۆلەکان[دەستکاری]


بابەتەکان[دەستکاری]

خەڵاتی جیھانی مەلیک فەیسەڵ (بە عەرەبی جائزة الملک فیصل العالمیة) خەڵاتێکی جیھانییە دامەزراوەی مەلیک فەیسەڵی خەیری لە ساڵی ١٣٩٧ی کۆچی ١٩٧٧ی زاینی دایھێنا. ناونراوە بەناوی مەلیک فەیسەڵ عەبدولعزیز ئال سعود. دەبخشرێتە زانایانی بواری ئیسلام - خوێندنی ئیسلامی - ئەدەبی عەرەبی - پژیشکی و زانست.

لەساڵی ١٣٩٧ی کۆچی ئەمیر خالد فەیسەڵ بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی مەلیک فەیسەڵی خەیری ڕاگەیاند: ئەنجومەنی دامەزراوە بریاریدا بە دروستکردنی خەڵاتێکی جیھانی بەناوی مەلیک فەیسەڵ لەبواری ئیسلام و خویندنی ئیسلامی و ئەدەب و خوێندنی زمانی.

لەساڵی ١٣٩٩ی کۆچی، ١٩٧٩ی زاینی یەکەمین خەڵات دابەشکرا، لە ١٤٠٢ی کۆچی، ١٩٨١ی زاینی بواری پزیشکی زیادکراو و بواری زانست لە ١٤٠٣ی کۆچی زیاد کرا.


پرۆژەکان[دەستکاری]

لەداهاتوودا ویکی پڕۆژەی سعودیە لەویکیپیدیای سۆرانی ڕادەگەیەنرێت..

ئەرکەکان[دەستکاری]

دروستکردنی پەڕەی تایبەت بە شارەکانی سعودیە.. بەڵام هەوڵبدرێت کە لە کورتە وتار دەربکرێت..

دەروازەکان[دەستکاری]