دەروازە:قورئان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ناساندن

قورئان

قورئان لە ئیسلامدا بریتییە لە وتە و ڕاسپاردەی خوا کە نێردراوە بۆ پێغەمبەری ئیسلام محەممەد، قورئان لە عەرەبیدا لە وشەی (قرء) وەرگیراوە کە بەمانای خوێندنەوە دێت، و بنچینەی ئەویش لە وشەی (القرء) وەرگیراوە کە بە مانای کۆکردنەوە و لە خۆگرتن دێت، و قورئان ئەو ناوەی لێنراوە بەھۆی ئەوەی کۆمەڵێک ئایەت و سوورەتی زۆر لەخۆدەگرێت و کۆیان دەکاتەوە. زیاتر...

وتاری هەڵبژێردراو

Prayer in Cairo 1865.jpg

نـــوێـــژ دووەم بنەمای ئیسلامە , بە گەڕانەوە بۆ ئەم فەرمودەیەی پێغەمبەر موحەممەد (د.خ): " بُنِيَ الإِسْلاَمُ عَلَى خَمْسٍ شَهَادَةِ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّداً رَسُولُ اللَّهِ، وَإِقَامِ الصَّلاَةِ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ، وَالْحَجِّ، وَصَوْمِ رَمَضَانَ ". رواه البخاري و مسلم. واتە: ئیسلام لەسەر پێنج پایە دامەزراوە : شایەتی دان بەوەی کەوا ھیچ پەرستراویک نییە شایەنی پەرستن بێت بەڕاستی جگە لە (اللە)، وە موحەممەدیش نێرراو و پێغەمبەری (اللە) یە، و نوێژ کردن، و زەکات دان، و حەج کردنی ماڵی خودایە، و ڕۆژوو گرتنی ڕەمەزانە.

نوێژ فەڕزە (پێویستە)‌ لەسەر ھەموو مسوڵمانێکی ژن و پیاو، و پێویستە لەسەریان ئەو فەرزە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەجێ بھێنن. و فەڕزکرا لە مەککە پێش کۆچکردنی پێغەمبەر (د.خ) بۆ مەدینە لە ساڵی سێیەمی پێغەمبەرایەتیدا، ئەمەش لە کاتی ئیسرا و میعراجدا بوو بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی.

لە ئیسلامدا ڕۆژانە پێنج نوێژ فەڕزە لەسەر موسڵمانان, ھەروەھا چەند جۆرێکی تری نوێژ ھەیە وەک : نوێژی جەژن و نوێژە بارانە و نوێژی مردوو و نوێژی خۆرگیران.

زیاتر...

دەزانی؟

  • ئایا دەزانی کە ١١٤ سورەت هەیە لە قورئانی پیرۆزدا.
  • ئایا دەزانی کە درێژترین سورەتی قورئان سورەتی (البقرة)یە ، و کورتترینی سورەتی (الكوثرة)ە.
  • ئایا دەزانی کە نزیکەی ٦٠ کەسێک ھەبون کە پێغەمبەر موحەممەد (د.خ) لە ژیانی خۆیدا داینابوون بۆ نووسینەوەی قورئان.
  • ئایا دەزانی کە سورەتی (النمل) دوو جار ( بسم اللە الرحمن الرحیم ) تێدایە و سورەتی (توبة)ش ( بسم اللە الرحمن الرحیم )ی تێدا نیە.

زانایانی قورئان

سەعید نوورسی ناسراو بە بدیع الزمان لە ( ٥ی کانوونی دووەم یان ١٢ی مارتی ١٨٧٨ لە دایکبووە و لە ٢٣ی مارتی ١٩٦٠ کۆچی دوایی کردووە ) زانا و فەیلەسووفی گەورەی ئایینی ئیسلام و نووسەری سەرجەمی پەیامەکانی نوور و مامۆستای کۆمەڵەی نوورە. لە سەردەمی خۆیدا زانایانی ئیسلام نازناوی بدیع الزمان ( واتە زانای سەردەم )یان لێناوە.

هەر لە تافی لاوی و لە خەونێکی ڕاستدا بە خزمەتی پێغەمبەر (د.خ) شەرەفمەند بووە و داوای (زانستی قورئان)ی لێ کردووە ، حەزرەتیش لەو خەوەدا مژدەی داوەتێ کە :"سیوهب لک علم القرآن ما لم تسأل شیئا من الامة"! واتە زانستی قورئانت پێ دەبەخشرێت بە مەرجێک "سوئال"ی هیچ شتێک لە نەتەوەکەم نەکەیت. ئەویش تا لە ژیاندا ما سوئالی لە کەس نەکرد ، نە بە واتای "پرسیار" و نە بە واتای "سواڵکردن" تەنانەت لە موحتاجترینی کاتەکانی تەمەنیدا دیاری و سەدەقە و زەکاتیشی لە خەڵکی وەرنەگرتووە!

زیاتر...

پۆلەکان و وتارەکان

قورئان(٦ پۆل، ١٢ پەڕە)
  • زانا ئیسلامییە ناودارەکان:
ئیمام ئەبوحەنیفە | ئیمام شافعی | مالیکی کوڕی ئەنەس | ئەحمەد کوڕی حەنبەل | بوخاری | موسلیم | ئیمام غەزالی | ئیبن تەیمیە | ئیبن قییەم | سەعید نوورسی ....

داڕێژەکان

دەروازەکان