دەروازە:مۆسیقا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

مۆسیقا چییە؟

ناوبڕ:
دو:مۆ
Music Mixify


بەخێربێن بۆ دەروازەی ویکیپیدیا لەسەر مۆسیقا

مۆسیقا پێکھاتووە لە دەنگ کە گوێگر گوێبیستی دەبێت بەھۆی شەپۆلەکانەوە، بەکارھێنانی سەرەکی مۆسیقا بۆ ھەڵڕشتنی ناخ و بیروبۆچوونی گوێگران یاخود ھونەرمەندەکانە. مۆسیقا بە ھونەر پێناسە دەکرێت کە دەنگی ڕێکخراوی ھەیە، لە ھەندێک لە کەلتورەکاندا پێیانوایە کە مۆسیقا زمانێکی سەربەخۆیە. مۆسیقا ھەروەھا بەکاردەھێندرێت لە ھونەری سەماکردن دا، وە لە ھەندێک لە ئایینەکانیشدا بەکاردێت بۆ پەیوەندی کردن بە خوا و خواوەندەکانەوە. جۆری مۆسیقا دەتوانرێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دی گۆڕانکاری بەرچاوی ھەبێت، وە وڵاتە دراوسێکانیش دەتوانن کاربکەنە سەر یەکتر لەڕووی ھونەر و مۆسیقاوە.

زیاتر لەبارەی مۆسیقاوە...

گەڕان...

ھەنووکە ٤٩٦ وتار لە دەروازەی مۆسیقادا ھەیە.
بینینی وتارێک بە ھەڵکەوت

پۆلەکان

چەشنەکانی مۆسیقا

بلووز
کلاسیک
مۆسیقای ڕۆک
ھێڤی مێتاڵ
ھیپ ھۆپ
جاز
ئۆپێرا
پۆپ
ڕێگەی
سیمفۆنی
فەنک
ئاریا
ڕیتم و بلووز
فەنک
سۆناتا
کنچێرتۆ
بۆرۆک

چەشنی زیاتر...

ئاوازدانەران و گۆرانیبێژان

ھۆمەر دزەیی
شەکیرا
بیتڵز
لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن Featured article
لۆکە زاھیر
ئەیمی لی Featured article
فرانسیسکۆ تارێگا
عەباس کەمەندی
یۆھان سباستیان باخ
ڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارت Featured article
ڕیچارد شتراوس
ھێلی لوڤ
یۆھانس برامز
دەشنێ موراد
بەھجەت یەحیا
ڕیچارد ڤاگنەر
پیۆتەر ئیلیچ چایکۆڤسکی
زەکەریا عەبدوڵڵا
عەدنان کەریم
چۆپی فەتاح
ئێدیت پیاف

ئاوازدانەران و گۆرانیبێژانی زیاتر...

ئامێرەکانی مۆسیقا

کەمان
فلووت
گیتار
پیانۆ Featured article
ڤیۆلا
ترەمپێت

ئامێری زیاتر...

ئەو وتارانەی لەم نزیکانەدا ھەڵبژێردراون

زە پریتی ڕێکلێس
ئێڤەنێسێنس Featured article
یۆھان سباستیان باخ
مەروون ٥
ڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارت Featured article
لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن Featured article
ئەیمی لی Featured article
پیانۆ Featured article
دەرگا کراوەکە Featured article
سیمفۆنیک مێتاڵ


وتاری ھەڵبژێردراو

Lee, Amy (2007).jpg

ئەیمی لین ھارتزڵەر بە فەرمی بە «ئەیمی لی» ناسراوە، گۆرانیبێژ و گۆرانینووسێکی ئەمریکییە و پیانۆژەنێکی کلاسیکییە. لەپاڵ پیانۆدا چەند ئامێرێکی جیاوازی تر دەژەنێت، وەک گیتار و ھارپ. ئەو دامەزرێنەر، بەڕێوەبەر و گۆرانیبێژی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە، کە لە ساڵی ١٩٩٥ دامەزراوە، لەو کاتەوە لی تەنھا ئەندامی ڕەسەنی گرووپەکەیە کە تێدا ماوەتەوە، وە نووسەر و ئاوازدانەری سەرەکی گرووپەکەیە. بێجگە لە کارەکانی لە ئێڤەنێسنس بەشداری چەند تۆمارکردنێکی مەزنی دیکەی کردووە، وەک: «تۆمارکردنەکانی واڵت دیزنی»، «دێوەزمەکە سەردانی کرایەوە» و «بوکەڵەکان: ئەلبومە سەوزەکە.» لی کاری لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی جۆراوجۆر کردووە وەک دەیڤد ھاجێز، سیزەر و کۆرن، لی ھەروەھا بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خێرخوازی ھاتنە دەرەوە لە سێبەرەکانە. لەکاتی پشووەکەی ئێڤەنێسنس، لی ساوندتراکی بۆ چەند فیلمێک نووسیەوە کە پێکھاتبوون لە چیرۆکی شەڕ (٢٠١٤) و ئیندیگۆ گرەی: زە پاسەیج (٢٠١٥) لەگەڵ چێلۆژەن دەیڤ ئێگەر.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

Songbook by Davide Restivo.jpg
«کتێبی مۆسیقا»ی دەیڤد ڕێستیڤۆ

ئایا زانیوتە؟

  • ھیچ کامێک لە ئەندامانی بیتڵز نەیاندەتوانی نۆتەی مۆسیقا بخوێننەوە
  • ئەو جۆرە مۆسیقایەی کە گوێبیستی دەبیت کاردەکاتە سەر شێوازی بینینی ژیان لەلای تۆوە
  • مێتالیکا یەکەم و تەنھا گرووپن کە لەسەر ھەموو کیشوەرەکان کۆنسێرتیان کردبێت
  • ئینیا یەکێکە لە باشترین ھونەرمەندان لە جیھاندا لەڕووی فرۆشەوە، ئەو ١٠٠ ملیۆن ئەلبومی فرۆشت، بەڵام ھەرگیز گەشتی نەکرد بۆ پرۆمۆتکردنی
  • مۆسیقا دەتوانێت یارمەتی نەخۆشانی لەبیرچوونەوە بدات یادگاریان بێتەوە بیر

ھەواڵەکانی مۆسیقا

نوێترین ھەواڵەکانی مۆسیقا لە ویکیھەواڵ
خوێندنەوە و دەستکاریکردنی ویکیھەواڵ


  • ١٥ی تشرینی یەکەم: گۆرانیبێژی گرووپی کرانبێریز، دۆلۆرس ئۆریۆردان، بە تەمەنی ٤٦ ساڵی کۆچی دوایی دەکات.

لەم مانگەدا

ئەلبومی ھەڵبژێردراو

EvFallencover01.jpg

کەوتوو یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی ستودیۆی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. دوای ئەوەی چەند تۆمارکراوێکی درێژخایەن و سیدییەکی نموونەییان بڵاوکردەوە، گرووپەکە گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای تۆمارکردنی وایند-ئەپ بەست لە کانوونی دووەمی ٢٠٠١. نووسینی گۆرانی بۆ ئەلبومەکە ٨ ساڵ پێشووتر دەستیپێکردبوو؛ ھەندێک لەو گۆرانیانەی کە لە ئەلبومەکە دەرکەوتن پێشووتر لە تۆمارە کۆنەکانی گرووپەکەدا بیسترابوون. تۆمارکردن بۆ ئەلبومەکە لە ستودیۆ دەستیپێکرد لە بەینی ئاب و کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢ لە چەند ناوچەیەک، ستودیۆی «کۆنوەی» لە ھۆلیوودی کالیفۆرنیا یەکێک بوو لەو شوێنانە. بۆماوەی دوو ھەفتە لە ستودیۆی کۆنوەی ئەلبومەکە کاری میکسی لەسەرکراوە. کەوتوو لە ٤ی ئازاری ٢٠٠٣ بڵاوکرایەوە لەڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپ و ئێپێکەوە. کەوتوو سەرکەوتووترین بەرھەمی گرووپەکەیە تاکو ئێستا، بە ٧ ملیۆن فرۆشەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەتەنھا و زیاتر لە ١٧ ملیۆن لە جیھاندا.

زیاتر...

دەنگی ھەڵبژێردراو

گۆرانی ھاوڕێکانم لە سەردەمی ڕێنێسانسدا بەرھەمھێنراوە. نووسەری کارەکە تۆماس لویس دی ڤیکتۆریایە.

پۆلەکان

ویکیپرۆژەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە:مۆسیقا ھەندێک کەس ژیانیان ھەیە؛ ھەندێک کەس مۆسیقایان ھەیە دەروازە:مۆسیقا

—جۆن گرین

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

Nuvola apps korganizer.svg

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

خانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات:
کۆمنز
ئەمباری ویکیمیدیا
ویکیدراوە
بنکەی زانیارییەکان
ویکیوتە
کۆگای وتەکان
ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی ئازاد
میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێر
مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکان
ویکیسەرچاوە
بەڵگەنامەکان
ویکیپەرتووک
پەرتووکی خۆڕایی
ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشت
ویکیھەواڵ
ھەواڵەکان
ویکیزانکۆ
کەرەستەکانی فێرکاری
ویکیجۆر
ژینناسی

دەروازەکان