شینچی کودۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئەستێرەی وتاری باش
ئەم وتارە لە ئێستادا کاندید کراوە تا ببێت بە وتارێکی باش، یەکێکە لەو وتارانەی کە لەگەڵ سیاسەتە فەرمییەکانی وتاری باش دەگونجێت و پابەندە بە یاساکانییەوە. سەیری پڕۆسەی پاڵاوتنەکە بکە و ڕای خۆت بڵێ لەم پەڕەیە.
ڕێکەوتی پاڵاوتن: ٤ی ئایاری ٢٠١٨
کەسایەتی لێکۆڵەر کۆنان
شینچی کودۆ.jpg
وێنەیەکی کەسایەتییەکە
یەکەم دەرکەوتن ئەنیمێ: زنجیرەی ۱
مانگا: ژمارەی ۱
دروستکەر گۆشۆ ئۆیاما
بێژەر کاپێ یاماگوچی
ناسناو(ەکان) لێکۆڵەرە ئاڵوودەکە
لێکۆڵەری ڕۆژاوا
ڕزگارکەری ھێزەکانی پۆلیس
کەسێکی نایاب
شین-چان (دایکی)
فیشەکی زیوی (ڤێرمۆت)
کودۆ (ھیجی ھاتۆری)
جۆری گیانەوەر مرۆڤ
جێندەر نێر
خزمەکان یوساکو کودۆ (باوک)
یوکیکۆ کودۆ (دایک)
ران مۆری
نەتەوە  ژاپۆنی

شینچی کودۆ (بە ژاپۆنی: 工藤新一 بە رۆماجی:  Kudo Shinichi) ئەو کەسایەتی سەرەکیی زنجیرە ئەنیمێ و مانگای لێکۆڵەر کۆنانە. ئەو قوتابییەکی تەمەن حەڤدە ساڵانە[١] و لە قوتابخانەی ئامادەیی تیتان دەخوێنێت،[٢] و بە لێکۆڵەری ئامادەیی دەناسرێت ئەمەش چونکە لە شیکار کردنی دۆسییەکان و دۆزینەوەی تاوانباراندا یارمەتی پۆلیس دەدات.[٢] ئەو تاکە کوڕی بنەماڵەی کودۆی خانەدانە کە لە ژاپۆن جێیان ھێشت کە تەمەنی ۱٤ ساڵان بوو. باوکی ئەو یوساکو کودۆیە، ئەو نووسەری ڕۆمانە لێڵەکانە، و دایکیشی یوکیکۆ کودۆیە کە ئەکتەرێکی پێشووە. ئەو لە وڵاتەکەیدا لێکۆڵەرێکی بەناوبانگە، شێرلۆک ھۆڵمز وەک نموونەیەک سەیر دەکات و خەون بە بوون بە شێرلۆک ھۆڵمزی سەدەکەی دەبینێت.[٣]

لە یەکێک لە ڕۆژەکانی لەگەڵ ران مۆری ھاوڕێی منداڵی لە گەشتێکدا بۆ شاری یاری دەچن و تاوانێکی ھەڕەشکردنی ئاشکرا دەکات کە یەکێک لە ڕێکخراوەکانی مافیا ئەنجامی دەدات، لەو کاتەی چاودێری ئەوان دەکات، یەکێک لە ئەندامەکای ڕێکخراوەکە لە دوواوە بە سەریدا کێشا و گولاجێکی ژەھراوی پێدا کە کار دەکات لەسەر کوشتنی کەسەکە بە بێ بەجێھێشتنی شوێنەوار لەسەر ژەھرەکە دەکات.[٤] بەڵام شینچی نەمرد بەڵکو بچووک بووەوە تا ئەوەی گەیشتە لاشەی منداڵێکی بچووک و لەگەڵیشیدا دەنگی گۆڕا. نەیویست دەربارەی شتەکان بە ران بڵێت بۆیە شتەکەی بە نھێنی ھێڵایەوە. دوای گۆڕانەکەی شینچی بڕیاریدا ناوەکەی بۆ کۆنان ئێدۆگاوا (بە ژاپۆنی: 江戸川コナン) بگۆڕێت. وە بە یارمەتی داھێنانەکانی دکتۆر ئەگاسا ھێشتا لە گرتنی تاوانباران بەردەوامە. بۆ ژیان لە لای ران و کۆگۆرۆ مۆریی باوکی کە خاوەنی نووسینگەیەکی لێکۆڵینەوەیە گواستییەوە ئەمەش بۆ یارمەتیدانی لە دۆزینەوەی ڕێکخراوەکە و وەرگرتەوەی شێوەی ڕاستەقینەی.[٥][٦]

تایبەتمەندییەکانی کەسایەتییەکە و تواناکانی[دەستکاری]

شینچی کودۆ خاوەنی زیرەکییەکی تیژە و سەرنجێکی ناوازەیە وای لێدەکات دۆسییە تاوانکارییەکان شیکار بکات. یارمەتی پۆلیسی ژاپۆنی لە شیکارکردنی چەندین دۆسییەدا داوە. ئەوەندە دڵنیایە لە خۆی کە ھەندێ جار کەسانی دەوروبەری وا دەزانن کە خۆ بەزلزانە. پێش بچووک بوونەوەی، بە لێکۆڵەرێکی لێھاتوو بەناوبانگ بوو چونکە لە شیکارکردنی دۆسییەکاندا یارمەتی پۆلیس دەدا ئەمەش دیارە کاتێک لە ڕۆژنامەکاندا ناوی دەردەچوو وە لە سەرسامبووانەوە نامەی پێدەگەیشت.[٦] کۆنان دۆیڵی نووسەری ڕۆمانەکانی شێرلۆک ھۆڵمزی خۆش دەوێت و حەزیش بە خوێندنەوەی ڕۆمانە پۆلیسییەکانی باوکی دەکات.[٧]

پێش بچووک بوونەوەی زۆر ھاوڕێی نەبوو وە تەنھا ران ھاوڕێی نزیکی بوو و لەگەڵ دکتۆر ئەگاسا کە دراوسێ و ھاوڕێی نزیکی خێزانەکی بوو. وە دوای بچووک بوونەوەی بوو بە ھاوڕێی ھیجی ھاتۆری و ئای ھایبەرا ئەمەش بێجگە لە ھاوڕێکانی لە تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان.

لە یاریکردنی تۆپی پێدا خاوەنی توانایەکی زۆر بەرزە، ھەروەھا دەزانێت چەک بەکاربھێنێت. باوکی فێری لێخوڕینی ھەلیکۆپتەر[٨] و کەشتی کردووە.[٩] گۆرانی و مۆسیقای خۆشناوێت. و خۆشەویسترین ڕەنگ لە لای سوورە.[١٠]

چیرۆکەکەی[دەستکاری]

هەوڵدانی ڕێکخراوی ڕەش بۆ کوشتنی شینچی کە بە هۆیەوە قەبارەی بچووک بووەوە

لە یەکێک لە ڕۆژەکان لەگەڵ ران مۆری ھاوڕێی منداڵی بۆ شاری یاری بۆ ئاھەنگێڕان بە بۆنەی بردنەوەی ران بۆ پاڵەوانێتی کاراتێ ڕۆیشت، و لەو کاتەی ئەوان لەوێ بوون، کۆمەڵەیەکی بەرچاو کەوت کە ھەڵدەستان بە ھەڕەشە کردن بۆیە دوایان کەوت و لەو کاتەی چاودێری یەکێک لە ئەندامەکانی دەکرد، ئەندامەکەی تر لە دواوە ھات و کێشای بەسەریدا و ناچاری کرد گولاجێکی ژەھراوی لە دروستکراوی خۆیان بخوات. ئەندامەکانی ڕێکخراوەکە پێیانوایە گولاجە ژەھراوییەکە قوربانییەکە بێ بەجێھێشتنی ھیچ شوێنەوارێک لە جەستەیدا دەکوژێت لە کاتی شیکردنەوەی لاشەکە، بەڵام گولاجەکە شینچی نەکوشت بەڵکو بووە ھۆی بچووک بوونەوەی جەستەی و گۆڕانی دەنگی تا ئەوەی گەیشتە شێوەی منداڵێکی بچووک بەڵام توانا مێشکییەکانی نەگۆڕا.[١١]

شینچی لە دوایدا بۆ لای ھاوڕێکەی ران مۆری و باوکی کۆگۆرۆ مۆری دەگوازێتەوە کە خاوەنی دەزگایەکی لێکۆڵینەوەیە بە ئامانجی دۆزینەوەی ئەو ڕێکخراوەی بۆتە ھۆکاری بچووک بوونەوەی ھەروەھا بۆ ئەوەی بۆ قەبارەی سروشتی خۆی بگەڕێتەوە. و ھەر لەبەر ئەمەش کەسایەتی کۆنان ئێدۆگاوای بۆ خۆی دۆزییەوە، "منداڵێکی حەوت ساڵان" تا بتوانێت بژی.[١٢] و بە تێپەڕبوونی کات دەستی کرد بە زانینی زانیاری دەربارەی ئەندامەکانی ڕێکخراوی ڕەش و چەند جارێک لەگەڵیان بەریەککەوت ھەروەھا لەگەڵ نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالییەکان (FBI) ھاوپەیمانییەکی دروست کرد و ئەوان لە زۆر حاڵەتی ڕەقدا پشت بە کۆنان (شینچی کودۆ) دەبەستم. چەند جارێک بۆ قەبارەی سروشتی خۆی لە کاتی زنجیرەکەدا گەڕاوەتەوە ئەمەش جارێکیان لە ڕێگەی خواردنەوەیەکی کحولی کە بایکرۆی پێدەوترێت، ھەروەھا ئای ھایبەرا بۆ گەڕانەوە بۆ قەبارەی خۆی بە دروستکردنی گولاجێک لە ڕێگەی پێکھاتەکانی شەرابەکە یارمەتیداوە کە وای کرد بۆ ماوەیەکی کاتی بۆ قەبارەی سروشتی خۆی بگەڕێتەوە.[١٣][١٤]

پەیوەندییەکانی[دەستکاری]

شینچی لە کاتی داننان بە خۆشەویستییەکەی بۆ ران لە کاتی بوونیان لە لەندەن (لە زنجیرەی ٦۲۱دا)

ران مۆری[دەستکاری]

ران مۆری ھاوڕێی منداڵی شینچی کودۆیە و ئەوی زۆر خۆشدەوێت بەڵام دانی پێدا نەناوە. (دانی بە خۆشەویستی خۆی ناوە لە فیلمەکاندا تەنھا لە فیلمی ھەشتەمدا "جادووگەری ئاسمانی زیوی").[١٥] ران بەوە نازانێت کە بەسەر شینچیدا ھاتووە ئەمەش چونکە ئەو پێی وتووە کە بە ھۆی کارەکەی لە ھەندێ دۆسییەی قورسدا ناتوانێت ئامادە بێت. لە ماوەیەکەوە بۆ ماوەیەکی تر بە بەکارھێنانی دەنگی ڕاستەقینەی پەیوەندی پێوە دەکات بەڵام ڕا دەکات کاتێک دەربارەی شوێنەکەی پرسیاری لێ دەکات. شینچی ھەر کاتێک بۆ قەبارەی سروشتی خۆی گەڕابێتەوە زیاتر لە جارێک ویستوویەتی دان بە خۆشەویستییەکەی بۆ ران بنێت، و لە کۆتاییدا لە لەندەن لە زنجیرەی ٦۱٨ دا سەرکەوتوو بوو.[١٦] شینچی نایەوێت ران بە ڕاستی ئەوەی بەسەریدا ھاتووە بزانێت بۆ ئەوەی تووشی مەترسی ڕێکخراوی ڕەشی نەکات. ران زیاتر لە جارێک گوومانی لەوە کردووە کە کۆنان شینچی بێت بەڵام ئەو ھەموو جارێک لە ھەڵخەڵەتاندنی سەرکەوتوو دەبێت.[١٧][١٨]

یوکیکۆ کودۆ و یوساکو کودۆ[دەستکاری]

یوکیکۆ کودۆ و یوساکو کودۆ بریتیین لە دایک و باوکی شینچی و لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەژین. ڕاستییەکەی شینچی لە یەکەم دەرکەوتنیانەوە دەزانن.[١٩] یوساکو لە چەند زنجیرەیەکدا دەرکەوتووە و لە زۆربەیشیدا شیکاری دۆسییەکەی پێش شینچی ئاشکرا دەکرد یان سەرە دەزوویەکی بۆ یارمەتیدانی لە شیکاردنی دۆسییەکە پێ دەدا، وە بۆ یوکیکۆ ئەو کچە ئەکتەرێکی پێشووە و لە خۆگۆڕیندا خاوەنی توانایەکی بەرزە. یوکیکۆ بە ھۆی ئەزموونەکەی لە خۆگۆڕیندا بوو بە یەکێک لە لایەنەکانی شەڕی کۆنان دژی ڕێکخراوی ڕەش و ھەروەھا ھاوڕێی شارۆن ڤێنیارد (ڤێرمۆت) بوو وە زانیاری دەربارەی دەزانێت ئەمەش بە ھۆی ئەوەی ھەردووکیان ئەکتەری پێشوون، و لە زنجیرەی ۳٤٥ (بەریەککەوتنێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕێکخراوی ڕەش: دوو مەتەڵ لە شەوی یەکگرتنی مانگدا) یارمەتی کۆنانی دا خۆی بۆ ھایبەرا بگۆڕێت[٢٠] بە ئامانجی پاراستنی، وە ھەروەھا یارمەتی شویچی ئەکای بۆ خۆگۆڕێن بۆ شێوەی سوبارو ئۆکیا دا ئەمەش بۆ ساختە کردنی مردنەکەی و ھەڵخەڵەتاندنی ڕێکخراوی ڕەش بەو پیلانەی ئەو و کۆنان دایان ناوە.[٢١]

ئەگاسا ھیرۆشی[دەستکاری]

ئەگاسا ھیرۆشی ھاوڕێ و دراوسێی شینچی کودۆیە، و ئەو یەکەم ھاوڕێی شینچی بوو دەربارەی ئەو ڕووداوەی بەسەریدا ھاتووە لە لای بیدرکێنێت.[١٢] زۆرێک کەل و پەلی بۆ کۆنان داھێناوە ئەمەش بۆ یارمەتیدانی لە شیکارکردنی دۆسییەکان و دەستگیرکردنی تاوانباران و ھەروەھا وەک قەرەبوو کردنەوەی ئەو توانا جەستەیی کە بەھۆی بچووک بوونەوەی لەدەستیدا. کۆنان باوەڕی پێیەتی و ھەموو کات لەگەڵ کۆنان و ھایبەرادا گۆفتوگۆ دەربارەی شەڕکەیان لەگەڵ ڕێکخراوی ڕەشدا دەکات. بوو بە ھاوڕێی تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان و زۆربەی کات بۆ گەشت کردنیان دەبات.

ھیجی ھاتۆری[دەستکاری]

هیجی لە کاتی خۆگۆڕینیدا بۆ شێوەی شینچی ئەمەش بۆ دوورخستنەوەی گوومان لەسەر کۆنان لە زنجیرەی ۱۹۰ (زیندووکردنەوەی بێ هیوایی)

ھیجی ھاتۆری لێکۆڵەرێکی قوتابخانەی ئامادەییی ناوچەی ئۆساکایە و بە لێکۆڵەری ڕۆژاوا دەناسرێت. بۆ یەکەم جار شینچی لە کاتی گەشتێکی گۆڕەپانی دەبینێت، بەڵام خۆیان بەیەکتر ناناسێنن.[٢٢] و لە کاتی ڕووداوەکانی زنجیرەکە، چاوی پێ بە کەسایەتی کۆنان دەکەوێتەوە لە کاتی گەڕانی بە دوای لێکۆڵەری ڕۆژھەڵات شینچی کودۆدا بۆ ئەوەی ڕکابەرایەتی بکات،[١٣] و دوای ئەوەی ناسنامەی ڕاستەقینەی ئاشکرا کرد بوون بە ھاوڕێ.[٢٣] ھیجی چەندین جار یارمەتی شینچی لە شاردنەوەی کەسایەتییەکەی لە ڕێگەی خۆگۆڕین بۆی و دەرکەوتن لە کاتی بوونی کۆنان بۆ دوورخستنەوەی گوومان لێی داوە، بەڵام ئەوان ئاشکرایان دەکرد. ھەروەھا ئەو گرنگی بەوە دەدا کە لە ھەمووان داوا بکات ھیچ دەربارەی شینچی نەڵێن کاتێک دەردەکەوت بە شێوەی سروشتی لە ترسی ئەوەی ڕێکخراوەکە بزانێت زیندووە.[١٨] وە ھەروەھا ھیجی چەند جارێک یارمەتی کۆنانی لە شەڕکردن بەرامبەر ڕێکخراوی ڕەش داوە، و ھەروەھا لە لێکۆڵینەوەکەی دەربارەی جودی ستارلینگ یارمەتی دا ئەو کاتەی گوومانی لێ کرد، ھەروەھا یارمەتی لە لێکۆڵینەوەکەی دەربارەی ئیسان ھۆندۆ بریکاری CIA و باوکی میزوناشی رێنا دا کە چووبووە ناو ڕێکخراوەکەوە بە ئامانجی سیخوڕی.[٢٤]

ئای ھایبەرا[دەستکاری]

ناوی ڕاستەقینەی بریتییە لە شیھۆ میانۆ.[٢٥] ئەو لەگەڵ ڕێکخراوی ڕەشدا کاری دەکرد و ھەر ئەو گولاجی APTX4869 دروست کردووە[٢٦] کە بووە ھۆی بچووک بوونەوەی شینچی. بە مەبەستی خۆکوشتن لە ھەمان گولاجی خوارد بەڵام بچووک بووەوە و لە ڕێکخراوەکە ڕای کرد و پاشان بەرەو ماڵی شینچی بەڕێکەوت بە مەبەستی دۆزینەوەی و لەوێ دکتۆر ئەگاسا ئەوی دۆزییەوە و بۆ ژیان لە لای بردی و ناوی بوو بە ئای ھایبەرا.[٢٧] ئەو و کۆنان بوون بە ھاوڕێ دوای ئەوەی ھەمان بارودۆخ ژیان، و ھەروەھا ئەو زیاتر لە جارێک یارمەتی کۆنانی داوە لە گەڕانەوە بۆ شێوەی سروشتی خۆی بەو گولاجە دژەی کە دروستی دەکات، ئەمەش لە کاتێکدا کە کۆنان ھەڵساوە بە پاراستنی لە ڕێکخراوی ڕەش کە بە دوایەوەن. شویچی ئەکای ویستی بی پارێزێت لە ڕێکخراوەکە لە کاتی خۆگۆڕینی بۆ کەسایەتی سوبارو ئۆکیا بۆیە کۆنان پێشنیاری ئەوەی بۆ کرد لە ماڵەکەی (ماڵی کودۆ شینچی) بژی بۆ ئەوەی لێی نزیک بێت،[٢١][٢٨] دایکی شینچی دەربارەی وتی کە سەرسامێتی بۆیە بە بەردەوامی سەرنجی دەدات.[٢٩]

نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالییەکان[دەستکاری]

ئەندامەکانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدرالی جەیمس بلاک و جودی ستارلینگ و ئەکای شویچی بەسەر زیرەکی کۆناندا ھەڵدەدەن. و چەند جارێک لەگەڵیان لە شەڕەکەیان لەگەڵ ڕێکخراوی ڕەشدا ھاوپەیمان بووە، و ھەروەھا کۆنان لە پیلانی گێڕانەوەی میزوناشی رێنا بۆ ڕێکخراوەکە بەژدار بوو،[٣٠] و ھەروەھا ساختە کردنی مردنی بێ ئەوەی ئەندامەکانی FBI لێ ئاگەداربن. جەیمس بلاک دەربارەی وتوویەتی کە ئەو خاوەنی ئەو زیرەکییە کە لە نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالییەکان پێویستیانە.[٣١] بێجگە لە ئەکای ئەندامەکانی FBI نازانن کە کۆنان شینچی کودۆیە کە ڕاستییەکەی بە ڕێکەوت لە کاتی خۆگۆڕینی بۆ سوبارو ئۆکیا ئاشکرا کرد.[٣٢] جودی بە "کوڕە نایابەکە" بانگی دەکات و سەرسامی زیرەکییەکەیەتی.

تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان[دەستکاری]

تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان بریتیین لە ھاوڕێکانی کۆنان لەو قوتابخانە سەرەتاییەی بۆی چوو دوای بچووک بوونەوەی و ئەوان بریتیین لە یۆشیدا ئایۆمی، تسوبورایا میتسوھیکۆ، کۆجیما گینتا و ئای ھایبەرا کە دوای ماوەیەک بوو بە ئەندامی تیمەکە. و تیمێکیان دروست کرد بە ناوی تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان و کۆنانیان ناچار کرد تێیدا ببێت بە ئەندام.[١] ڕاستی کەسایەتییەکەی کۆنان نازانن (بێجگە لە ھایبەرا) و بۆ ئەوان قوتابییەکی ھاوڕێیە لە قوتابخانەی سەرەتایی. چاویان بە شینچی کەوتووە بە شێوە ڕاستەقینییەکەی لە زنجیرەی ۱۹۲ (زیندوو کردنەوەی بێ ھیوا، گەڕاندنەوەی شینچی) و ھایبەرا بە ئەوانی ناسان بەوەی ھاوڕێیەکە و لە نزیک ماڵی دکتۆر ئەگاسا دادەنیشێت.[٣٣]

ئەندامەکانی پۆلیسی پایتەخت[دەستکاری]

شینچی یارمەتی ئەندامەکانی پۆلیس و بە تایبەتی پشکنەر میگۆری داوە لە شیکردنەوەی زۆرێک دۆسییە پێش بچووک بوونەوەی. لەگەڵ ئەفسەر تاکاجیدا لە دوای بچووک بوونەوەی لە چەندین دۆسییەدا یەکیان گرتووە، و بە تێپەڕ بوونی کات تاکاجی دەست بە متمانە کرد بە تواناکانی کۆنان دەکات. تاکاجی جارێکیان گوومانی لە کۆنان کرد بەوەی ئەو منداڵێکی ئاسایی لە قۆناغی سەرەتایی نییە، و دەربارەی ئەوە پرسیاری لە کۆنان کرد بەڵام ھیچی پێ نەوت.[٣٤]

ئەوانەی ڕاستی ئەوە دەزانن کە بەسەری ھاتووە[دەستکاری]

ئەنیمێ[دەستکاری]

  • دکتۆر ئەگاسا: ئەو یەکەم کەسە کە چیرۆکی بچووک بوونەوەی شینچی بزانێت، لە زنجیرەی ٢دا (دۆسییەی فڕاندنی کچی سەرۆک کۆمپانیا) بەوەی زانی، دوای ئەوەی کۆنان بە مەبەستی ئامۆژگاری پەنای بۆ دەبات دوای بچووک بوونەوەی. لە سەرەتادا دکتۆر ئەگاسا بڕوا ناکات کە ئەو شینچی کودۆیە و وا بچووک بۆتەوە بەڵام دوای ئەوەی کۆنان ئەو شتەی دەیڵێت لە ڕێگەی ھەندێک لێکدانەوە و پێ وتنی بە چەند شتێک کە تەنھا شینچی دەیزانێت لەسەر دکتۆر ئەگاسا دەسەلمێنێت، وەک ھەبوونی نیشانەیەکی گەورە لەسەر پشتی و ئەویش باوەڕ دەکات، و ھەروەھا ھەر ئەو بوو ئامۆژگاری کۆنان دەکات بە شاردنەوەی کەسایەتییەکەی تا نزیکەکانی تووشی مەترسی لە لایەن ڕێکخراوی ڕەشەوە نەبن.[١٢]
  • دایک و باوکی: بۆ یەکەم جار لە زنجیرەی ٤٣دا (فڕاندنی کۆنان ئێدۆگاوا) دەرکەوتن و پێشتر ئەوەیان دەزانی کە بەسەر کوڕەکەیان ھاتووە ئەمەش چونکە پێشتر دکتۆر ئەگاسا پێیانی وتبوو. پێشنیاری ئەوەیان پێکرد لە گەڵیاندا بۆ دەرەوە گەشت بکات بەڵام ڕەتیکردەوە و وتی کە ئەمە تەنھا گرفتی خۆیەتی و خۆی بە تەنھا دەتوانێت چارەسەری بکات.[١٩]
دکتۆر ئەگاسا و شینچی لە لەندەن
  • ھیجی ھاتۆری: ڕاستی کۆنانی لە زنجیرەی ٥٨دا (تاوانی کوشتنی ئاڵودەبووانی ھۆڵمز - بەشی دووەم) ئاشکرا کرد، ئەمەش دوای ئەوەی کۆنان بۆ شیکار کردنی دۆسییەکە بە دەنگی ھەڵسا بێھۆش کردنی بەڵام ھیجی لە کاتی گێڕانەوەی کۆنان بۆ لێکدانەوەکانی بە ھۆی لێدانێک کە لە لایەن کۆگۆرۆ مۆرییەوە بەر سەری کەوت بە ئاگا ھات بەڵام ئەو نمایشی نووستووی کرد بۆ ئەوەی کۆنان لە کاتی شیکار کردنی دۆسییەکە بە دەنگی ببیستێت و ھەروەھا بۆ ئەوەی ڕاستییەکەی ئاشکرا بکات.[٢٣]
  • ئای ھایبەرا: ڕاستی شینچی تەنانەت پێش بینی دەزانێت، و بۆ یەکەم جار لە زنجیرەی ۱۲۹دا (ئەو کچەی ھاتووە لە ڕێکخراوی ڕەشەوە) دەرکەوت و تێیدا بۆ یەکەم جار چاوی بە شینچی کەوت، لە کۆتاییدا ئەو ئەو کەسەیە کە گولاجی APTX4869 دروست کردووە کە بووە ھۆکاری بچووک بوونەوەی ئەو کاتەی لە ڕێکخراوەکە بوو. دوای ئەوەی ڕێکخراوەکە گولاجەکەی لەسەر شینچی بەکارھێنا بە دوای لاشەکەی گەڕان بەڵام نەیان دۆزییەوە بۆیە خۆی لێکۆڵینەوەی لە شتەکەدا کرد و ئەوە ئاشکرا دەکات کە بچووک بۆتەوە بەڵام بە ئەندامەکانی ڕێکخراوەکە ناڵێت و لە دۆسییەکەیدا بۆ پاراستنی لێیان نووسی مردووە.[٢٧]
  • ڤێرمۆت: ئەندامێکی دیاری ڕێکخراوی ڕەشە، و خۆشەویسترین ژنە لە لای سەرۆکی ڕێکخراوەکە. کۆنان دەڵێت بە ئەگەرێکی زۆر ڤێرمۆت ڕاستییەکەی ئاشکرا کردووە دوای بینی وێنەکانی شینچی لەگەڵ دایکی یوکیکۆ کودۆ ئەو کاتەی بچووک بووە چونکە وەک ئەو ئەکتەرە. ڤێرمۆت شینجی زۆر خۆشدەوێت لەبەر ئەوەی لە مرد ڕزگاری کرد ئەو کاتەی خۆی گۆڕیبوو بۆ پیاو کوژێکی زنجیرەیی لە نیویۆرک و لەبەر ئەمەش بە ئەندامەکانی تری ڕێکخراوەکەی دەربارەی زیندوو بوونی یان بچووک بوونەوەکەی نەوت. دەربارەی زانینی دەربارەی شینچی لە زنجیرەی ۳٤٥دا (بەریەک کەوتنێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕێکخراوی ڕەش: دوو مەتەڵ لە شەوی یەکگرتنی مانگدا) ڕاگەیەندرا.[٢٠]
  • ھۆندۆ ئیسۆکی: ئەو برای میزوناشی رێنای بریکاری دەزگای ھەواڵگیریی ناوەندییە کە سیخوڕی بەسەر ڕێکخراوی ڕەشەوە دەکات. ڕاستی کۆنانی لە زنجیرەی ٥٠٨دا (خاڵە کوێرەکەی دووکانی کاراوکی) زانی ئەمەش چونکە ئەو دەیویست سەرسامی خۆی بۆ ران لەگەڵ ویستی بۆ ژیان لەگەڵیدا پێ بڵێت ھەر بۆیە کۆنان بە ویستی خۆی پێی وت تا لە بەدواکەوتنی ران بووەستێت.[٣٥]
  • سوبارو ئۆکیا: ئەو بریکاری FBI شویچی ئەکایە بە خۆگۆڕاوی دوای ئەوەی مردنی خۆی ساختە کرد. ڕاستی کۆنانی لە زنجیرەکانی ٦٩٠-٦٩١دا (دۆسییە بەستووەکەی یوساکو کودۆ) زانی ئەمەش بە ڕێکەوت ڕوویدا کاتێک ئەو کۆنانی بینی پەیوەندی بە رانەوە بە بەکارھێنانی کەسایەتی شینچی کودۆ دەکات.[٣٦][٣٧]
  • ئاکیمی میانۆ: ئەو خوشکی شیھۆ میانۆیە (ئای ھایبەرا)، کە ڕێکخراوی ڕەش کوشتی، کۆنان ڕاستییەکەی خۆی لە کاتی گیان کێشانیدا پێ وت و دوای چەند ساتێکیش ئەو مردن.[٣٨]

لە فیلم و زنجیرە تایبەتەکاندا[دەستکاری]

ئەو زنجیرانەی تێیدا دەرکەوتووە[دەستکاری]

شینچی بە شێوەی سروشتی خۆی چەند جارێک لە چەند زنجیرەیەکدا دەرکەوتووە، ژمارەی ئەو زنجیرانەی تێیدا دەرکەوتووە بریتییە لە ۹٨ زنجیرە، ھەندێکی تەنھا گەڕانەوەیەکی کاتی بووە بۆ شێوەکەی کە ژمارەیان تەنھا چوار جار بوو، ھەروەھا ھەندێکی تر لە بیرەوەرییەکانی خۆی یان راندا پێش بچووک بوونەوەکەی بوو.

کورتەی زنجیرەکان[دەستکاری]

ژمارەی زنجیرە ناونیشانی زنجیرە جۆری دەرکەوتن
1 تاوانی کوشتنی ڕێگای مەرگ پێش بچووک بوونەوە
49 تاوانی کوشتنی دبلۆماسی گەڕانەوەیەکی کاتی بۆ قەبارەی سروشتی
162 ژوورە داخراوەکە لە ئاسماندا! دۆسییەی یەکەمی شینچی کودۆ زنجیرەیەک لە ڕابردوویەوە پێش بچووک بوونەوەی
190-193 زیندوو کردنەوەیەکی بێ ھیوا گەڕانەوەیەکی کاتی بۆ قەبارەی سروشتی
219 کۆبوونەوەی لێکۆڵەرە مەزنەکان: شینچی کودۆ دژی کایتۆ کید زنجیرەیەک لە ڕابردوویەوە پێش بچووک بوونەوەی
286-288 شینچی کودۆ لە نیوێرک زنجیرەیەک لە ڕابردووەیەوە پێش بچووک بوونەوەی
400 گوومانەکانی ران لە بیرەوەرییەکانی راندا دەردەکەوێت
472-473 سەرکێشییەکانی شینچی کودۆی بچووک لە بیرەوەریدا دەردەکەوێت ئەو کاتەی بچووک بووە و کۆنان دەیگێڕێتەوە
490 (ھاتۆری ھیجی) لە ڕکابەری (کودۆ شینچی) لەسەر ھەڵدێرە بەفرینەکان زنجیرەیەک لە ڕابردوویەوە پێش بچووک بووەنەوەی ئەو کاتەی لە قۆناغی ئامادەیی بووە
521 بکوژ شینچی کودۆ گەڕانەوەیەکی کاتی بۆ قەبارەی سروشتی
522 ڕووخساری ڕاستەقینەی شینچی و فرمێسکەکانی ران گەڕانەوەیەکی کاتی بۆ قەبارەی سروشتی
523 ئەو پرسیارەی بە ڕاستی دەتەوێت بیپرسیت گەڕانەوەیەکی کاتی بۆ قەبارەی سروشتی
524 بڵێسەی کینەی شینەکە (بەشی یەکەم) گەڕانەوەیەکی کاتی بۆ قەبارەی سروشتی (تەواکەری ڕووداوەکانی زنجیرەکانی پێشوو)
616-621 بیرۆکە وەرگرتن لە ھۆلمزەوە گەڕانەوەیەکی کاتی بۆ قەبارەی سروشتی
772-773 دۆسییەی شینچی کودۆ لە حەوزی ماسییەکان زنجیرەیەک لە ڕابردوویەوە پێش بچووک بوونەوەی
853 بیرەوەرییەکانی پۆلی گوڵی گێلاس (رانی بچووک) زنجیرەیەک لە ڕابردوویەوە ئەو کاتەی بچووک بووە لە بیرەوەری رانەوە
854 بیرەوەرییەکانی پۆلی گوڵی گێلاس (شینچی بچووک) زنجیرەیەک لە ڕابردوویەوە ئەو کاتەی بچووک بووە لە بیرەوەرییەکانی کۆنانەوە

ناوەڕۆکی زنجیرەکان[دەستکاری]

ژمارەی زنجیرە ناونیشانی زنجیرە ناوەڕۆکی زنجیرە سەرچاوە
لە مانگاکەدا ڕێکەوتی پەخش
1 تاوانی کوشتنی ڕێگای مەرگ (ジェットコースター殺人事件) ژمارەی ۱ 8 کانوونی دووەمی 1996 [٦]
زنجیرەکە دەکرێتەوە بە دەرکەوتنی لێکۆڵەرێکی گەنج شینچی کودۆ بە شیکارکردنی دۆسییەکی تاوانی کوشتن لە کاتی یەکێک لە ئاھەنگەکان. وە لە ڕۆژی دواتردا شینچی لەگەڵ ران مۆری ھاوڕێی منداڵیدا دەچێت بۆ شاری یاری و لەوێ تاوانێکی تری کوشتن ڕوو دەدات و شینچیش بە خێرایی شیکاری دەکات، وە لە کاتی ئەمەدا سەرنجی ھەڵسوکەوتە سەیرەکانی دوو پیاو دەدات کە پۆشاکی ڕەشیان لە بەردایە ھەر بۆیە دوایان دەکەوێت و کارێکی ھەڕەشەکردن ئاشکرا دەکات. وە لە کاتی چاودێری کردنی ڕێکەوتنەکەدا، یەکێکیان لە دواوە دەکێشێت بە سەریدا و لە ھۆش خۆی دەبات و دواتر ناچاری دەکات گولاجێکی ژەھراوی بخوا، شینچی بە ئاگا دێتەوە و خۆی دەدۆزێتەوە کە جەستەی بچووک بووە.
49 تاوانی کوشتنی دبلوماسی (外交官殺人事件) ژمارەی ۹۲-۹٦ 24 شوباتی 1997 [١٣]
ھیجی ھاتۆری لێکۆڵەری ئامادەیی ھاتوو لە ڕۆژئاواوە سەردانی دەزگای لێکۆڵینەوەکانی کۆگۆرۆ مۆری دەکات بە مەبەستی دۆزینەوەی شینچی کودۆ بۆ ڕکابەرێتی کردنی. وە لە کاتی سەردانەکەی چاوی بە کۆنان کەوت کە تووشی ھەڵامەت بوو بوو بۆیە ھیجی خواردنەوەیەکی کھوولی پێدا بۆ ئەوەی خێراتر چارەسەر بێت (وەک خۆی دەڵێت). دواتر ھەمووان ڕۆشتن بۆ یەکێک لە ماڵەکان بۆ چارەسەر کردنی دۆسییەیەک بەڵام تاوانێکی کوشتن ئاشکرا دەکەن. بە ڕیزبەندی نەخۆشییەکەی کۆنان زیاد دەکات تا دیار نەما نامێنێت و شینچی کودۆ بە شێوەی ڕاستەقینەی دەردەکەوێت دۆسییەکە شیکار دەکات و بەسەر ھیجیدا سەردەکەوێت کە ھەڵەی کردووە لە شیکار کردنی دۆسییەکە و دۆزینەوەی ڕاستییەکان. دواتر ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە ئەو خواردنەوە کھولییەی کە کۆنان خواردوویەتییەوە بۆتە ھۆی گەڕانەوەی بۆ قەبارەی سروشتی خۆی، بەڵام ئەم گۆڕانەی کاتی بوو پاشانیش گەڕاوە بۆ قەبارەی کۆنان.
162 ژوورە داخراوەکە لە ئاسماندا! یەکەم دۆسییەی شینچی کودۆ ژمارەی ۲۰٤-۲۰۷ 27 ئەیلوولی 1999 [٤٣]
ران لەگەڵ کۆگۆرۆ مۆری باوکی و کۆنان و ھاوڕێی بچووکەکانیدا گەشت دەکات بە فڕۆکە. وە لە کاتی گەشتەکەیاندا ران دەخەوێت و خەون بە گەشتەکەی لەگەڵ شینچیدا دەبینێت بۆ سەردان کردنی خێزانەکەی لە نیویۆرک وە لەوێ لەسەر فڕۆکەکە تاوانێکی کوشتن ڕوو دەدات و شینچی ھەڵدەستێت بە شیکار کردنی وە ئەوە یەکەم دۆسییەی ئەو بوو.
190 زیندوو کردنەوەی بێ ھیوا (ھەڵبژاردنی سێیەم) ژمارەی ۲٥٥-۲٥۷ 15 ئایاری 2000 [٤٤]
دوای ئەوەی ران گوومان لە ناسنامەی کۆنان لە زنجیرە پێشووەکاندا کرد بە نزیکەی تەواو دڵنیا بووە کە ئەو شینچییە، کۆنان بڕیاریدا ڕاستییەکەی پێ بڵێت و لەم کاتانەدا ھایبەرا دەرکەوت و پێشنیاری ڕێگە چارەیەکی یەدەگی بۆ دەکات کە بریتییە لە گولاجێک لە دروست کردنی دەتوانێت بیگێڕێنێتەوە بۆ قەبارەی سروشتی خۆی بە شێوەیەکی کاتی و لەو کاتەدا ئەو دەچێتە شوێنی و دەڕوات بۆ ژیان لە لای ران بۆ نەھێشتنی گوومانەکانی کە شینچی و کۆنان ھەمان کەسن. شینچی دەگەڕێتەوە بۆ قەبارەی سروشتی خۆی و دەچێت بۆ نمایشێکی قوتابخانەیی کە تێیدا ران ڕۆڵی پاڵەوان دەگێڕێت تێیدا لەگەڵ دکتۆر ئارادای. شینچی پۆشاکی سوارچاکەکە دەکاتە بەری لە باتی دکتۆر ئارادای و نمایشەکە لەگەڵ راندا دەکات بێ ئەوەی ئەو پێی بزانێت.
191 زیندوو کردنەوەی بێ ھیوا (سوارچاکەکە بە پۆشاکە ڕەشەکانییەوە) ژمارەی ۲٥٥-۲٥۷ 22 ئایاری 2000 [٤٥]
تاوانێکی کوشتن لە کاتی نمایشێکی قوتابخانەیی ڕوو دەدات کە دەبێتە ھۆی وەستانی نمایشەکە و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە. شینچی ھەڵدەستێت بە لێکۆڵینەوە کردن لە دۆسییەکە و دواتر دەچێتە پێشەوە و کڵوەکەی دادەکەنێت و ناسنامەی خۆی ئاشکرا دەکات بۆ شیکارکردنی دۆسییەکە. دوای تەواو بوونی دۆسییەکە، شینچی ھەست بە ئازار و ھۆشی لە دەست دەدات و پێی وایە کە دەگۆڕێت بۆ کۆنان بەرامبەر بە ران و ئاشکرا دەبێت، بەڵام ئەویان گواستەوە بۆ کلینێک و ئەویش بە ھۆشی خۆی ھاتەوە بێ ئەوەی دیسانەوە بچووک ببێتەوە.
192 زیندوو کردنەوەی بێ ھیوا (گەڕانەوەی شینچی) ژمارەی ۲٥٨-۲٦۰ 29 ئایاری 2000 [٤٦]
گەڕانەوەی شینچی بۆ قەبارەی سروشتی بەردەوام دەبێت و دەگەڕێتەوە بۆ قوتابخانەی ئامادەیی لەگەڵ راندا. دواتر لەگەڵیا لە ئێوارەدا دەچێت بۆ ژوانێک لە یەکێک لە ڕێستۆرانتە گرانبەھاکان چونکە دەیویست شتێکی گرنگی پێ بڵێت. شینچی بڕیاریدا بچێت بۆ ڕێستۆرانتەکە چونکە و ئەو ڕێستۆرانتە ھەڵگری یادگاری گرنگە لە لای دایک و باوکی کە لەوێ یەکتریان بینیوە و بڕیاری ھاوسەرگیریان داوە. وە لە کاتی خواردنی نانی ئێوارەدا تاوانێکی کوشتن ڕوو دەدات و بۆیە بتڵێن بە ران دەدات کە زوو بگەڕێتەوە و دەچێت بۆ شیکارکردنی دۆسییەکە.
193 زیندوو کردنەوەی بێ ھیوا (شوێنی بەڵێندراو) ژمارەی ۲٥٨-۲٦۰ 5 یونیو 2000 [١٨]
شینچی ھەڵدەستێت بە لێکۆڵینەوە لەو تاوانی کوشتنەی ڕوییداوە لە ئەسانسۆرەکەدا و ئازاری بچووک بوونەوەش دەگەڕێتەوە بۆی. دوای ئەوەی شینچی تاوانی کوشتنەکەی شیکار کرد، ڕوون دەبێتەوە کە تاوانەکە تاوانێکی تۆڵەسەندنەوەیە یەکێک ئەنجامی داوە بۆ ئەوەی تۆڵە بۆ مردنی باوکی لە بیست ساڵ لەمەوبەر بکاتەوە، ئەمەش کاتێک پێش بیست ساڵ تاوانێک ڕوویداوە لە ھەمان شوێن و باوکی شینچی یوساکو کودۆ ھەڵدەستێت بە شیکار کردنی. دوای ئەمانە دیسانەوە سینچی دەست دەکات بە بچووک بوونەوە، ھەوڵ دەدات بەرگە بگرێت بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ لای ران کە چاوەڕێی دەکات بەڵام نەی توانی. چاوی بە ھایبەرا کەوت لە دەست شۆر بۆ ئەوەی چاویلکەی کۆنانی بۆ بگەڕێنێتەوە و خۆگۆڕینەکەی لاببات. دوای ئەوەی بچووک بووەوە، گەڕاوە بۆ لی ران تا پێی بڵێت کە چاوی بە شینچی کەوتووە لە دەرچوونی تاوەرەکەدا و ئەو ناچار بووە بڕوات لەبەر دۆسییەکی گرنگ، رانیش ھەست بە دڵتەنگی دەکات بەمە.
219 کۆ بوونەوەی لێکۆڵەرە مەزنەکان: شینچی کودۆ دژی کایتۆ کید ژمارەی ۲۹۹-۳۰۲ 8 ینایر 2001 [٤٧]
کایتۆ کید بۆ ھەوڵدان بۆ دزینی تاوەری کاتژمێرەکە دەردەکەوێت، وە لەم کاتەدا سینچی بەژدار دەبێت لە تیمی لێکۆڵینەوە لە کاتی بوونیدا لە ناو کۆپتەرێکی شوێنکەوتەی پۆلیس لەگەڵ پشکنەر میگۆریدا. شینچی یارمەتی پۆلیس بۆ دۆزینەوەی کایتۆ کید دەدات کە ئەمەش وا لە کارەکەی دەکات قورستر بێت، بەڵام ئەو لە کۆتاییدا دەتوانێت ڕابکات دوای ئەوەی نامەیەکی کۆد کراو جێ دەھێڵێت لەسەر کاتژمێرەکە.
286-288 (شینچی کودۆ) لە نیویۆرک ژمارەی ۳٥۰-۳٥٤ 15 یولیو 2002 [٤٨]
ران ھۆش لە دەست دەدات بە ھۆی ماندوو بوون و نەخۆشییەوە دوای یەکێک لە دۆسییەکان و چەند ڕووداوێکی لە ڕابردووە بە بیر دێتەوە کە تێیدا لەگەڵ شینچی بۆ نیویۆرک گەشت دەکەن بۆ ئەوەی دایکی لەوێ ببینن. وە لە کاتی بوونیدا لە نیویۆرک چاوی بە ئەکتەر شارۆن ڤێنیاردی ھاوڕێی یوکیکۆ کودۆ کەوت لە کاتی چوونیان بۆ سەیرکردنی شانۆگەری سێوی زێڕین. وە لە کاتی شانۆگەرییەکەدا، تاوانێکی کوشتن ڕوو دەدات شینچی ھەڵدەستێت بە شیکار کردنی. دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان یوکیکۆ دەچێت بۆ بنکەی پۆلیس بۆ گەواھیدان بە قسەکانی و لەو کاتەشدا شینچی و ران تەکسییەک بە کرێ دەگرن بۆ گەڕانەوە. وە لە ڕێگەیاندا، دەستەسڕکەی ران کە شارۆن ڤێنیارد پێی داوە دەفڕێت و بە سەر ماڵێکی چۆڵ کراو دەنیشێتەوە بۆیە شینچی بۆ گەڕان بە دوایدا دەچێتە ژورەوە. وە لە کاتی چاوەڕوانکردنی راندا بە چاوی بە پیاوێکی ژاپۆنی قژ درێژ دەکەوێت و لە بکوژێکی قژ زیوی ئاگەداری دەکاتەوە. ران بۆ ئاگەدارکردنەوەی شینچی دەچێتە ژوورەوە بەڵام لە بکوژەکە دەیدۆزێتەوە و خەریکبوو بیکوژێت بەڵام ئاسنی پلیکانەکە دەڕووخێت و بکوژەکەش خەریکە دەکەوێت بۆیە ران یارمەتی ھەوڵی ڕزگار کردنی دەدات و شینچیش یارمەتی دەدات و ڕزگاری دەکەن. بکوژەکە دواتر ھەوڵدەدات بیانکوژێت بەڵام شینچی ئاگەداری دەکاتە کە بووەستێت ئەگەر نا پۆلیس دەنگی دەمانچەکەی دەبیستێت و دواتر دەی گرن، و ئەگەدای کردەوە کە لە کارەکانی بووەستێت ئەگەر نا دواتر پۆلیس دەیگرێت.
400 گوومانەکانی ران تایبەت 1530 ئایاری 2005 [١٧]
ران نامەیەک بۆ شینچی دەنێرێت و سەرنجی لێدانی مۆبایلەکەی کۆنان دەدات بۆیە گوومان لە کۆنان دەکات کە شینچی بێت. و لە شەودا ران مۆبایلەکەی کۆنان دەبات و ھەوڵدەدات بیکاتەوە بەڵام دەبینێت کە پارێزراوە بە وشەی نھێنی. ران دەست دەکات بە بیرکردنەوە لە وشە نھێنییەکە و یەکێک لەو جارانەی بیر دەکەوێتەوە کە لەگەڵ شینچیدا بوو کە ھەڵدەستا بە گۆڕینی ژمارەکان بۆ وشە و وشەش بۆ ژمارە ھەروەھا چۆن وشەکانی ژمارەکانی چۆن ژمارەکانی سەر ئۆتۆمبیلەکانی دەخوێندەوە، لە ھەوڵیدا بۆ زانی وشە نھێنییەکەی مۆبایلەکەی کۆنان. لە کۆتاییدا ران دەتوانێت ژمارە نھێنییەکە بدۆزێتەوە و نامەیەک دەنێرێت بۆ مۆبایلەکەی شینچی بەڵام مۆبایلەکەی کۆنان لێنادات پاشان کۆنان دێت بۆ بردنی مۆبایلەکەی و خۆی واپیشان دەدات کە بۆ ئەوەی ران نەتوانێت نامەکانی ئەو کچەی خۆشیدەوێت کۆدی داناوە، پاشان لە مۆبایلێکی ترەوە (مۆبایلی شینچی) پەیوەندی پێوە دەکات و دەنگی ڕاستەقینەی بەکار دەھێنێت بۆ نەھێشتنی گوومانەکانی ران.
472-473 سەرکێشییەکانی کودۆ شینچی بچووک ژمارەی 570-573 14 ئایاری 2007 [٤٩]
کاتێک کۆنان لەگەڵ ھاوڕێ بچووکەکانی لە کتێبخانە بوون، جزدانێکی چەرمی لە پشتی یەکێک لە کتێبەکان دەدۆزنەوە کە کاغەزێکی تێدایە. کۆنان دەست دەکات بە گێڕانەوەی چیرۆکی ئەو جزدانە، کاتێک چیرۆکەکەی بۆ ۱۰ ساڵی پێشوو دەگەڕێتەوە ئەویش کاتێک ران و شینچی لە کاتی بوونیان لە قوتابخانەی سەرەتایی شەوێکیان بۆ قوتابخانە دەچن و لەوێ کەسێکی نامۆ دەدۆزنەوە کە دەڵێت من برا گەوەرەی شینچییە و ئەو جزدانە بە ران و شینچی دەدات کاتێک سەرنج دەدەن کاغەزێکی تێدایە و لە مەتەڵێک پێکدێت لەوێوە دەست دەکەن بە شیکارکردنی مەتەڵەکە و بەوە کۆتایی دێت کە شینچی پێی وایە باوکی ئەو مەتەڵەی بۆ ناردوون، ھەر بۆیە ران ھەڵدەستێت بە نووسینی نامەیەکی سوپاس گوزاری و لە ناو جزدانەکەدا دای دەنێت لە پشتی کتێبەکانەوە. کۆنان دواتر ئاشکرای دەکات کە مەتەڵەکە ھی باوکی نەبووە، و بەڵکو مەتەڵەکە بۆ باوکی بووە و پاشان مەتەڵەکەی شیکار کرد بە کەرت کردنی جزدانەکە و دۆزینەوەی نامەیەک لە ناویدا کە ھێمێ سەرسووڕمانی لەسەرە لەگەڵ واژووی کایتۆ کید، کید دلەبەر ئەوە دای بە شینچی چونکە چاوەڕێی ئەوە بوو کە دوای ئەوەی شینچی شکست دێنێت لە شیکار کردنی ھانا بۆ باوکی دەبات و بەم شێوەش نامەکە دەگاتە دەستی یوساکو.
490 (ھاتوری ھیجی) فی مواجھة (کودو شینتشی) علی المنحدرات الثلجیة ژمارەی 518-522 3 دیسمبر 2007 [٢٢]
کاتێک کۆنان و ھێجی بە تەلەفون قسە دەکەن، ھێجی بە کۆنان دەڵێت یەک لێکۆڵەری لەو باشتر بوونی ھەیە و پێش سێ ساڵ ئەو کاتەی لە قۆناغی ناوەندی بووە بینیویەتی. ھێجی دەست دەکات بە گێڕانەوەی چیرۆکەکە، پێش سێ ساڵ لە گەشتێکی قوتابخانەیدا ھەر یەکێک لە ھێجی و کازۆھا و شینچی و ران لەگەڵ چەند قوتابخانەیەکی تردا بۆ ھەڵدێرە بەفرییەکان چوون، و لەوێ تاوانێکی کوشتن ڕوو دەدات کە ھاوشێوەی ڕووداوێکە کە پێش چوار ساڵ لە ھەمان شوێن ڕوویداوە. وە لەو کاتەی ھێجی لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە دەکات، سەرسام دەبوو کە ھەر کاتێک بچووایە بۆ شوێنێک بۆ لێکۆڵینەوە لە شتێک، پێی دەوترا کە پێش ئەو قوتابییەکی ناوەندی ەاتووە و ھەمان ئەو پرسیارانەی تۆی کردووە. ئەم قوتابییە شینچی بوو کە ئەویش ھەروەھا لێکۆڵینەوەی لە دۆسییەکەدا دەکرد. لە کاتی لێکۆڵینەوەکەدا، ھەر یەکێک لە دایکی ھێجی و دایکی شینچی یارمەتی کوڕەکانیان دا لە لێکۆڵینەوەکەدا بە پێدانی سەرە داو لە باوکیانەوە. کاتێک دایکی ھێجی پەیوەندی بە باوکی ھێجییەوە کرد و سەرە داوێکی لێ وەرگرت بۆ یارمەتیدانی ھێجی لە شیکار کردنی دۆسییەکەدا، ئەمەش لە کاتێکدا یوساکو بە خۆی لە شوێنی تاوانەکە ئامادە بوو وە لە ڕێگەی یوکیکۆوە سەرە داوەکانی پێ دەگەیاند. لە کۆتاییدا ھێجی و شینچی لە ھەمان کاتدا دۆسییەکەیان شیکار کرد، ئەمەش بە دوو شێوەی جیاواز کاتێک ھێجی لە بەرامبەر خەڵکیدا شیکاری کرد و شینچی لە ڕێگەی مۆبایلەوە شیکاری کرد بە ھۆی دووری شوێنەکەیەوە. بە ھۆی ئەوەی ھەموو کات بە ھەنگاوێک لە پێش ھێجییەوە بوو ھێجی ئەمەی لە یاد نەکرد و لەگەڵ ئەوەی لێکۆڵەرێکی گەنجی تر ھەیە کە بە ھەنگاوێک لە پێشییەوەیە. ھێجی و کۆنان پەیوەندییەکەیان کۆتایی پێھێنا بێ ئەوەی کۆنان پێی بڵێ کە ئەو ئەو لێکۆڵەرەیە و تەنھا بە پێکەنینێک تەواوی کرد.
521 شینچی کودۆ، بکوژەکەیە ژمارەی 646-654 19 ینایر 2009 [٥٠]
پێش ساڵێک، شینچی کودۆ تاوانێکی کوشتنی لە ئۆکۆھۆکی ڕۆژھەڵات شیکار کرد. بە ناوی شینچی کودۆوە نامەیەک بە ھیجی ھاتۆری دەگات لە کەسێکەوە بە ناوی ئۆکادۆ ماکۆتۆ و لە ناوەڕۆکەکەیدا ھاتووە کە ئەو لەو ڕۆژەدا ھەڵەی کردووە، ھەر بۆیە ھێجی و کۆنان و ران و کازۆھا و کۆگۆرۆ مۆری بۆ ئۆکۆھۆ ڕۆشتن، بەڵام زانیان کە ماکۆتۆ نیوەی ساڵێکە دیار نەماوە و خەڵکی لادێکە بەھۆی ھۆکارێکەوە ڕقیان لە شینچییە. کونان بە تەنھا بۆ شوێنی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ماکۆتۆ لە خانووی شاخەکە ڕۆشت، و دوای ئەوەی زانی کە ئەوە بۆسەیەکە بۆ کوشتنی لە پەنجەرەکەوە بۆ دەریا ڕایکرد دواتر ڕووندەبێتەوە لە ھایبەراوە کە کۆنان ئەو گولاجەی کە دەیگڕێتەوە بۆ لاشەی ڕاستەقینەی لە باتی دەرمانی ھەڵامەت خواردووە، و کاریگەری دەرمانەکەش تەنھا بۆ ۲٤ کاتژمێر بەردەوامە. دواتر ران و ئەوانەی لەگەڵیادایە شینچییان لە کەنار دەریاکە بە بێ یادەوەری دەدۆزنەوە. کازۆھا پێشنیاری بردنی شینچی بۆ شوێنی تاوانەکە دەکات چونکە لەوانەیە یادەوەری بگەڕێتەوە. لە ڕۆژی دواتردا ڕۆژنامەنووسێکی ڕۆژنامەی تۆتو بە برینداری دەدۆزرێتەوە، و ھەموو بەڵگەکان ئەوە ئامەژە دەکەن کە شینچی بکەرەکەیە. ھێجی شینچی لە سندووقی ئۆتۆمبێلەکەی کۆگۆرۆ مۆریدا دەشارێتەوە تا فێڵی ئەم تاوانە مەحاڵە دەدۆزێتەوە. ران بۆ دارستانەکە دەڕوات تا داوا لە بوونەوە ئەفسانەییەکە "شیراگامی" بکات شینچی بۆ سروشتی خۆی بگەڕێنێتەوە، و لە دارستانەکەدا لە ھەڵدێرێکەوە دەکەوێتە خوارەوە ئەو کاتەش بوونەوەرێکی سەیر دەردەکەوێت و بۆ خانووی شاخەکە دەیبات.
522 ڕووخساری ڕاستەقینەی شینچی و فرمێسکەکانی ران ژمارەی 646-654 26 ینایر 2009 [٥١]
ھێجی و ئەوانی تر ران لە خانووی شاخەکە بە ھۆش لەچووی دەدۆزنەوە و تێدەگەن کە شیراگامی ھەڵگرتووە بۆ ئەوێی و چارەسەری کردووە. ھێجی لە دۆسییەکە دەکۆڵێتەوە و ھەست دەکات کە تاوانبارەکە دەیەوێت داو بۆ شینچی دابنێت. ھێجی ھەمووان کۆ دەکاتەوە و پێیان دەڵێت کە شینچی ڕۆژنامەنووسەکەی بڕیوە و ھیچ فێڵێکی تێدا نییە. پاشان شیراگامی دەردکەوێت و ئاشکرا دەبێت کە شینچییە ڕاستەقینەکەیە و شینچییەکەی تر کە خۆی وادەرخست بیرەوەری لەدەستداوە لە ڕاستیدا ماکۆتۆیە ئەمەش دوای ئەوەی نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجامداوە بۆ ئەوەی ڕێک لە شینچی بچێت و لەبەر ئەوەی خۆی لە پرسیاری ھاوڕێکانی شینچی لابدات ھەروەھا ھەڵامەتەکەش چونکە ناتوانێت لاسایی دەنگەکەی بکاتەوە. دواتر ھێجی زانیارییەکانی دۆسییەکەی ساڵی پێشوو بۆ ھەمووان باس دەکات لەگەڵ پیلانەکەی ماکۆتۆ بۆ ھێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسەکە و ھەڵبەستنی تۆمەتەکە بۆ شینچی. دوای دەستگیرکردنی ماکۆتۆ ھەمووان بەرەو ئوتێلەکە بەڕێدەکەون و پێش گەیشتنیان کاریگەری گولاجەکە دەست بە لاچوون دەکات و شینچی دەست بە بچووکبوونەوە دەکات. ھێجی یارمەتی شینچی دەدات لە ڕاکردن بۆ توالێت بەڵام ران بەدوایان دەکەوێت و پزیشکێکیش لەگەڵ خۆی دەھێنێت بۆ پشکنینی شینچی کە نەخۆش دیارە. شینچی بچووک دەبێتەوە و ھایبەرا لە توالێتی پاڵی دەردەکەوێت و گولاجێکی تر بە کۆنان دەدات ئەمەش بۆ گەڕانەوە بۆ شێوەی شینچی تا بۆ ناویان بگەڕێتەوە. وە لە کاتی ڕۆشتن ھەمووان بە ئۆتۆمبێل پیاوێک دەبینن کە خنکێنراوە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا و شینچی و ھێجیش دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەن.
523 ئەو پرسیارەی بە ڕاستی دەتەوێت بیپرسیت ژمارەی 646-654 2 فبرایر 2009 [٥٢]
پۆلیس دەتوانێت جووڵەی ڕۆشتن لە ڕێگەی ڕێگرکردن لە تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلەکان بووەستێنێت. ھێجی و شینچی بەیەکەوە دەست بە لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە دەکەن و ژمارەی گوومانلێکراوەکان بۆ سێ کەس کەم دەکەنەوە. دوای شیکارکردنی دۆسییەکە، کاریگەری گولاجەکە دەست بە لاچوون دەکات و شینچی بە یارمەتی ھێجی ھەوڵ دەدات لە ھەمووان دوور بکەوێتەوە بەڵام ران دەستی دەگرێت و سوورە لەسەر بەرنەدانی تا ئەوەی لێ بپرسێت کە دەیەوێت. لەم ساتەدا ھایبەرا بۆ ڕزگارکردنی کۆنان دەردەکەوێت و دەرزییەکی بێھۆشکردن لە کاتژمێرەکەی کۆنانەوە بە رانەوە دەنێت و ئەویش دەکەوێت و شینچی ران ھەڵدەگرێت دەچێتەوە ناو ئۆتۆمبیلەکەی دکتۆر ئەگاشاوە.
524 بڵێسەی کینە شینەکە (بەشی یەکەم) ژمارەی 635-637 9 فبرایر 2009 [٥٣]
ران دوای ئەوەی بێھۆشکرا بە ئاگا دێت و لە ئۆتۆمبێلەکەی دکتۆر ئەگاسادا خۆی دەدۆزێتەوە و دەستی کۆنانی گرتووە. ران تووڕە دەبێت لەبەر ئەوەی شینچی دەستی بەرداوە بێ ئەوەی بزانێت ئەو ڕەتی کردۆتەوە دەستی بەر بدات کە بەھۆیەوە ناچار بوو پۆشاکەکەی بدڕێنێت و پاشان بگۆڕێت بێ ئەوەی دەستی ران بەربدات. پاشان دەستەی لێکۆڵەرە بچووکەکان دەڕۆن بۆ سەیران و لەوێ ئۆتۆمبێلەکەیان سووتەمەنی تێدا نامێنێت. بۆیە داوا لە یەکێک لە ئۆتۆمبێلە ڕۆشتووەکان دەکەن و پاشان ڕووبەڕوی تاوانێکی کوشتن دەبنەوە و کۆنان دەست بە لێکۆڵینەوە دەکات.
616 بیرۆکەی ھۆڵمز , خوێندکاری ھۆڵمز ژمارەی 743-752 21 ئایاری 2011 [٥٤]
کۆگۆرۆ مۆری و کۆنان و ران چاویان بە خانمێکی خانەدانی بەڕیتانی بە ناوی دیانا لە یەکێک لە چێشتخانەکاندا دەکەوێت و ئەویش ئەوان بۆ لەندەن لەسەر پارەی خۆی بانگێش دەکات. ھایبەرا سەرنجی ئەوە دەدات کە کۆنان بە شێوەکەی ئێستای ناتوانێت گەشت بکات ئەمەش چونکە کەسایەتی کۆنان بە فەرمیبوونی نییە و خاوەنی پاسپۆرت نییە. ھەر بۆیە پێشنیاری یارمەتیدانی بۆ دەکات بەڵام دەبێت شوێنی مەرجەکانی بکەوێت، وە لە کۆتاییدا بڕیاریدا دوو گولاجی بداتێ کە بۆ شێوەی ڕاستەقینەی دەیگڕێتەوە و ئەویش پێویستە لە کاتی ڕۆشتندا دانەیەک بەکار بھێنێت و دانەیەکیش لە کاتی گەڕانەوە، ھەموو ئەمەش بۆ بەکارھێنانی پاسۆرتی تایبەت بە شینچی کودۆیە. کۆنان گولاجەکە دەخوات و بە ران کۆگورۆ دەڵێت پێویستە بە ھۆی چەند بارۆدۆخێکەوە بە گەشتێکی جیاواز بێت و دکتۆر ئەگاسا لەگەڵ دێت. شینچی دەگاتە فڕۆکەخانە و چاوەڕێی گەڕانەوە بۆ شێوەی کۆنان دەکات تا بۆ لای ران و کۆگۆرۆ بچێت. لە لەندەندا، کۆنان جاوی بە کوڕێکی بچووک دەکەوێت و ئەو برای یاریزانی بەناوبانگی تێنس مینیرفا گلاسە و کۆدێکی پێ دەدات کە لە پیاوێکی سەیر وەریگرتبوو.
617 بیرۆکەی ھۆڵمز , خۆشەویستی یەکسانە بە سفر ژمارەی 743-752 28 ئایاری 2011 [٥٥]
کۆنان دەست بە شیکارکردنی کۆدەکە دەکات، و لە کاتی ئەوەدا ران پەیوەندی پێوە دەکات و دەربارەی کۆدەکە وتووێژی لەگەڵ دەکات بەڵام گوێی لە دەنگی کاتژمێری بیگ بێن دەبێت و دەزانێت کە ئەویش لە لەندەنە. ران بۆ گەڕان بە دوایدا دەڕوات و کۆنانیش ھەوڵدەدات لێی ڕابکات بەڵام لە کۆتاییدا دەیدۆزێتەوە. ران بەدوای کۆنان کە لە ژووری تەلەفونی گشتیدا خۆی شاردەوە کەوت و چوو بۆ کردنەوەی دەرگاکەی بەڵام شینچی دەدۆزێتەوە لە دەرگاکە دێتە دەرەوە. شینچی گولاجە پێچەوانەییەکەی کە بۆ گەشتەکەی داینابوو خوارد بۆ ئەۆەی بگەڕێتەوە بۆ قەبارەی سروشتی خۆی و ران ئاشکرای نەکات. وە لە لای تەلەفونەکەدا ران لە شینچی تووڕە دەبێت و پێی دەڵێت کە ئەو بەلایەوە گرنگ نییە و پێویست نەبوو شتی بۆ بیرەوەری بۆ بکڕێت ئەمەش چونکە ئەو گەشتی کردووە و پێی نەوتووە، ھەروەھا قسەکانی مێنێرفا گلاسی پێ ووت کە "خۆشەویستی یەکسانە بە سفر، ھەرچەندێک ژمارەی سفرەکان زیاد بکەیت ئەوا لە کۆتاییدا تاڵی بەزاندن دەچێژیت".
618 بیرۆکەی ھۆڵمز , شەیتان ژمارەی 743-752 4 یونیو 2011 [٥٦]
دکتۆر ئەگاسا تا بیانوو بۆ نەھاتنەکەی کۆنان بھێنێتەوە ھەروەھا بۆ ئەوەی ئەوان لە شیکردنەوەی کۆدەکە بەردەوام بن بە ران و کۆگۆرۆ دەڵێت کۆنان تووشی ھەڵامەتێکی سووک بووە. کۆگۆرۆ و ران بۆ سەردانکردنی کۆنان دێن ھەر بۆیە شینچی سەرینێک بە قەبارەی منداڵێک لە جێگاکەیدا دادەنێت و بە بەکارھێنانی بۆینباخە گۆڕەڕە دەنگییەکەی بە دەنگی کۆنان قسەیان لەگەڵ دەکات. شینچی بە ھۆی ترسی لە بچووک بوونەوەی لە بەردەم راندا لە ژوورەکەی لە ئوتێلەکە دەمێنێتەوە و لە ڕێگەی تەلەفونەوە یارمەتییان دەدات. دوای ماوەیەک شینچی بچووک دەبێتەوە و بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانیان لە ڕێگەی تەلەفونەوە پاشان وەک کۆنان بۆ لایان دەچێت.
621 بیرۆکەی ھۆڵمز , سفر تەنھا سەرەتایە ژمارەی 743-752 24 یونیو 2011 [٥٧]
دوای ئەوەی دۆسییەکە شیکار کرا، یوساکو کودۆ و یوکیکۆ کودۆی دایبابی شینچی دەرکەوتن ئەمەش چونکە ھایبەرا پەیوەندی پێوە کردوون و بۆ ئامەدەباشی گولاجێکی تری پێداون. وە پێش گەشتکردن، مینیرفا گلاس بۆ بینینی ران چوو دوای ـەوەی نامەیەکی پێگەیشت و ئەوەی شینچی پێی وت بەویشی وت، واتە ئەوەی کە شینچی لەبەردەم خانووی تەلەفونەکەدا دانی بە ھەستەکانیدا بۆ ران ناوە و پێی وتووە کە سفر تەنھا سەرەتایە و بێ ئەو ھیچ شتێک لە جیھاندا لەدایک نابێت. وشەکانی شینچی بووە ھۆکاری گەڕانەوەی ھاوڕێکەی مینیروفا بۆ یاریگاکانی تێنس، ئەمەش بۆ ئەوەی بگاتە ئاستی مینیروفا و تا پەیوەندی لەگەڵدا دروست بکاتەوە.
772-773 دۆسییەکی شینچی کودۆ لە حەوزی ماسییەکان ژمارەی 882-884 21 مارس 2015 [٥٨]
ھەر یەکێک لە کۆنان و ران بۆ حەوزەکانی بێکای ئاویی لەگتڵ دکتۆر ئەگاسا و دەستەی لێکۆڵەرە بچووەکاندا دەچن، و لە کاتی قسەکردنیان دەربارەی یەکێک لە کافتریاکانی ناو حەوزەکە ران سەردانە پێشوویەکی لەگەڵ ھاوڕێی منداڵێتی شینچی کودۆدا بیر دەکەوێتەوە، و دەست دەکات بە گێڕانەوەی ڕووداوەکان لە مێشکیدا دەکات. ئەوان لەو کاتەدا ھەر یەکێک لە ران و شینچی لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون لە حەوزی ماسییەکان یەک ببینن بەڵام بەھۆی سەرقاڵییەوە ران دواکەوت، شینچییش لێکدانەوەی ئەوە دەکات ران دایکی ئێری کیساکی بۆ حەوزی ماسییەکان بانگێشت کردووە، ھەروەھا داوا لە ران دەکات لەو ڕۆژەدا ڕا نەکات و ئەو کاتەی خەریکبوو ئەوەی بۆ ڕوون بکاتەوە ھەستی بە شتێکی سەیر کرد، ھەر بۆیە داوای لە ران کرد بەرپرسەکان بانگ بکات و خۆشی بۆ ئەو کۆبوونەوەی لایەوە چوو، وە تەرمی پیاوێکی کونکراو لە دڵدا دەبینێت و ئەو کاتەی ران لەگەڵ یەکێک لە بەرپرسەکاندا دێت و تەرمەکە دەبینێت سەرسام دەبێت بە چۆنیەتی زانینی شینچی دەربارەی بێ ئەوەی ھیچ ھاوارێک لە خەڵکییەوە ببیستێت، ئەویش پێی دەڵێت لە ڕێگەی بۆنکەوە زانیویەتی، و شینچی دەست بە کۆکردنەوەی بەڵگەکانی دۆسییەکە دەکات، و داوا لە ران دەکات تەلەفونەکەی لێ وەربگرێت و لە کڵاوەکەیدا داینێت ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەو ھەوڵی دەدا فێڵی بکوژەکە بۆ دروستکردنی بەڵگەی بێتوانای بدۆزێتەوە، لە کاتێکدا ئەو ھەوڵدەدات تەلەفونەکە لە گڵاوەکەدا جێگیر بکات لە ھۆکاری دروستکردنی تونێلەکە دەپرسێت و رانیش پێی دەڵێت، شینچی بە خێرایی بۆ شوێنی تاۆانەکە دەڕوات و تەلەفونەکەش لە گڵاوەکەی راندا جێ دەھێڵێت، و بەو سەرە داوەی ران شینچی شیکاری دۆسییەکەی زانی و لێکدانەوەکانی لە بەرامبەر پۆلیس و تۆمەتبارەکان باس کرد و بکوژەکەی و شێوازی کوشتنەکەی ئاشکرا کرد و بەمەش دۆسییەکە داخرا. لە کاتی ڕۆشتنەوەدا باران دەستی بە بارین کرد، رانیش کڵاوەکە لەسەر دەکات و ئەو مۆبایلەی شینچی لە کڵاوەکەدا لەیادی کردووە دەکەوێتە ناو کونی زێرابێکەوە ھەر بۆیە شینچی بەڵێنی پێدەدات قەرەبووی بکاتەوە و بەڵێنی پێدەدات بیبات بۆ شاری یاری گەر پاڵەوانێتی کاراتێ بباتەوە (ئەو شوێنەی شینچی تێیدا بەھۆی رێکخراوی ڕەشەوە بچووک بووەوە) ھەروەھا بەڵێنی کڕینی مۆبایلێکی نوێی پێ دەدات، و لێرەدا چیرۆکی ژووانەکەی شینچی و ران لە حوزی ماسییەکان تەواو بوو. ویعدھا بشراء ھاتف محمول جدید لھا} بەڵام ران ویستی بزانێت بۆ چی داوای لێکرد ڕا نەکات ھەر بۆیە پەیوەندی بە شینچییەوە دەکات، و کۆنانیش (بە بەکارھێنانی دەنگی شینچی) پێی دەڵێت بەھۆی ئەو برینەکەی دەستی ڕاستی نەی دەتوانی ستیانەکەی دابخات، و ئەگەر ڕای بکردایە ئەوا تێکچوون ڕووی دەدا، ران دەیقرتێنێت و پێی دەڵێت ستیانی وەرزشی لەبەردابوو (بە دەنگی بەرز) و پێی دەڵێت گەمژە و ئەویش تەلەفونەکە دادەخات.
853 بیرەوەرییەکانی پۆلی گوڵی گێلاس (رانی بچووک) ژمارەی 921-922 18 مارس 2017 [٥٩]
854 بیرەوەرییەکانی پۆلی گوڵی گێلاس (شینچی بچووک) ژمارەی 923-924 25 مارس 2017 [٦٠]

ناوبانگی کەسایەتییەکە[دەستکاری]

لە ڕاپرسییەکی ڕادا لە ژێر ناونیشانی Friendship (ھاوڕێیەتی) کە ماڵپەڕی rankingjapan.com ئەنجامیدا تێیدا بەژداربووان کەسایەتییەکی ئەنیمێ ھەڵدەبژێرن کە دەیانەوێت ببن بە ھاوڕێی، کەسایەتی شینچی کودۆ (کۆنان) لە پلەی سێیەمدا ھات.[٦١] لە ڕاپرسییەکدا کە لەلایەن گۆڤاری Newtype لە ساڵی ۲۰۰۱ دا ئەنجامدرا بە ناونیشانی "۱۰۰ بەناوبانگترین کەسایەتی ئەنیمێ لە ژاپۆن" شینچی (کۆنان) لە پلەی چوارەمدا ھات.[٦٢] ھەروەھا لە ڕاپرسییەکی تردا کە لەلایەن ھەمان گۆڤارەوە لە ۲۰۱۰ دا ئەنجامدرا، شینچی لە پلەی دەیەمدا بۆ بەناوبانگترین کەسایەتییەکانی ئەنیمێ ھات.[٦٣] وە لە ڕاپرسییەکدا eBookJapan لە ماوەکانی نێوان 12\04\2011 بۆ 12\05\2011 لەسەر ناوبانگی کەسایەتییەکانی لێکۆڵەر کۆنان ئەنجامدرا، کە تێیدا بینەرانی دەرەوەی ژاپۆن بەژداری کرد، کەسایەتی شینچی کودۆ بە شێوەی ڕاستەقینەی لە پلەی دووەمدا ھات بە بەدەستھێنانی ۱,٤۲٤ لە ٥,٨٨۳ دەنگ، لە کاتێکدا کەسایەتی کۆنان دوای بچووک بوونەوەی لە پلەی سێیەمدا بە ٨٦٦ دەنگ ھات.[٦٤] ئەمەش لە کاتێکدا جیان دی لیۆن لە گۆڤاری Complex لە پلەی ھەژدەم لە "خشتەی ۲٥ کەشخەترین کەسایەتی ئەنیمێ" داینا.[٦٥]

وتەکانی[دەستکاری]

«لەوانەیە ھۆکار ھەبێت وا لە کەسێک بکات کەسێکی تر بکوژێت، بەڵام بۆ ڕزگار کردنی کەسێکی تر.. ئەوا پێویستمان بە ھۆکار نییە» – شینچی کودۆ بۆ ڤێرمۆت
«لێکدانەوەی بەھێزتر لە یەکێکی تر بوونی نییە، چونکە ھەموو کات ڕاستی یەک دانەیە. » – شینچی کودۆ بۆ ھیجی
«ھەموو شتەکان لە سفرەوە دەست پێدەکات، ھیچ شتێک بوونی نابێت مەگەر لە سفرەوە دەست پێبکەیت» – شینچی کودۆ بۆ ران

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ a b لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ۳. کەناڵی یۆمیوری.
  2. ^ a b Caseclosed.com
  3. ^ ڕاپۆرتێکی فراوان و جیاکراوە لەسەر بنەماڵەی شینچی کودۆ(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ۱٦ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۷.
  4. ^ گۆشۆ ئۆیاما. دۆسییەکە داخرا (بە ئینگلیزی: Case Closed). ڤیز میدیا.. لاپەڕە 44. ناونیشان 1-59116-327-7.
  5. ^ ^ گۆشۆ ئۆیاما. دۆسییەکە داخرا (بە ئینگلیزی: Case Closed). ڤیز میدیا. لاپەڕەکانی 56–57. ناونیشان 1-59116-327-7.
  6. ^ a b c لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ۱. کەناڵی یۆمیوری.
  7. ^ زانیاری دەربارەی شینچی کودۆ
  8. ^ a b Detective Conan Magician of the Silver Sky. بنکە دراوی فیلمەکان لەسەر ئینتەرنێت. سەردان لە ڕێکەوتی ۱٦ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۷.
  9. ^ Detective Conan: Captured in Her Eyes. IMDB
  10. ^ Detective Conan: The Time Bombed Skyscraper. بنکە دراوی فیلمەکان لەسەر ئینتەرنێت
  11. ^ APTX4869_百度百科
  12. ^ a b c لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ۲. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۲٦ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۷.
  13. ^ a b c "لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ٤۹. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  14. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ۱۹۱. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  15. ^ 名探偵コナン 銀翼の奇術師 [Detective Conan: Magician of the Silver Sky] (بە زمانی ژاپۆنی). Stingray Co. Ltd
  16. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ٦۲۱. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  17. ^ a b لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ٤۰۰. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  18. ^ a b c لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ۱۹۳. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  19. ^ a b لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ٤۳. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۲٦ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۷.
  20. ^ a b Head-to-Head Match with the Black Organization/Two Mysteries of the Night of the Full Moon. بنکە درای فیلمەکان لەسەر ئینتەرنێت. سەردان لە ڕێکەوتی ۲٨ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۷.
  21. ^ a b لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ۷٨۳. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  22. ^ a b لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ٤۹۰. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  23. ^ a b لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ٥٨. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۲٦ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۷.
  24. ^ مانگای لێکۆڵەر کۆنان ژمارەی ۲٨۲-۲٨٤
  25. ^ Aoyama، Gosho. 名探偵 コナン [Detective Conan] (بە زمانی ژاپۆنی). Shogakukan. isbn 4-09-125048-3.
  26. ^ مانگای لێکۆڵەر کۆنان، کتێبی ۲٤، فایلی ۱۰ (۲٤۱)، پەڕەکانی ۱۲: "زنجیرەی فیشەک لە ڕابردوودا"
  27. ^ a b مانگای لێکۆڵەر کۆنان، ژمارەی ۱۷٨: ناوی کۆدیی شێری
  28. ^ مانگای لێکۆڵەر کۆنان ژمارەی ٦۲۲-٦۲٤
  29. ^ مانگای لێکۆڵەر کۆنان ژمارەی ٤۱۷-٤۱۹
  30. ^ ئۆیاما، گۆشۆ. 名探偵 コナン [لێکۆڵەری مەزن کۆنان] (بە زمانی ژاپۆنی). شۆگاکوکان. isbn 978-4-09-121155-2.
  31. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ٤۲٥. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  32. ^ مانگای لێکۆڵەر کۆنان. ژمارەی ٨۱۲-٨۱٤
  33. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ۱۹۲. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  34. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ۳۰٤. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  35. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ٥۰٨(ژاپۆنی). کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۳۱ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۷.
  36. ^ Detective Conan Episode 698. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  37. ^ Detective Conan Episode 699. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  38. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ۱۲۹. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  39. ^ Detective Conan: The Raven Chaser. بنکە دراوی فیلمەکان لەسەر ئینتەرنێت
  40. ^ Detective Conan Magician of the Silver Sky. بنکە دراوی فیلمەکان لەسەر ئینتەرنێت. سەردان لە ڕێکەوتی ۱٦ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۷.
  41. ^ Detective Conan The Lost Ship in the Sky. بنکە دراوی فیلمەکان لەسەر ئینتەرنێت. سەردان لە ڕێکەوتی ۱٦ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۷.
  42. ^ Detective Conan: Sunflowers of Inferno. بنکە دراوی فیلمەکان لەسەر ئینتەرنێت.
  43. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ۱٦۲. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  44. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ۱۹۰کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  45. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ۱۹۱کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  46. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ۱۹۲ کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  47. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ۲۱۹. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  48. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ۲٨٦. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  49. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ٤۷۲. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  50. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ٥۳۱. Telecasting Corporation Yomiuri Telecasting Corporation[بەستەری مردوو]
  51. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ٥۲۲. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  52. ^ D etective Conan Episode 523". کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  53. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ٥۲٤. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  54. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ٦۱٦. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  55. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ٦۱۷کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  56. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ٦۱٨کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  57. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ٦۲۱کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  58. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ۷۷۲. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  59. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ٨٥۳. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  60. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ٨٥٤. کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری
  61. ^ "Which Anime Character Do You Wish You Could Be Friends With?". ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ.
  62. ^ "Newtype top 10 Anime". ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ.
  63. ^ "NT Research". Newtype, Issue 4 (Kadokawa Shoten). March 2010.
  64. ^ 『名探偵コナン』 人気投票結. ebookjapan. 2011-05-12
  65. ^ DeLeon, Jian (January 23, 2013). "The 25 Most Stylish Anime Characters". Complex.