ویکیپیدیا:سیاسەتی سڕینەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

سیاسەتی سڕینەوە لە ویکیپیدیادا، یارمەتی ڕوونکردنەوە و دیاریکردنی وتارە نازانستنامەییەکان دەدات و ڕێنمایی دەدات لەسەر چۆنێتی سڕینەوەیان. زۆرێک لەو وتارانەی کە لە ویکیپیدیا دەنووسرێنەوە ھەموو ڕۆژێک، دەسڕدرێنەوە لەبەر ئەوەی لەگەڵ سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا ناگونجێن. سڕینەوەی پەڕەیەک واتای ئەوە دەدات کە ھەموو پێداچوونەوەکانی ئەو پەڕەیە دەسڕدرێنەوە و خوێنەرانی ویکیپیدیا (جگە لە بەڕێوەبەران) چی تر ناتوانن بیبینن. تەنھا بەڕێوەبەران توانای سڕینەوە و پیشاندانی پەڕەیەکی سڕدراوە و ھێنانەوەیان ھەیە. ھەموو ئەم کردارانە لە لۆگی سڕینەوەدا تۆمار دەکرێن. لەوانەیە بەڕێوەبەران پەڕەیەک نەسڕنەوە ئەگەر سڕینەوەکە یەکدەنگی لەسەر بوو، لەوانەیە چاوەڕێ بکەن تاکوو کێشەکان چارەسەر دەکرێن.

ئەو ھۆکرانەی پێویستن بۆ سڕینەوە[دەستکاری]

  1. پەڕەکە پێویستە بە لایەنی کەمەوە لەگەڵ یەکێک یان زیاتر لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا بگونجێت.
  2. ئەگەر ھاتوو مافی لەبەرگرتنەوە بەزێنرابوو
  3. ئەو پەڕانەی بۆ خراپکاری دروست کراون یان بە ڕوونی بێچەمکن
  4. ڕێکلام بۆ کەسێک، کۆمپانیایەک، بەرھەمێک، ڕێکخراوێک، یان ھەر جۆرە ڕێکلامێکی تر. ئەو وتارانە زۆرجار ھیچ زانیارییەکی زانستنامەیی لەخۆ ناگرن و تەنھا بەسەرداھەڵدانن
  5. پەڕە دووبارەکان (ئەو پەڕانەی لەسەر ھەمان بابەت نووسراون)
  6. ئەو وتارانەی سەرچاوەکانیان جێباوەڕ نین یاخود توێژینەوەی سەرەتایین
  7. ئەو وتارانەی کە ھیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو نییە پشتڕاستیان بکاتەوە
  8. ئەو وتارانەی کە بێبایەخن و سوودێکی وایان نییە
  9. ئەو وتارانەی سیاسەتی ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکانیان بەزاندووە
  10. ئەو داڕێژانەی کە بێسوود و بێکەڵکن، یان چی تر بەکارنایەن
  11. ئەو پەڕگانەی کە بێکەڵک و بەکارنەھاتوون و مافەکانی لەبەرگرتنەوەیان بەزاندووە
  12. ئەگەر ھاتوو ناوەرۆکی وتارەکە نازانستنامەیی بوو یانیش بێکەڵک بوو بۆ ویکیپیدیا