ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراو/٢٠١٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Vista-xmag.png

وتاری هەڵبژێردراو • ئەرشیڤ


پێشوو٢٠١٢٢٠١٣٢٠١٤ - ٢٠١٥


حەوتەی ٢١ەم، ٢٠١٨ (UTC) – نوێکردنەوە

وتاری ھەڵبژێردراو (٢٠١٤)
حەوتە: ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ١٣ ١٤ ١٥ ١٦ ١٧ ١٨ ١٩ ٢٠ ٢١ ٢٢ ٢٣ ٢٤ ٢٥ ٢٦ ٢٧ ٢٨ ٢٩ ٣٠ ٣١ ٣٢ ٣٣ ٣٤ ٣٥ ٣٦ ٣٧ ٣٨ ٣٩ ٤٠ ٤١ ٤٢ ٤٣ ٤٤ ٤٥ ٤٦ ٤٧ ٤٨ ٤٩ ٥٠ ٥١ ٥٢

حەوتە: ٣

دەوڵەتی عەبباسی لە فراوانترین ئاستیدا، ٨٥٠ ز

دەوڵەتی عەبباسی یان خەلافەتی عەبباسی یان عەبباسییەکان، ئەو ناوەیە کە بە سێیەم خەلافەتی ئیسلامی مێژوو دەوترێت و دووەم زنجیرەی فەرمانڕەوا ئیسلامییەکانە. عەبباسییەکان توانیان ئەمەوییەکان بڕوخێنن و خەلافەت بگرنە دەست، دەستیان گرت بە سەر ئەمەوییەکاندا و دەریان کردن و دەستیان بەسەر زۆربەیاندا گرت تەنیا ئەوانە ڕزگار بوون کە ڕۆیشتنە ئەندەلوس، لەوانە عەبدولڕەحمان داخل کە درێژەی بە دەوڵەتی ئەمەوی دا لە ئەندەلوس.

دەوڵەتی عەبباسی دامەزرا لەسەر دەستی ئەوانەی کە نەوەی بچووکترین مامی پێغەمبەری ئیسلام (محەممەد) بوون کە ئەویش عەبباس کوڕی عەبدولموتەلیب بوو. عەبباسیەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتەکەیان پشتیان بەو فارسانە بەست کە ئەمەوییەکان لە دەسەڵات دووریان خستبوونەوە، ھەروەک سوودیان لە شیعە وەرگرت بۆ لەرزاندنی بناغەی دەوڵەتی ئەمەوی. دوای ئەوەی عەبباسیەکان شۆڕشەکەیان سەرکەوتنی ھێنا پایتەختیان گواستەوە بۆ بەغدا کە گەشەسەندنێکی گەورەی بە خۆیەوە بینی لەو سەردەمەدا بەڵام ئەستێرەی ئاوا بوو لەگەڵ ئاوابوونی خۆری دەوڵەتی عەبباسی. لە گرنگترین ھۆکارەکانی ڕووخانی دەوڵەتی عەبباسی، دەرکەوتنی بزووتنەوەی جەماوەری و ئایینیە جیاوازەکان بوو لەو سەردەمەدا، ئەم ناکۆکیانەش بووە ھۆی جیابوونەوەی نەتەوە ناعەرەبەکان لە عەرەب، لەگەڵ ئەم نەتەوە سیاسییانە، کۆمەڵەی ئایینی جۆراوجۆر دەرکەوتن، تەوەری جیاوازی نێوانیان لەگەڵ عەبباسییەکان لەسەر خەلافەت و پێشەوایەتی موسڵمانان بوو، ھەر یەکێک لەو کۆمەڵانە دروشم و یاسا و ڕێگەی تایبەتی خۆی ھەبوو لە بانگەوازدا، و ھەر لە ھۆکارە ناوخۆییەکان کە بووە ھۆی سەرھەڵدانی بزوتنەوە جیاوازەکان، فراوانبوونی ڕووبەری دەوڵەتی عەبباسی بوو، و ماوە و گەیاندن لە نێوان بەشەکانی دەوڵەت و پایتەختدا قورس بوو لەو کاتانە، ئەمەش وای لە والیەکان کرد سەربەخۆیی خۆیان بگرنە دەست لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکاندا بێ ئەوەی لەو ھێزانە بترسن کە لە پایتەختی خەلافەت دەنێرا بۆ کپکردنی بزووتنەوەکانیان، لە دیارترینی ئەو بزوتنەوانەش، ئەداریسە و ئەغالیبە و فاتمییەکان بوون.

حوکمی عەبباسی لە بەغدا کۆتایی ھات لە ساڵی ١٢٥٨ ز، کاتێک ھۆلاکۆخانی سەرکردەی مەغۆل دەستی کرد بە وێرانکردن و سووتاندنی شارەکە و کوشتنی زۆربەی خەڵکەکەی بە خەلیفە و مناڵەکانیەوە، ئەوانەی لە عەبباسییەکان لە ژیاندا مانەوە ڕۆییشتن بەرەو قاھیرە دوای ڕووخانی بەغدا، جارێکی تر خەلافەتیان دامەزراندەوە لە ساڵی ١٢٦١ز، لەو کاتانە خەلیفە تەنھا ھێمایەک بووە بۆ یەکڕیزی ئایینی دەوڵەتی ئیسلامی، بەڵام لە ڕاستیدا سوڵتانە مەمالیکە میسریەکان حوکمی دەوڵەتیان دەکرد بە کردار، و خەلافەت بەردەوام بوو تاساڵی ١٥١٩ ز، کاتێک سوپای عوسمانییەکان فەتحی شار و قەڵاکانی شام و میسریان کرد، دوایین خەلیفەی عەبباسی دابەزی لە نازناوی خەلیفە بۆ سوڵتانی عوسمانییەکان (سوڵتان سەلیمی یەکەم) بەم شێوەیە عوسمانییەکان بوونە خەلیفەی موسڵمانان وپایتەختیان لە قاھیرەوە گۆڕی بۆ قوستەنتینیە. (زیاتر…)

نیشان بدە - دەستکاریی بکە - مێزووەکەی ببینە

حەوتە: ٢٨

بەربانگ لە مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد لە تورکیا

ڕۆژوو (بە عەرەبی: الصیام) بە مانای وازھێنان لە شتێک دێت، بۆ نموونە واز لە خواردن یان قسەکردن بھێنیت.
ڕۆژوو یەکێکە لە پێنج بنەماکەی ئیسلام، ڕۆژوو بە ڕۆژووبونی مانگی ڕەمەزان دەگرێتەوە لە ھەمان کاتدا لە ئیسلامدا ڕۆژووی خۆبەخشانە ھەیە کە موسڵمانان لە کاتە جیاوازەکانی ساڵدا دەتوانن بەڕۆژوو بن. ڕۆژوو لە ئیسلامدا وازھێنانە لە خواردنەکان ڕۆژێکی تەواو لە ھەڵاتنی شەبەقەوە تا ئاوابوونی خۆر، بەو مەرجانەی کە دیاریکراوە.
ڕۆژووی ڕەمەزان فەڕزە لەسەر موسڵمانان وەک لە قورئاندا ھاتووە؛ كُتِبَ عَلَيكُمُ الصِيامُ كَما كُتِبَ عَلَى الذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ. واتە: ڕۆژووی ڕەمەزان لەسەرتان پێویست کراوە ھەر وەکوو لەسەر گەلانی پێش ئێوە پێویست کرابوو.
ڕۆژووی ڕەمەزان فەڕزە وەک پێغەمبەر دەفەرموێت؛ (إن الله فرض صيام رمضان، وسننت لكم قيامه، فمن صامه وقامه ايمانا واحتسابا خرج من ذنوبه كيوم ولدته أمه). واتە: خوا ڕەمەزانی فەڕز گرتووە و شەونوێژەکەی سونەتە لەسەرتان، ئەوەی ڕۆژووەکەی بگرێت و شەونوێژەکەی بکات بەباوەڕ و لە ڕێگەی خوادا، لە گوناهەکانی خۆش دەبێت وەک ئەوەی تازە لە دایک بووبێت. (زیاتر…)

نیشان بدە - دەستکاریی بکە - مێزووەکەی ببینە

حەوتە: ٣٩

ئاڵای تورکیا

تورکیا (بە تورکی: Türkiye)، بە فەڕمی ناسراوە بە کۆماری تورکیا، دەوڵەتێکە بەشە گەورەکەی دەکەوێتە باشوری ڕۆژاوای ئاسیا و بەشە بچوکەکەی تری دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپاو خاکی تورکیا گەرووی بۆسفۆر و دەدردەنیل و دەریای مەڕمەڕە کە دەریای ڕەش بە دەریای ئێژەوە دەبەستێت و ئاسیا بە ئەورووپا دەگەیەنێت دەگرێتە خۆی، ئەمەش وای کردووە کە شوێنێکی ستراتیژی و کاریگەری ھەبێت لەسەر ئەو دەوڵەتانەی بەسەر دەریای ڕەشدا دەڕوانن. لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گورجستان و ئێران و ئەرمەنستان و ئازەربایجان، لە باشوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ عێراق و سووریا و دەریای ناوین، و سنووری دەریایی ھەیە لەگەڵ قوبرس و دەریای ئێژە و یۆنان و بولگاریا لە ڕۆژاواوە، دەریای ڕەشیش لە باکووریەتی، و ئەندامی ڕێکخراوی ھاریکاری ئابووری دەریای ڕەشە. (زیاتر…)

نیشان بدە - دەستکاریی بکە - مێزووەکەی ببینە