ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
سەرەکی وتووێژ پاڵاوتنەکان ھەڵسەنگاندنەوە ڕێنماییەکان سیاسەتەکان مێزی زانیاری

وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ویکیپیدیا

Symbol star gold.svg

وتاری ھەڵبژێردراو (وھ) نایابترین وتارەکانن کە ویکیپیدیا ھەیەتی، وتارە ھەڵبژێردراوەکان لەسەر کۆدەنگی بەکارھێنەران و بەشداربووانی ویکیپیدیا دیاری دەکرێن. وتارە ھەڵبژێردراوەکان وەک نموونە بەکاردەھێندرێن بۆ پیشاندانی بەکارھێنەرە نوێکان کە چۆن وتارێک بنووسن. پێش ئەوەی لەم پێرستانەی خوارەوەدا دەربکەون، وتارە ھەڵبژێردراوەکان سەرەتا دەنگیان بۆ دەدرێت لە بەشی پاڵاوتنەکان و دەبێت بە سەرکەوتووانە پڕۆسەی پاڵاوتنەکەیان بڕیبێت و شیاو بن تاکوو ببن بە وتاری ھەڵبژێردراو. وتارەکان سەرەتا بەراورد دەکرێن بە سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو بۆ زانینی ڕادەی شیاوی وتارەکە. دەبێت وتارەکان لەسەر بنەماکانی دروستی، بێلایەنی، تەواوی و شێواز و یاساکانی وتاری ھەڵبژێردراو نووسرابێتەوە.

لە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی ٢٠٬٧٢٨ وتار بوونی ھەیە و ٢٤ لەوان وتاری ھەڵبژێردراون. کاتێک کە وتارێکی ھەڵبژێردراو دەکەیتەوە، ئەستێرەیەکی زەردی بچووک (Featured article) لە بەشی سەرەوەی چەپی وتارەکە دەردەکەوێت، کە نیشانەی ئەوەیە کە وتارەکە ھەڵبژێردراوە. لەوانەیە ئەم ئەستێرەیە لەسەر مۆبایلەکان دەرنەکەوێت.

وتارێکی ھەڵبژێردراو بە ھەڵکەوت

ناوبڕ:
وپ:وھ

ھەڵبژێردراوەکان:

ئامرازەکان:

لێکچووەکان:

وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم مانگە

Detective Conan ch.jpg

لێکۆڵەر کۆنان (بە ژاپۆنی: 名探偵コナン، دەوترێت مێتانتێ کۆنان واتە لێکۆڵەری مەزن کۆنان) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگا کە لەلایەن گۆشۆ ئۆیاماوە نووسراونەتەوە. ئەم مانگایە کراوە بە زنجیرەیەک ئەنیمێ و ئۆڤا و فیلمی ئەنیمێ و یاری ڤیدیۆ و کۆمەڵێک شتی تری ژاپۆنی. مانگاکە لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد. مانگاکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە ژاپۆن کرا بە ئەنیمێ. ئەم مانگایە بەردەوامبوو لە بڵاوبوونەوە، تا گەیشت بە زیاتر لە ١٠٠٠ بەش، ئەمەش وایکرد کە مانگای تایبەت بە لێکۆڵەر کۆنان بچێتە پلە ٢٢ لە درێژترین مانگا دەرچووەکان. مانگاکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا دوای ئەوەی ژمارەی تیراژە فرۆشراوەکانی لە ژاپۆندا گەیشتە زیاتر لە ١٢٠ میلیۆن تیراژ. لە ٨ی ئابی ٢٠١٧ مانگای لێکۆڵەر کۆنان گەیشتە ١٠٠٠ بەش. مانگاکە ھەفتانە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن سندی بڵاودەکرێتەوە لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤ەوە. زنجیرە ئەنیمێکانی لە ڕێگەی ستودیۆی تۆکیۆ موڤی شینشا دێتە بەرھەمھێنان، زنجیرەکان لەلایەن کینجی کۆداما و یاسویچیرۆ یامامۆتۆوە دەردەھێنرێن، و لە ژاپۆندا لە ڕێگەی کەناڵی نیپۆن تیڤی و کەناڵی یۆمیوری.

زنجیرەی یەکەم لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ پەخشکرا، زنجیرەکان بە ڕیزبەندی پەخشکران تا گەیشتن بە زیاتر لە ٨٧٦ زنجیرە، و بەمەش پلەی پێنجەمی «خشتەی زۆرترین ئەنیمێکان لە ڕووی ژمارەی زنجیرەکانەوە»ی بەرکەوت. ھەفتانە یەک زنجیرە لە ئەنیمێکە لەسەر نیپۆن تیڤی پەخش دەکرێت، بێجگە لە نمایشکردنی فیلمەکانی، کە لەوانەیە بۆ ماوەی دوو ھەفتە یان زیاتر دوا بخرێت.

زیاتر...

ناوەڕۆکەکان

کەسایەتییەکان • ھونەرەکان • سینەما • کیمیا و فیزیک • کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت • شێوازی ژیان • چاند و کۆمەڵناسی • پەروەردە • دیجیتاڵ و تەکنۆلۆژیا • خواردن و خواردنەوە • جوگرافیا و ناوچەکان • زەویناسیی و جیۆلۆجی • تەندروستی و دەرمان • مێژوو • زمانەکان • زمان و ئەدەبیاتی کوردی • یاسا • سیاسەت • وەرزش و ئۆڵۆمپییەکان • میدیاکان • فەلسەفە • بۆشایی ئاسمان و ئەستێرەناسی • ئایین • گواستنەوە • یاری ڤیدیۆیی • شەڕکردن • زانستەکان • ماتماتیک

کەسایەتییەکان

کەسایەتییە خەیاڵییەکان

ھونەرەکان

مۆسیقا

ھونەرمەندانی مۆسیقی

گرووپە مۆسیقییەکان

ئەلبومەکان

ئامێرەکانی مۆسیقا

سینەما

ئەنیمێ و ئەنیمەیشنەکان

کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت

شێوازی ژیان

چاند و کۆمەڵناسی

پەروەردە

دیجیتاڵ و تەکنۆلۆژیا

خواردن و خواردنەوە

جوگرافیا و ناوچەکان

تەندروستی و دەرمان

مێژوو

زمانەکان

یاسا

زمان و وێژەی کوردی

وەرزش و ئۆڵۆمپییەکان

میدیاکان

فەلسەفە

سیاسەت

ئایین

گواستنەوە

یاری ڤیدیۆیی

شەڕکردن

زانستەکان

ژینناسی