ویکیپیدیا:ھەڵسەنگاندنەوەی وتاری ھەڵبژێردراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
سەرەکی وتووێژ پاڵاوتنەکان ھەڵسەنگاندنەوە ڕێنماییەکان سیاسەتەکان مێزی زانیاری
ناوبڕ:
وپ:ھوھ


وتارەکان[دەستکاری]

داواکارم ئەم وتارانە ھەموویان وەک وتاری ھەڵبژێردراو لابرێت، چوونکە ھەرگیز لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو ناگونجێن و زۆر کورتن بۆ ئەوەی ھەڵبژێردراو بن:

ھاوڕێیان ئەگەر کاتتان ھەبوو ئێوەش بڵێن ئەگەر ھاوڕان، ئەگەر ھیچ دژێک نەبوو، ئەوا خۆم ماوەی یەک ھەفتەی تر ھەموویان لادەبەم و چیتر وتاری ھەڵبژێردراو نامێنن ئەوان. سوپاس. ‏—‎ژیـار وتووێژ ‏٢١:٣٢، ١٦ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)

Symbol support vote.svg لەگەڵ: بەتایبەت بۆ ٣ وتاری کۆتایی. «محمد طەلێدوان ‏١٧:٢٨، ١٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)
 کرا ‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٠:٠٠، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)

٢٤ی نیسانی ٢٠١٧[دەستکاری]

ئەم وتارانەی خوارەوە لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو ناگونجێن و پێویستە لابرێن:

وتاری ڕۆژوو دەکرێت وەک وتاری باش دیاری بکرێت، بەڵام وەک ھەڵبژێردراو نەگونجاوە. بە ھەمان شێوەی جارانی تر، ئەگەر لە ماوەی ھەفتەیەکدا ھیچ دژێک یاخود لێدوانێک نەبوو، یەکسەر لادەبرێن. وتاری ڕۆژوو وەک باش دیاری ناکرێت مەگەر بە سەرکەوتووانە بە پڕۆسەی پاڵاوتندا بڕواتەوە. ‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٨:١٤، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)

Symbol support vote.svg لەگەڵ سوقرات... Symbol oppose vote.svg دژ ڕۆژوو، چونکە پێم وایە سیاسەتەکان جێبەجێ دەکات.. «محمد طەلێدوان ‏١٨:٢٩، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)
وتاری ڕۆژوو کێشەیەکی نییە، بەڵام ناکرێت ھەڵبژێردراو بێت چوونکە وتارە ھەڵبژێردراوەکان پێکھاتوون لە نایابترین ئەو وتارانەی کە ئێمە لە ویکیپیدیا ھەمانە، ئەگەر وتاری وتارەکە بەڕاستی شایەنی ئەوەبێت ھەڵبژێردراوبێت، دەرگا کراوەکەش بە ھەمان شێوە دەبێت ھەڵبژێردراو بێت. بەس ئێمە بۆیە پڕۆژەی وپ:وبمان دامەزراندووە تاکو ئەو وتارانەش ھەقیان نەخورێت کە لە ئاستێکی باشدان، با وتاری ڕۆژوو بە نموونەیەک بێنینەوە. ئەگەر بەراوردی سیاسەتەکانی وتاری باش و ھەڵبژێردراو بکەیت ڕووندەبێتەوە کە ڕۆژوو شیاو نییە کە وتارێکی ھەڵبژێردراو بێت. ھەر بۆ نموونە کەمی سەرچاوە و کورتی وتارەکە دەبنە ھۆکارێک. ‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٨:٣٧، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)
تکایە ئەگەر ڕایەکتان ھەیە بیڵێن بۆ ئەوەی یەکلایی بێتەوە. ئەگەر ھیچ لێدوانێکی تر نەبوو ٣ ڕۆژی تر لای دەبەم. سوپاس. ‏—‎ژیـار وتووێژ ‏٠٢:١١، ١ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)
 کرا--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٤٧، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

٢٠ی ئابی ٢٠١٧[دەستکاری]

سڵاو لە ھەموو لایەک. ئەم وتارانە چی تر لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو ناگونجێن و پێویستە لابرێن:

تکایە دەنگ بدەن:) ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:١٢، ٢٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)

 کرا، ھیچ دژێک نەبوو. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٢:٥٤، ٢٥ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)

٢٥ی ئابی ٢٠١٧[دەستکاری]

 کرائێپین وتووێژ ‏٠٢:٠٣، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

۱٦ی ئەیلوولی ۲۰۱۷[دەستکاری]

  • سڵاو ھاوڕێیان! پێویستە وتاری عەبدوڵڵا گۆران لە وتارە ھەڵبژێردراوەکان لابرێت. ھۆکارەکان:
  1. کورتی وتار.
  2. نەبوونی ھیچ جۆرە پەڕگەیەک تێیدا.

تکایە دەنگ بدەن. —‎Aram وتووێژ ‏٠٨:١٣، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

@ئارام بکر:  کرا. یەک دەنگی لەگەڵ و ھیچ دژێک نەبوو.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٤٦، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧[دەستکاری]

وادیارە شێوازی نووسینی وتاری گرێگری ھاوس نەگونجاوە؛ بەھۆی ئەوەی کە لە عەرەبییەوە وەرگێڕدراوە، وەرگێڕانەکەش وشە-بە-وشەیە و شێوەی بنیاتنانی ڕستەکانی لەگەڵ ڕێزمان و نووسینی کوردی نەگونجاوە. ئەم وتارە لە ئێستادا لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو ناگونجیت و پێویستە دیسانەوە بەسەرداچوونەوەی بۆ بکرێت و کێشەکان چارەسەر بکرێن. دەتوانن دەنگ بدەن، بەڵام مادام بە بێ دوو دڵیی سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراوی پێشێل کردووە، دوای ھەفتەیەک چی تر ھەڵبژێردراو نابێت بەھەرحاڵ. ئەگەر لە ماوەی ئەم ھەفتەیەدا ئەو کێشانەی لەسەر پەڕەی وتووێژەکەی ئاماژەیان پێدراوە چاک بکرێن، دەتوانێت بمێنێتەوە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٠:٠٥، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

پاراگرافە سەرەتاییەکانی چاک کران. بە بڕوام لە ئیستەدا ئەوانە بخرێنە پەڕەی دەستپێک تا دوا بڕیار لەسەر وتارەکە دەدرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٠٥، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
 کرائێپین وتووێژ ‏٠٢:١٣، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

بەسەرداچوونەوەی تەواو کرا بۆ گرێگری، پێم وایە ئێستا شایەنی مانەوەیە وەک وتارێکی هەڵبژێردراو صلصة صويا (لێدوان) ‏٠٢:٥٥، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

@Pirehelokan: تکایە سەیر بکەنەوە بزانن چ باسە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٨:٢٠، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
چوار پاراگرافە سەرینەکەم پاڵاوتووە. کێشەیان نیە. دەکرێت وتارەکە ڕابگرین. بۆ باقیی وتارەکەش چەن تێبینییەکم ھەیە کە پێشتر لەملاولا عەرزم کرد. ھیوادارم خاس بکرێت. ئەوەی بیرم بێت ئەمەیە: یەکەم بڕێک خاڵی ڕێزمانی کوردی ھەیە کە پشتگوێ خراوە. بۆ نموونە: لە+وشە=>لە وشەدا. ئامرازی لە...دا لە کوردیدا ئەشێ ھەمیشە ڕەچاو بکرێت (بڕێک پێی دەڵێن پێشگری لە و پاشگری دا). لە کرمانجیشدا ھەیە. لە زۆر شوێندا ئەمە لەبیر کراوە بۆ نموونە لەجیاتیی لە زنجیرەکەدا نووسراوە لە زنجیرەکە. یا ئەو وەرگێڕانە وشەبەوشەیەی کە ئاماژەم پێکرد. تەنیا بۆ ئەوەی نموونەیەک باس کەم لە وتارە عەرەبییەکەدا نووسراوە: قُبل في مدرسة طب جامعة جونز هوبكنز وتَفوق أثناء دراسته فيها. لە وتارە کوردییەکەدا نووسراوە: " وەرگیرا لە قوتابخانەی پزیشکی زانکۆی جۆنز ھۆپکنز و سەرکەوتوو بوو لە کاتی خوێندنیدا" جگە لەوەی ھەمان پێکھاتە عەرەبییەکەی ڕستەی فیعلیە پێڕەو کراوە، ئەم کێشانەشی ھەیە: لە قوتابخانەی پزیشکیی زانکۆی جۆنز ھاپکینزدا. من خۆم بە کوردی ئەو ڕستەیە بنووسم ئاوا دەبێت: "لە قوتابخانەی پزیشکیی زانکۆی جۆنز ھۆپکنزدا وەرگیرا. لە کاتی خوێندیدا لەوێ (یا لەو زانکۆیەدا) سەرکەوتوو بوو." ھەندێ جار مەعرەفە و نەکەرەی کوردی یانی بە ئینگلیزی دفینت ئیندفینت پشتگوێ خراوە. ئینجا بڕێکیش کێشەی ستایل: کاما بۆ جیا کردنەوەی دوو ڕستەی سەربەخۆ نیە. دوو ڕستەی سەربەخۆ پێویستە بە خاڵ لەیەک جیا بکرێنەوە. جگە لەوە بازێ جار ڕستەکان وەک عەرەبی ھێند درێژن تا دەگەیتە ئاخرەکەی سەرەتاکەیت لەبیر دەچێتەوە. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٠٠، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
وڵام بۆ بەڕێزان @صلصة صويا:، @Épine:. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٠٢، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
دەستخۆش بۆ تێبینییەکانت. ڕاستە، خاڵبەندی زۆرینەی وتارەکانی تریش کێشەیان ھەیە. ھەوڵ دەدەین چاکی بکەین. بۆ جیاکردنەوەی دوو ڕستەی پەیوەندیدار دەشێ سێمیکۆلۆن بەکاربێت (; یان ؛). ھەقە پەڕەیەک دروستبکەین بۆ ڕێنمایی ئەم شتانە، یان ھەر لە وپ:شێواز باسی بکەین.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٦:٠٦، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨[دەستکاری]

وتاری ئیسلام سیاسەتەکانی شکاندووە و نابێت چیتر وتاری ھەڵبژێردراو بێت. بەشێکی زۆری دەقی بێسەرچاوە و بەسەرداھەڵدانە (کە لایەنگرییە). کاتی ھاتووە ئەم وتارە لابەرین.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٦:١٥، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

 کرائێپین وتووێژ ‏٢٠:٠٢، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)