ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری
ھاوپەیمانی
ناوی عەرەبی التحالف من أجل الديمقراطية و العدالة
ناوی ئینگلیزی Coalition For Democracy and Justice
سەرۆک بەرھەم ساڵح
وتەبێژ ڕێبوار کەریم
دامەزرێنەر بەرھەم ساڵح، ئارام قادر،محەممەد ڕەئووف، موئمین یاسین زەڵمی، ئارام حەمە مینا، دڵشاد عەبدولرەحمان، سەرگوڵ قەرەداغی
دامەزراندن ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧
شوێنگەی سەرەکی  ھەرێمی کوردستان
ڕەنگەکان پیرۆزەیی

ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری (بە عەرەبی: التحالف من أجل الديمقراطية و العدالة) گردبوونەوەیەکی سیاسیی کوردییە، بەرھەم ساڵح سەرۆکایەتی دەکات، پاش وازھێنانی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەکو قەوارەیەکی سیاسی بۆ ھەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ تۆماری کرد. کەسایەتی دیاری تری ھاوپەیمانێتیەکە ئارام قادر، محەممەد ڕەئووفە.

لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان مۆڵەتی ژمارە ١٦٧ی پێبەخشی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی عێراق.

لە ڕۆژی ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ کۆنگرەی دامەزراندنی لە شاری سلێمانی بەست، ٦٥٠ کەس بەشدارییان کرد، تێیدا بەرھەم ساڵح وەکو سەرۆکی ھاوپەیمانیەتیەکە ھەڵبژێردرا.