ھونەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
لە چەپی بەشی سەرەوە: کارێکی سێلف پۆرترەیت لەلایەن ڤینسێنت ڤان گۆخ، پەیکەرێکی مێینە لەلایەن چۆکوێی ھونەرمەند، باسکراوە لە لەدایکبوونی ڤینۆس لەلایەن ساندرۆ بۆتیچێلی، لەگەڵ ئۆکیناوان شیشا لایۆن.

ھونەر (بە ئینگلیزی: Art) یەکێکە لە مەودا جیاوازەکانی چالاکییەکان کە مرۆڤ ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی، چالاکییە ھونەرییەکان دروستکردنی ھونەری سۆمایی، دەنگی و نمایشی دەگرێتەوە، کە ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی نووسەر ئەندێشەکانی خۆی دەرببڕێت و بیرۆکەکانی خۆی ڕوونبکاتەوە، یانیش نمایشی تواناکانی بکات. زۆربەی کات کارە ھونەرییەکان بە نیازی پێزانین بەو جوانی و ھەستە سۆزییە بەھێزانەی کە دەیبەخشن دروست دەکرێن.[١][٢] بە گشتی ئەم چالاکییانە پێکھاتوون لە: بەرھەمھێنانی کاری ھونەری، ڕەخنەگرتن لە ھونەر، لێکۆڵینەوە لە مێژووی ھونەر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی جوانی ھونەر.

کۆنترین جۆرەکانی ھونەر پێکھاتووە لە ھونەری سۆمایی یاخود ھونەرە بینراوەکان، کە پێکھاتووە لە کێشان و دروستکردنی وێنە و شتومەک لەسەر شتێکی دیاریکراو. لە ھونەرە سۆماییەکان وەک: کێشانی تابلۆ، پەیکەرسازی، فۆتۆگرافی و میدیای بینراوی تر. تەلارسازییش زۆربەیجار وەک ھونەرێکی سۆمایی ناو دەبرێت، بەڵام بەھەرحاڵ، وەک ھونەرێکی بینراویی بۆ دێکۆر و ڕێکلامکردن ناو دەبرێت[٣]، بە ھۆی ئەوەی ئەو کەرەستانەی لە ماوەی بەرھەمھێنانیدا بەکاردێن سەرەکی و گرنگن. بە پێچەوانەی تابلۆیەکەوە بۆ نموونە، کە ھونەرمەند تەنیا شتێکی تێدا بەکاردێنێت کە ئارەزووی لێی ھەبێت و بەباشی بزانێت. مۆسیقا، شانۆ، فیلم، سەما و میدیای بینراوی تر، لەگەڵ وێژە، ھەموویان پێناسەیەکی تۆخیان ھەیە لە بواری ھونەرەکاندا.[١][٤] ھەتاکو سەدەی حەڤدەھەم، ھونەر وەک ئاماژەیەک بەکاردەھێنرا بۆ ھەموو چالاکییەک یان توانایەک و جیا نەکرابۆوە لە زانست و بەرھەمی نا-ھونەریی تر. لە بەکارھێنانی مۆدێرندا (دوای سەدەی حەڤدەھەم) کە تێیدا تێڕامانی جوانی زۆر گەورەن، ھونەرە جوانەکان لە کرداری نا-ھونەری گشتی تر جیاکراوەتەوە و جیاوازییەکانیان دیاریکراون تاکو تێکەڵ نەبن.

کاری ھونەری لەوانەیە تەرخانکرابێت بە بیشاندانی ژیان، دەربڕینی خود، پەیوەندی سۆزداری یاخود شتی تر. لە سەردەمی ڕۆمانتیکدا، ھونەر وەک «بەھرەیەکی تایبەتی مێشکی مرۆڤ کە پێویستبوو پۆلێن بکرێت لەگەڵ ئایین و زانست» دەبیندرا.[٥] ھەرچەندە ئەو پێناسەیەی کە باس لە ھونەر دەکات ناکۆکی لەسەرە،[٦][٧][٨] بە درێژایی کات گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە، ڕوونکردنەوەیەکی گشتی لەسەری ئەوەیە کە ھونەر کردارێکی ئەندێشەیی، توانا دروستکردنێکی مرۆڤە.[٩]

سروشتی ھونەر لەگەڵ کرداری پەیوەندیداری تر وەک داھێنان و بەرھەمھێنان لە لقێکی فەلسەفەدا باسکراوە بەناوی جوانیناسی.[١٠][١١]

ھونەری داھێنانی و ھونەرە جوانەکان[دەستکاری]

کارە ھونەرییەکان دەتوانن چیرۆکێک بگێڕنەوە یانیش لەوانەیە تەنیا دەربڕینێکی جوانی ھەست و سۆز و بیرۆکەکان بێت. پانۆرامای بەشێکی یەک ھەزار ڵی لە شاخەکان و ڕووبارەکان، تابلۆیەکی ھونەرمەندێکی سەدەی ١٢ی بە ناوی وان زیمۆ کە لە بەرەی سۆنگدا کێشاوێتی.

لە ڕووی مێژووی ھونەرەوە،[١٢] کارە ھونەرییەکان ھەر ھەبوون و تەمەنیان بە نزیکەیی بە قەد تەمەنی مرۆڤایەتی درێژە: لە ھونەری پێش مێژووەوە بۆ ھونەری ھاوچەرخ. ھەرچۆنێک بێت، ھەندێک لەو بیردۆزانەی کە ھەن چەمکی «کاری ھونەری» دەبەستنەوە بە کۆمەڵگە ھاوچەرخەکانی ڕۆژئاوا.[١٣] یەکێک لە کۆنترین پێناسەکانی ھونەر (ئارت بە زمانی ئینگلیزی) دەچێتەوە سەر واتای وشەکە بە زمانی لاتینی، کە مانای «توانا» یان «دروستکردن» دەدات. وشەی ئینگلیزیش ھەن کە لە «ئارت»ەوە دروستبوون و وشەی تر لە واتاکەی کەوتۆتەوە، لەو وشانە وەک: ئارتیفاکت، ئارتیفیشڵ، ئارتیفیس، مێدیکاڵ، ئارتس، میلیتێری ئارتس. وشەکە بەکارھێنانی زۆرە، ھەمووشیان پەیوەندییان بە ئێتیمۆلۆژیا وشەکەوە ھەیە.

تەنیا چەند زانایەکی کەم وەک ئەفلاتوون و ئەرستۆ دابەش بوون لەسەر وەڵامێک بۆ دانەوەی کاتێک پرسیار لەسەر گرنگی ھونەر کرا، ئەرستۆ بە بەھێزی ھونەریی گشتی بە گرنگ زانیوە، لەکاتێکدا کە ئەفلاتوون گرنگییەکەی بە گشتی پشتگوێ خستووە. چەند وتووێژێکی ئەفلاتوون پرسیار لەسەر ھونەر دەورووژێنێت: سوقرات دەڵێت کە شیعر ھاندراوە لەلایەن خواوەندی ئیلھامەکانەوە، ئەمە بەجێ نییە. ئەو بە پەسەندییەوە لەسەر ئەمە قسە دەکات، لەگەڵ شێوازی تری شێتی خواوەندی (سەرخۆشی، ورووژان و خەوبینین) لە فیدروس، لەکاتێکدا لە کۆماریدا دەیەوێت ڕەخنە لە ھونەرە شیعرییە گەورەکەی ھۆمەر بگرێت. لەبارەی ھونەری وێژەیی و ھونەری مۆسیقییەوە، ئەرستۆ شیعری ئێپیکی، تراژیدیا و کۆمیدی لەگەڵ مۆسیقا بە لاسایی کاری زانیوە. بۆ نموونە مۆسیقا لاسایی کردنەوەی ڕیتم و ھارمۆنییە، لەکاتێکدا سەماکردن تەنیا لاسایی کردنەوەی ڕیتمە و شیعریش تەنیا زمان.[١٤] ئەرستۆ پێی وایە کە لاسایی کاری کردارێکی ئاساییە لەنێو مرۆڤەکاندا و یەکێکە لەو شتانەی کە مرۆڤ لە ئاژەڵەکان جیادەکاتەوە.[١٥]

ھونەر بە شتێک دەوترێت کە کار دەکاتە سەر کەسێک لە ڕووی بیر و باوەڕ و ھەست و سۆزەوە، کارە ھونەرییەکانیش لەوانەیە بۆ ئەم مەبەستە بەرھەم بھێندرێن. ھەندێک لە زاناکان، وەک ئیمانوێل کانت، دەڵێن کە زانست بەوە لە ھونەر جیا دەکرێتەوە کە ئەو پێکھاتووە لە ناساندنی کۆمەڵە زانیارییەک، لەکاتێکدا کە ھونەر پێکھاتووە لە دەربڕینی ئازادی و ناخی خود بە شێوەیەکی جوان.

بۆ جووداکردنەوەی ھونەر و توانا یان کارێکی ئاساییش، ئەگەر تواناکە بە شێوەیەکی باو و بەردەوام بەکارھێنرا ئەوا خەڵکی بە تەنیا بە بەرھەمێکی ئاسایی دایدەنێن لەجیاتی ھونەر. بە ھەمان شێوە، ئەگەر تواناکە بۆ ڕێکلامکردن یاخود تاقیکردنەوە بەکارھێنرا، لەوانەیە بە ھونەری ڕێکلامی ناوببرێت لەجیاتی ھونەری جوان. ھەندێکجار دروستکردن و دیزاینکردنی شتومەکەکانیش بە ھونەری دەستی ناو دەبرێت. ھونەرە جوانەکانیش دەکرێت ئامانجی تریان لە پشتەوە بێت و تەنیا بۆ خۆدەربڕین و داھێنان نەبێت.[١٦] مەبەستی تر بۆ کارە ھونەرییەکان لەوانەیە بۆ گۆڕینەوەی بیرۆکە بێت، وەک ھونەری ڕامیاری، گیانی و فەلسەفی، بۆ دروستکردنی ھەستێکی جوانی، بۆ گەڕان بەناو سروشتی تێگەیشتن، بۆ خۆشی و یانیش بۆ دروستکردنی سۆزی بەھێز بن. لەوانەشە ھۆکاری دروستکردنی کارێکی ھونەری نەبێت و بێ ھۆ دروست کرابێت.

ڕیچارد ۆڵھیم دەڵێت کە سروشتی ھونەر «یەکێکە لە ھەرە سەیر و سەمەرەترین کێشەکانی چاندی مرۆڤایەتی.»[١٧] ھونەر بە ئامرازێکی دەربڕین و پەیوەندی بەستن و گۆڕینەوەی بیرۆکە و سۆزەکان ناسراوە. لە فەلسەفەکانی ئەرستۆدا، ھونەر ڕەگێکی زۆر قووڵی ھەیە.[١٨] لیۆ تۆڵستۆی ھونەری بە ئامرازێکی پەیوەندی بەستن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە ناساند.[١٨] لەم نزیکانەدا، ئەو کەسانەی کە لەلایەن مارتین ھایدگەرەوە ھان دراون ھونەریان وا لێکداوەتەوە کە ئەو شتەیە کە کۆمەڵگەیەک بەرھەمی دەھێنێت بۆ مەبەستی دەربڕین و لێکدانەوە.[١٩]

ژێدەرەکان[دەستکاری]

  1. ^ a b "ھونەر: پێناسە". فەرھەنگەکانی ئۆکسفۆرد. 
  2. ^ "ھونەر". فەرھەنگی ماریام-وێبستەرز. 
  3. ^ ئایا ڕێکلامکردن ھونەرە؟
  4. ^ "ھونەر، ن. ١". ئۆ ئی دی ئۆنلاین. کانوونی یەکەم، ٢٠١١. کۆبوونەوەی زانکۆی ئۆکسفۆرد. ماڵپەڕی سەرەکی ئۆ ئی دی. (لە ٢٦ی شوبات، ٢٠١٢ وەرگیراوە.)
  5. ^ ئێرنست گۆمبریج. (٢٠٠٥). "لێکدانەوەی کۆبوونەوەکە لەسەر چیرۆکی ھونەر". ئەرشیڤی گۆمبریج. لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ٦ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٦. لە ڕێکەوتی ١٨ی تشرینی دووەم، ٢٠٠٦ ھێنراوە. 
  6. ^ دەیڤس ستیڤن (١٩٩١). پێناسەی ھونەر. پرێسی زانکۆی کۆرنێل. ISBN 978-0-8014-9794-0. 
  7. ^ ڕۆبێرت ستێکر (١٩٩٧). کاری ھونەری: پێناسە، واتا، بەھا. پرێسی زانکۆی ھەرێمی پێنسڵڤێنیا. ISBN 978-0-271-01596-5. 
  8. ^ نۆوێل کاروول, دەستکاریکەر (٢٠٠٠). بیردۆزەکانی ھونەر لەمڕۆدا. پرێسی زانکۆی ویسکەسن. ISBN 978-0-299-16354-9. 
  9. ^ د. ڕۆبێرت جەی. بێڵتن. "ھونەر چییە؟". لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ٢٧ی نیسان، ٢٠١٢. 
  10. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، « ھونەر »، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٦ی کانوونی دووەم، ٢٠١٧.
  11. ^ ویلیام ئێد کێنیک، (٢٠١٢) و ویڵیام ئێد کێنیک، ھونەر و فەلسەفە: خوێندنەوەی جوانیناسی نیویۆرک: پرێسی سەینت مارتینز، ١٩٧٩، پ. ١١–١٣. ISBN 0-312-05391-6.
  12. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری britannica.com نەدراوە
  13. ^ Elkins, James "Art History and Images That Are Not Art", The Art Bulletin, Vol. 47, No. 4 (December 1995), with previous bibliography. "Non-Western images are not well described in terms of art, and neither are medieval paintings that were made in the absence of humanist ideas of artistic value". 553
  14. ^ Aristotle, Poetics I 1447a
  15. ^ Aristotle, Poetics IV
  16. ^ David Novitz, The Boundaries of Art, 1992
  17. ^ Richard Wollheim, Art and its objects, p. 1, 2nd ed., 1980, Cambridge University Press, 0-521-29706-0
  18. ^ a b Jerrold Levinson, The Oxford Handbook of Aesthetics, Oxford University Press, 2003, p5. 0-19-927945-4
  19. ^ Martin Heidegger, "The Origin of the Work of Art", in Poetry, Language, Thought, (Harper Perennial, 2001). See also Maurice Merleau-Ponty, "Cézanne's Doubt" in The Merleau-Ponty Aesthetics Reader, Galen Johnson and Michael Smith (eds), (Northwestern University Press, 1994) and John Russon, Bearing Witness to Epiphany, (State University of New York Press, 2009).